بارزانی سه‌رۆكێكی بێ‌ئه‌ڵته‌رناتیف

د. محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
ساڵی ١٩٦٣ ئەو کاتەی هەژار شاعیر له سه‌ره‌تای شۆڕشەکەی ئه‌یلوولدا شیعرە بەناوبانگەكەی (بۆ پێشەوە بارزانی)ـی وەك سرودێك بۆ شۆڕشی كوردستانی نووسی، وێنەی دراماتیكی جەنگێكی بێ‌ئامان و نابەرابەری بەرگری و بەرخودانی قارەمانانەی پێشمەرگەی كوردستانی كێشا، لە بەرامبەر سوپا پڕچەكە تانك و تۆپ وزریپۆش و فڕۆكەی بۆمبهاوێژداردا؛ هەژار لەو چامەشیعرەدا هەرتەنیا وەك شاعیر لە تێڕوانینیی سۆزداری و خەیاڵی شاعیرانەوە مامەلەی لەگەڵ جەنگ و قارەمانەكەیدا نەكردووە، بەڵكو وەك ڕۆشنبیرێكی تێگەیشتوو بەر لە كەسانی دیكە گەیشتبووە ئەو ڕاستییەی كەوا بژاردەی هەرەبەهێزی دوژمنانی كورد بە درێژای مێژوو، به جه‌نگ و داگیركردنی خاكی كوردستانە، كورد لە هەموو مەبەست و ویستە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی زەوت دەكا و لە هاونیشتمانییەکی ئاساییەوە دەیكات بە كۆیلە و پاشكۆی ئەوی تری غەیرەكورد. بۆیە لە هەردوو دیوی دەقە شیعرەكەیدا كوردستان لە بەرگریدایە و پێشمەرگەش نمایشی بەرخودان و هەڵمەت دەكات.
پێشمەرگە دیوی ناوەوەی دەقی (بۆ پێشەوە)یە و لە دیوی دەرەوەی شیعرەكەشدا قارەمانی دەق (مستەفا بارزانی)یە كە لە تیڕوانینێكی سیاسی و لەپێناو مانەوە و بەرگری لە بەها نەتەوەییە نیشتمانییەكەی كوردستاندا مامەڵە لەگەڵ جەنگ و شەڕی دوژمن دەكات. بۆیە لە دیدی شاعیردا وەك چۆن بە كردەوە بارزانی لەنێوخاكی كوردستان و لەسه‌ر پانتایی نیشتماندا (پێشمەرگە و ڕابەرە)، ئاواش لەنێو پانتایی دەقدا بارزانی مستەفا پێشمەرگە و سەرۆكە، ڕابەر و ڕێ نیشاندەری لاوانە.
كە بە دیقەت ئەم دەقە شیعرەی هەژار شاعیر دەخوێنیتەوە، كە خۆی لە (پێنج كۆپلەشیعری هەشت لاتە دێڕ)ی دەبینێتەوە، شاعیر لە 27/3/1963 لە كۆیە بۆ شۆڕشی كوردستانی نووسیوە، هەست دەكەی لەو دەقە شیعرە نەمرانەیە كات و شوێن دەبوارێنن و بۆ سەردەمانی پاش خۆشیان دەشێن. لەنێو دەقەكە خۆیدا (بارزانی باوك) لە جەنگێكی چارەنووسسازی نەتەوەییدا پێشمەرگە و ڕابەرە، ئەوی پێشمەرگە و ڕابەر له ئاكامی سووربوونی له‌سه‌ر خه‌بات و تێكۆشاندا، خه‌ریكه له سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی نزیك ده‌بێته‌وه، دوژمنان له‌پێناو بێهێزكردن و شكستدانی گرفتی ناوخۆی بۆدروست ده‌كه‌ن و درز دێخنه نێو ماڵی كوردوه و به مه‌به‌ستی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ش له بارزانی باوك كه خۆی پێشمه‌رگه‌كانی پێشتر له ساڵی 1946 به‌هانای تاقه كۆماره‌كه‌ی كوردستان، چوبوونه مه‌هاباد و شانبەشانی پێشەوا قازی لە جەنگ و بەرخوداندا بوون، لە شەڕی (قاراوە) نەبەردی و قارەمانیەتییان تۆمار كرد نەیانهێشت سوپای تاران پێ بنێتە ناو مەهاباد. له داخی ئه‌م هه‌ڵوێسته شۆڕگێرییه نه‌ته‌وه‌ییه‌ی بارزانی باوكدا، كه حكوومه‌تی تاران به درێژای مێژووی حوكمڕانی ساسانییه‌كان تا 1946 به یه‌كه‌م شكستی ده‌وڵه‌تی ئێرانی په‌هله‌وه‌یی داده‌نێن له به‌رامبه‌ر كوردا. بۆیه ئه‌وسا و ئێرانی ئه‌وساش كار له‌سه‌ر فره‌وانكردنی درزی ئینشیقاقی 1964وه‌یان كرد و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت له سۆنگه‌ی به‌رگریكردنی كۆماری كوردستانه‌وه‌یه له 1964وه‌یه له بارزانی به‌هه‌نجه‌ت و دڵ‌پڕله‌قین‌وبرینن.
