هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر شه‌ڕ بۆ سلێمانى ده‌كات یان شه‌ڕ به سلێمانى ده‌كات؟

*ئالان حه‌مه‌سه‌عید
هه‌رێمى كوردستان له دۆخێكى ته‌واو راگوزه‌ردایه له سه‌ر گشت ئاسته‌كان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆریستانى داعش، پێوه‌ندى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئه‌و سیاسه‌ته نابه‌رپرس و، سته‌مكارانه‌ى كه حكوومه‌تى ناوه‌ند به‌رانبه‌ر خه‌ڵكى كوردستان پێڕۆی ده‌كات، كه ده‌یه‌وێ عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حوكمێكى سه‌نتراڵ، زه‌مینه‌یه‌كى له‌بارتر له رووى سیاسییه‌وه بۆنیشتیمانسازى و ده‌وڵه‌تسازى و مامه‌له‌ى دونیاى ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و داخڵبوون به تۆڕێكى گرینگ و فراوانى دیپلۆماسى له سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی، هه‌موو ئه‌م وێناكردنه هه‌وێن و كه‌ره‌سته‌ى یه‌كگوتارى و یه‌كڕیزى و دروستكردنی كیانێكى نوێی‌ى سیاسى و یاسایین بۆ هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ى ئاماژه‌مان پێیدا له‌جیاتى ئه‌وه‌ى ببێته هه‌وێنى یه‌كڕیزیى زیاتر و كۆكردنه‌وه‌ى نێوماڵى كورد، هه‌ندێك جار هه‌ندێك كاراكته‌رى سیاسى و ناسیاسى، دۆخێكى پێچه‌وانه‌ى یه‌كڕیزى ده‌خوڵقێنن. تازه‌ترین و مه‌ترسیدارترین لێدوان، لێدوانى (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر) بوو ''هیوادارین وامان لێ نه‌یه‌ت جارێكى دیكه وامان لێ بكه‌ن داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ سلێمانى بكه‌ین.'' ئه‌مه ده‌قى ته‌واوى گوته‌ى به‌ڕێزیانه كه خوێندنه‌وه‌ى زۆر هه‌ڵده‌گرێت، هه‌رچه‌نده مێدیاكان خاتریان گرت و به شێوازێكى ئه‌هوه‌نتر بۆیان داڕشته‌وه. لێره‌دا به كورتى و به‌چه‌ند خاڵێك ئه‌م سه‌رنجانه ده‌خه‌ینه ڕوو:
1-ئه‌م په‌یامه باكگراوندى هه‌یه و تێزێك نییه نامۆ بێت به گوێمان، به‌ڵام تازه‌ییه‌كه‌ى له‌وه‌دایه كه ئایكۆنێكى دیار ده‌یڵێت كه پۆستى فه‌رمى هه‌یه.
2-ئه‌مه شه‌ڕكردنێكى سیاسییه به سلێمانى نه‌ك شه‌ڕكردن بێت له پێناو سلێمانى. سلێمانى پێویستى به‌و جیابوونه‌وه‌یه نییه. ئه‌م جیاكارییه جیۆگرافییه نه له‌ئێستا و نه‌له‌داهاتوو نه‌ك خزمه‌ت نییه بۆ سلێمانى، به‌ڵكو له‌باربردنى ئامانجى گه‌وره‌ترى كورده كه سلێمانیش به شێكه له‌و ئامانجه.
3- ده‌غده‌غه‌كردن به هه‌ست و سۆز كارێكى ناته‌ندروسته. به‌ڕێزیان ده‌فه‌رموون ((هه‌موو وزه له سلێمانى به‌رهه‌م دێت)). ئه‌م قسه‌یه جگه له‌وه‌ى راست نییه، به‌ڵام هه‌میشه تێزى شیعه‌كان و به‌تایبه‌تیش (حه‌نان فه‌تلاوى)ـمان بیرده‌هێنێته‌وه كه ده‌یگوت، سامانى به‌سره بۆچى بۆ كورد و سوننه بێت. هه‌موو وزه له سلێمانى نییه، به‌ڵكو بابه‌تى ئینێرجى بابه‌تێكى دابه‌ش بووه به جیۆگرافیایه‌كى یه‌كگرتوودا: كێڵگه‌ى تاوكى له زاخۆیه كه یه‌كه‌مین وه‌به‌رهێنانى نه‌وتى له لایه‌ن كۆمپانیاى DNO ى تۆروێژ بوو كه رووبه‌ره‌كه‌ى 594 كم چوارگۆشه‌یه. كێڵگه‌ى میران كه كۆمپانیاى هیرتچى به‌ریتانیایی كارى لێ ده‌كات و رووبه‌ره‌كه‌ى1085 كم چوارگۆشه‌یه. كێڵگه‌ى سه‌رسه‌نگ له دهۆك كه كۆمپانیاى HKN ى به‌ریتانیایی كارى تێدا ده‌كات و روبه‌ره‌كه‌ى 1015 كم چوارگۆشه‌یه. كێڵگه‌ى ئه‌تروش له دهۆك، كیڵگه‌ى بجیل له ئاكرێ، كیڵگه‌ى ته‌قته‌ق له پارێزگاى هه‌ولێر و ده‌یان كێلگه‌ى دیكه له پارێزگاكانى دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانى و ناوچه‌كانى گه‌رمیان و ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم.
4-((هیوادارین وامان لێ نه‌یه‌ت جارێكى دیكه وامان لێ بكه‌ن داواى هه‌رێمێكى سه‌ربه‌خۆ بۆ سلێمانى بكه‌ین.)) داڕشته‌ى ئه‌م گوته‌یه ئه‌گه‌ر خوێندنه‌وه‌یشى بۆ نه‌كه‌ین خۆی حاڵى خۆى شیی ده‌كاته‌وه، "جارێكى دیكه وامان لێ بكه‌ن" واته له پێشتریش قسه‌ى له‌سه‌ر كراوه و هه‌وڵى بۆ دراوه، هه‌رله‌و روانگه‌یه‌وه (پ.د.ك) ئه‌و هێزه بووه كه زۆر به توندى رووبه‌ڕووى ئه‌م دیتگایه بووه‌ته‌وه، له پڕۆژه‌ى ده‌ستوورى 2009 دا رێگرى لێی كردبوو، له حاڵى ئێستایشدا ئه‌وه جێگیر كراوه كه نابێت هه‌رێمێكى دیكه له‌ناو هه‌رێمى كوردستان دابمه‌زرێت.
5-(حه‌نان فه‌تلاوى) له دواپۆستى خۆى له فه یسبووك داوا ده‌كات كه عاقڵ و هۆشمه‌نده‌كانى گۆڕان رێگرى له پارتى بكه‌ن له باره‌ى پرسى ریفراندۆمه‌وه، به مه‌به‌ست بێت یان بێمه‌به‌ست، دكتۆر ئاواته‌كه‌ى فه‌تلاوى هێنایه دى.
6-پرسیارێك به كراوه‌یی جێ ده‌هێڵین، بۆچى له دواى 23-6 (د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر په‌نهان ده‌رچوو ئه‌م دیته‌ى به ئاشكرا به‌یان كرد؟
*مامۆستای زانكۆ




