ده‌ستوور و حكوومه‌تێكی سێكۆلار زامنی فره‌ییی سیاسی و پێكه‌وه‌ژیانه

دانا مه‌نمی
گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه وانه‌زانین كه عه‌لمانیه‌ت به مانای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكی بێ دینمان هه‌بێت، چونکە ده‌وڵه‌تی بێ‌دین له هیچ شوێنێكی دونیادا بوونی نییه، هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان دینی خۆیان هه‌یه، مرۆڤایه‌تییش تا ئێستا كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌دینی نه‌ناسیووه.
گرینگ‌ترین شت ئه‌وه‌یه وانه‌زانین كه عه‌لمانیه‌ت به مانای ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تێكی بێ دینمان هه‌بێت، چونکە ده‌وڵه‌تی بێ‌دین له هیچ شوێنێكی دونیادا بوونی نییه، هه‌موو كۆمه‌ڵگاكان دینی خۆیان هه‌یه، مرۆڤایه‌تییش تا ئێستا كۆمه‌ڵگایه‌كی بێ‌دینی نه‌ناسیووه؛ عه‌لمانیه‌ت به مانای ئه‌وه نییه كه ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌ت ئه‌به‌ن به ڕێوه ده‌بێت بێ‌دین بن، مه‌به‌ستیش له جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت ئه‌وه نییه كه ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی مه‌رجه‌عی دینییان هه‌یه بۆیان نییه سیاسه‌ت بكه‌ن؛ هه‌موو هێزێك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه به‌شداری له سیاسه‌تدا بكات، وه‌ك چۆن هه‌موو مرۆڤێك مافی سیاسه‌تكردنی هه‌یه، جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌یه كه هیچ مرۆڤێك نابێت، هیچ هه‌ڵاوێردێكی به‌پێی بیروڕا له نێوان مرۆڤه‌كاندا بۆ بكرێت.
كه‌وابوو هه‌موو هێزێك هه‌ر عه‌قیده‌یه‌كی هه‌یه، مافی سیاسه‌تكردنی هه‌یه، هه‌ربۆیه ئیستا بیریاران قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن ده‌بێت ئه‌م پێناسه‌یه به‌م شیوه‌یه داڕێژرێته‌وه: عه‌لمانیه‌ت بریتییه له سه‌ندنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت و به‌خشینه‌وه‌ی به كۆمه‌ڵگا.
ئه‌م پێناسه‌یه زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه كه ده‌وڵه‌ت پاوانی دین نه‌كات و، ده‌وڵه‌ت بۆی نه‌بێت هیچ عه‌قیده‌یه‌كی دینی به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنیت، به‌ڵكو خودی كۆمه‌ڵگا ئازاده له‌وه‌ی چ دینێك هه‌ڵده‌بژیرێت؛ چونکە دین به‌شێكه له سرووشتی كۆمه‌ڵگا و، نابێت به‌شێك بێت له سرووشتی ده‌وڵه‌ت. ئه‌زموونی سیاسی و ژیانی ڕۆژئاوا ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كه‌نیسه و فه‌رمانڕان تێكه‌ڵ بوون و پاشا‌كان شه‌رعییه‌تیان له خوداوه‌نده‌وه وه‌رده‌گرت، سه‌رده‌مانێك قه‌شه‌كانی مه‌سیحیه‌ت وا قسه‌یان ده‌رباره‌ی پاشا‌كان ده‌كرد، كه نوێنه‌ری خودان له‌سه‌ر ئه‌رز، وه‌ك هاوشێوه‌ی ئێستای ئیسلامییه‌كان كه پیرۆزی ده‌بڕن به باڵای ئه‌میره‌كانیان!! بیرۆكه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌وه هات ئه‌م قودسیه‌ته له ده‌وڵه‌ت بسه‌نێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه مادام ده‌وڵه‌ت به ده‌ست مرۆڤه‌كانه‌وه‌یه و مرۆڤیش به‌ده‌ر نییه له هه‌ڵه و كه‌موكورتی، هه‌میشه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه هه‌ڵه بكات؛ كه‌وابوو نابێت موقه‌ده‌سیی ئایین خۆی بخاته ناو لێپێچینه‌وه و فكری ڕه‌خنه‌گرانه‌وه، ده‌وڵه‌تی عه‌لمانیه‌ت ده‌وڵه‌تێكه بێ‌لایه‌نه له عه‌قیده و ئایدۆلۆژیا جیاوازه‌كانی كۆمەڵگا ده‌كات، جۆن لۆك ده‌ڵێت: ده‌وڵه‌ت نابێت ده‌ست له بواری عه‌قیده بدات، له‌م ڕووه‌وه ده‌بێت بێلایه‌ن بێت.
هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كاسۆلیك بێت، نابێت به ناوی كاسۆلیكه‌وه په‌لاماری پرۆستانت بدات، خۆ ئه‌گه‌ریش پرۆستانت بێت نا‌بێـت په‌لاماری كاسۆلیك بدات، ئه‌م ڕه‌هه‌نده فكرییه‌ی عه‌لمانیه‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای ئیسلامیش پێویسته، چونكه له ناو ئیسلامیشدا جیاوازیی مه‌زهه‌بیمان هه‌یه و له هه‌ندێك باردا توندوتیژیی مه‌زهه‌بی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئیستا له عێراق ده‌یبینین.
جیاوازیی نێوان شیعه و سوننه له هه‌ندێك باردا و ئه‌وه‌ی ده‌یبینین جه‌نگێكه هه‌م تایفی و هه‌میش مه‌زهه‌بی، شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆژیه‌تی خه‌ڵكی هان داوه بۆ توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه، ئیمه له عێراق به توندی هه‌ست به ناكۆكیی ئه‌و دوو مه‌زهه‌به ده‌كه‌ین، چه‌ند بێ‌مانایه ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی له‌سه‌ر مه‌زهه‌بی (شیعه) هه‌یه و سه‌ركوتی سوننه‌كان ده‌كات، به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ر بێ‌مانایه گه‌ر ده‌وڵه‌تێكی سوننی هه‌بێت و سه‌ركووتی (شیعه) بكات. هه‌مووان پێویستیمان به ده‌وڵه‌تێكه كه له سه‌رووی ئه‌م جیاوازیییه مه‌زهه‌بیانه‌وه بێت، به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو مه‌زهه‌ب و ئایین و ئایینزاكان بكات، پێویسته ده‌ستووری كوردستان به‌پێی سه‌رده‌م بێت و مۆدێرن بێت، مافه‌كانی مرۆڤ به‌رز ڕابگرێت و به‌پێی پره‌نسیپه دیموكراسییه‌كان بێت، پێویسته ده‌ستوور یاسایی بێت و دوور بێت له سۆز و سه‌پاندنی بیر و هزری هه‌رجۆره ئایدۆلۆژیایه‌كی ئایینی، سیاسی، مه‌زهه‌بی؛ ناكرێت ئیمه باس له پرۆسه‌ی دیموكراسی و پۆست مۆدێرن بكه‌ین، ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستانیش ئایین بكاته سه‌رچاوه‌ی یاسادانان و، یان به جۆرێك له جۆره‌كان پرسی ئایین تێكه‌ڵی یاسا بكرێت، چونكه ئه‌وه بێ‌لایه‌نی ده‌ستوور ناهێڵێت و حوكمی شه‌ریعه‌تی ئایین ده‌سه‌پێنێت.
مادده‌ی شه‌شی پرۆژه ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: بنه‌ماكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی یاسادانانه و نابێت یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام.
پێویسته شه‌ریعه‌تی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی یاسادانان نه‌بێت، پێویسته بنه‌ماكانی یاساكانی كه‌سێتی له‌سه‌ر پره‌نسیپه سیڤێل و مه‌ده‌نی و مافه‌كانی مرۆڤ و جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی جیهانی بێت، دوور بین له په‌یڕه‌و و بنه‌ماكانی هه‌ر ئایینێك، بێگومان له‌م ئاسته‌دا ئێمه پێویستیمان به چه‌مكی عه‌لمانیه‌ت هه‌یه.