ئێستا، دوێنێ نییه، به‌ڵام ڕووداوه‌كان له‌یه‌ك ده‌چن. دوژمن هه‌ر دوژمنه؛ له یه‌ك ناسنامه‌ی فره‌جلوبه‌رگ و زمان و ڕوخساردایه. ئه‌وسای كوردستان له‌سه‌رده‌می بارزانی باوكدا، قه‌تیس ما‌و له‌نێو جوگرافیای چوارده‌وڵه‌تی زلهێزی دوو سوننه و دوو شیعه، ئێستای دراوسێكانی كوردستان سێ شیعه‌و یه‌ك سونه‌ن. ئێستا باڵاده‌ستی و هه‌ژموونی شیعه و شیعه‌گه‌رایی له ناوچه‌كه و هه‌رێمه‌كه‌دا له هه‌ڵكشانه، بۆیه ئه‌ركی (بارزانی كوڕ) له ئه‌وسای (بارزانی باوك) گرانتر و قورستره، شه‌ڕی دژواری داعش و ئاینده‌ی پرسی كورد، له‌لایه‌ك، هه‌ژموون و گێچه‌ڵی ناوخۆ به پیشتوانیی ده‌ره‌كی له‌لایه‌كی دیكه، باری خراپی ئابووری له سایه‌ی به‌غدای 'ئالو‌به‌یت'ـدا گرنگترین به‌رپرسیاره‌تین. گه‌رچی هه‌ندێ حزب و سه‌ركرده‌ی حزبه‌كانیش هه‌ن نه‌ك هه‌ر خۆیان له‌و به‌رپرسیاره‌تییه لا ده‌ده‌ن و ده‌دزنه‌وه، به‌ڵكو هه‌وڵیش ده‌ده‌ن، له ئێستاوه به شكستی بارزانی وێنای بكه‌ن و بۆ مه‌رامێ سۆزیان بۆ به‌غدا هه‌ڵده‌ستێ و دڵیان بۆ یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق لێ ده‌دات و، 'بارزانی'ـیش به تێكده‌ری عێراق ده‌ناسێنن!
له‌م هه‌موو هاوكێشه دژه ناوخۆ و ده‌ره‌كییانه بارزانی كوڕ له هیچ كاتێ و له به‌رده‌م هیچ ئاسته‌نگ و له‌مپه‌رێكدا بۆ گه‌یاندنی په‌یامی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌تەوه‌كه‌ی سڵ له ئه‌سته‌م ناكاته‌وه، چۆك دانادا و دۆشداماو سه‌یری ڕووداوه‌كان ناكات. ئه‌و وه‌ك باوكی ڕووداو دروست ده‌كا، وه‌ك باوكی سایكس‌پیكۆ ده‌به‌زێنێ سنووری تازه به خوێن ده‌نه‌خشێنێ، بۆ كۆبانێ ده‌بێت به فریادڕه‌س و، ئه‌فسانه‌ی داعش تێك ده‌شكێنێ، بۆ ناوخۆیش بارزانی كوڕ سه‌رۆكێكی بێڕكابه‌ره. هەم پێشمه‌رگه‌ی نێو سه‌نگه‌ره؛ هه‌م فریادڕه‌سه.
