بیروڕای فاشیستی بنەبڕ نەبووە، نه‌هێشتنی كۆتا وه‌ك نموونه

به‌كر ئه‌حمه‌د ئاكۆ
پاش ئه‌وه‌ی یاسای مافی پێكهاته‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ند كرا، به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی لایه‌نه‌كان پێشنیازیان كردووه لیستی كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن له هه‌رێم نه‌مێنێت و ئه‌ندامانی ئه‌و پێكهاتانه هاوشێوه‌ی كورد خۆیان كاندید بكه‌ن.
داواكاریی لەم چەشنە و سنوورداركردنی مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەكان بیرۆكەیەكی مەترسیدار و دیكتاتۆریانەیە و ڕێگە بۆ هزری فاشیستی لەبەرانبەر نەتەوەكان خۆش دەكات. هەموو هزرێكی دیكتاتۆری و فاشیستی گرفتی لەگەڵ بوون و مافی پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینەكاندا هەیە. لە مێژوودا نموونەی وەك نازیەتمان هەیە كە چۆن سەیری جوولەكەی دەكرد و هەروەها ئێستایشی لەگەڵدا بێت لە وڵاتانی دەورووبەر رەفتاری دەستەڵات لەگەڵ كەمینەكان پڕە لە جیاكاری.
پرسیار ئه‌وه‌یه، له‌م هه‌رێمی كوردستانه‌ی كه هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كه‌ی دوێنێ و فه‌رمانڕانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ و بانگه‌شه‌كاری دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێ له‌پێناو چیدا دژ به‌خواستی پێكهاته‌كان بووه‌ستێته‌وه؟ بۆ مه‌گه‌ر دژوه‌ستانه‌وه به‌به‌شداریكردنی پێكهاته‌كان به‌یاساییكردنی فاشیزم نییه؟ ئه‌دی ده‌بێ عاقیبه‌تی چی بێ كه‌هه‌ندێك له‌هێزه‌سیاسییه‌كان وه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی مه‌ترسیداری گه‌وره ده‌خه‌نه‌سه‌ر كۆی كێشه چاره‌نه‌بووه‌كانی دی، جگه له هێنانه‌دی خه‌ونی نه‌یارانی گه‌لی كورد و پڕۆژه‌ی سه‌ربه‌خۆییه‌كه‌ی نه‌بێ!
ڕوونه كه به نه‌مانی لیستی كۆتاكان رێگا له چوونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان ده‌گیرێت بچنه په‌رله‌مان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئاخر به‌مه نه‌ك واتایه‌ك بۆ هاووڵاتیبوون نامێنێته‌وه كه ئه‌و لایه‌نانه باگه‌شه‌یان بۆی ده‌كرد، به‌ڵكه هه‌ر هه‌نگاوێكی له‌وجۆره پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
نكوڵی له‌وه ناكرێ كه توركمان، مه‌سیحی و ئه‌رمه‌ن نه‌ته‌وه‌ن و كه بمانه‌وێ پێكه‌وه بژین نابێ باس له كه‌مینه و زۆرینه بكرێ، باسكردنێك كه تابلۆ جوانه‌كه‌ی كوردستان كه له ساڵی 92ه‌وه وه‌ك عورفێك سیستمی كۆتا بۆ پێكهاته‌كان داهێنرا و له‌پێناو پێكه‌وه‌ییدا نه‌خشێندرا، ده‌سڕێته‌وه؛ ئه‌م سڕینه‌وه‌یه‌یش دواجار مه‌ترسیی داكوتانی ڕه‌گی فاشیزمی لێ وه‌به‌ر دێ. فاشیزمێك هاوشێوه‌ی نازییه‌كان كه چیان به‌سه‌ر جووله‌كه‌دا هێنا و ملیۆنانی لێ كوشتن، وه‌ك فاشیزمی توركیا كه چۆن بێڕێزیی به كه‌مینه نه‌ته‌وه‌كانی ده‌كرد. خۆ ناشبێ به‌كه‌م سه‌یر بكرێ كه له دیتی پێكهاته‌نه‌وه ئه‌و هێزه‌ی كه په‌یدا بووه و مافی هاووڵاتیبوونیان لێ ده‌ستێنێته‌وه، ئه‌وا به مه‌ترسیی بۆ سه‌ر خۆیانی ده‌زانن.
بۆیه زیاده‌ڕۆیی نییه كه بڵێم، ئه‌م هه‌وڵی له‌باربردنی سیستمی كۆتایه له هه‌رێمی كوردستان، نیشانی ده‌دات، كه بیروڕای فاشیستانە بە هیچ جۆرێ بنەبڕ نەبووە، بەڵکوو هەردەم ڕێبازی نوێ دەگرێتە بەر وه‌ك ئه‌وه‌ی هێزگه‌لێكی سیاسیی كورد گرتوویانه‌ته‌به‌ر.
بێگومان هەوڵی نەهێشتنی كۆتا سەرەتایەكی خه‌راپە بۆ تێكدانی گیانی پێكەوەژیان. ئاخر كوردستان شانازی بەوەوه دەكات كە بووەتە بەهه‌شتێك بۆ پێكهاتەكان و ئەوە ناوبانگ و پێگەی كوردستانی لە ئاستی جیهانیدا بەرزتر كردەوە. كاركردن بۆ زیانگەیاندن بە مافی توركمان و مەسیحییه‌كان، نیشانەی هەناسەی دیكتاتۆریانەی ئەو حزبانەیە و، پارتی‌یش شانازی بەوەوه دەكات كە بەرگریكاری مافی توركمان و مەسیحی و نەتەوە و ئایینەكانی دیكەی كوردستانە.