گه‌ر ئه‌م چه‌ند دێڕه‌ی سه‌ره‌وه خاڵی نه‌بێت له هه‌ندێ سۆز و عاتیفه، به‌ڵام پێویستی و بوونی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئێستای كوردستان له دوای كوده‌تایه‌كه‌ی 23ـی حوزه‌یرانیش واقیع و هه‌قیقه‌تێكی سه‌رده‌مانه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره و، باسكردنیش لێی باسكردنه له‌و واقیعه سیاسییه‌ی كه ئێستای كوردستانی گرتووەتەوە. كه ده‌گوترێت بارزانی سه‌رۆكێكی بێ‌ئه‌ڵته‌رناتیفه ئه‌و قسه‌یه له واقیعە سیاسییەکەی كوردستانەوە هه‌ڵقوڵاوه، نه‌ك له هزرێكی سۆزاوی و عاتیفه‌دار. با كه‌س و لایه‌نانیش هه‌بن له‌گه‌ڵ واقیع و كاریگه‌ریی هه‌بوونی بارزانی هاوڕا نه‌بن، لەو هاوڕانه‌بوونەیش، مه‌به‌ستی دیكه‌یان هه‌بێ، به‌ڵام نابێت به‌وه قه‌ڵس و دڵگران بن و نكۆڵی له‌و ڕاستییه بكه‌ن كه نه‌بوونی كه‌سێكی شیاوی شایه‌ن به خۆكاندیدكردن بۆ سه‌رۆكایەتیی هه‌رێم لای حزبه خاوه‌ن‌پڕۆژه‌كان نه‌ك هه‌ر حزبه‌كانی تووشی واقیعێكی تاڵ كردووە، بەو ڕاده‌یەی لای ئه‌وان كه‌سی وا، تا ئێستا بۆ پۆستی وا، هه‌ر دروست نه‌بووه و نییانە، بۆیه كه‌سێكی خۆیشیان تا ڕۆژی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌كەیش خۆی له قه‌ره‌ی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌داوه، چونكه فۆبیای بارزانی و ترس له ده‌رنه‌چوون و نه‌گه‌یشتنه سه‌ر كورسییه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای شكستی كه‌سێنی، ئه‌وا شكستی سیاسییشی به دواوه ده‌بێت. هه‌ر ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌کی گه‌وره‌كه‌یه. وه‌ك ئه‌و كاره‌ی كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كردی، هێشتا گه‌رمەی ته‌ریقه‌تی دامه‌زراندن و جیابوونه‌وه له ماڵه‌باوان به‌ری نه‌دابوون، نه‌وێران كه‌سێك له ناو خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كاندید بكه‌ن، به‌ڕێز 'كه‌مال میراوده‌لی'ـیان كرده كاندید و، بوو به (شاخس)ـی كاندیدكراو بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، هه‌رچه‌ند دیقه‌ت ده‌ده‌مه دیمه‌نی ئه‌وێ ڕۆژێی كاندیدكردنی كه‌سێك و به‌په‌ندبردنی له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ئه‌و قسه‌ی نێو منداڵانی كۆڵانێی لێ ده‌وه‌شێته‌وه كه ڕێك بڵێن: "به خۆی ناوێری، ئه‌من ده‌نێرێ!"
ئه‌وه‌یان ڕاستییه‌كی دوێنێی نزیك بوو، بۆ ئێستاش له سه‌روبه‌ندی ته‌واوبوونی ماوه‌ی یاسایی سه‌رۆكی هه‌رێمیشدا، نه‌ك هه‌ر حزبه‌كان خۆیان له ترسی دۆڕان و، ده‌رنه‌چوون ئاماده نه‌بوون بۆ سه‌رۆكایه‌تی پاڵێوراویان هه‌بێ، كه‌سانی دیكه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانیش ئاماده نه‌بوون بن به كاندیدی (شاخس)ـی حزبه‌كان و، سه‌ره‌نجام تاڵاوی كاندیده‌كه‌ی پێشوویان بنۆشن.
ئا ئه‌وانه‌ن ئه‌و ڕاستی و، هه‌قیقه‌ته شاراوانه‌ن، كه داهێنان و، دروستكردنی پڕۆژه‌یاسای هه‌مواركراویان هێنابوو، كه ئێرانییه‌كان به‌ر له حزبه ڕكابه‌ره‌كانی پارتی هه‌ستیان پێ كردبوو، ده‌یانزانی كه جگه له بارزانی كه‌سی دیكه بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم خۆی كاندید ناكا و ئه‌و سه‌رۆكێكی بێ‌ئه‌ڵته‌رناتیفه. جا بۆ بێهێزكردنی پێگه‌ی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان و، لاوازكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی 'سه‌رۆك بارزانی'ـیش هه‌نجه‌تگرتن به سیسته‌می حوكمڕانی ئایا په‌رله‌مانی بێ یا سه‌رۆكایه‌تی؟! بڕوبیانووهێنانه‌وه به یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و، پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسا به ناوی هه‌مواركردنه‌وه! تا كوده‌تا به‌رپاكردنه‌كه‌ی 23ـی حوزه‌یران، هه‌موو له هه‌مووی جلوبه‌رگێكی قه‌شه‌نگی كارخانەکە‌ی تاران بوو! باڵاپۆشی ئه‌و حزب و لایه‌نه‌نانه‌ی پێ كرا كه كاندیدێكیان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم نه‌بوو، تا له به‌رامبه‌ر 'بارزانی'ـدا بڵێت منیش هه‌م !




