پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان

*ئالان حه‌مه‌سه‌عید
فره‌یی ئایین و ئاینزایی و تاراده‌یه‌كیش نه‌ته‌وه‌یی، ره‌گێكى قووڵى له ژیانى كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و سیاسى له كوردستاندا هه‌یه. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م قووڵییه مێژووییه‌یش ره‌نگدانه‌وه‌ى درێژخایه‌نى هه‌بووه له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى و كولتوورى و سیاسى. پێكهاته ئایین و ئاینزا و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانى دیكه، له كوردستان ژیانێكى مێژووییانه‌ى ئارامیان به‌رێكردووه. هه‌موو ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ى فره‌ڕه‌نگ و فره‌ده‌نگن له رووى ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌وه، كۆمه‌ڵگاى دابه‌شبوو و نایه‌كانگیرن له رووى تیۆرییه‌وه، به‌ڵام ئه‌م نایه‌كانگیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له دوو فۆرمى جیاواز و دژبه‌یه‌كدا خۆیان مانیفێست ده‌كه‌ن؛ فۆرمێكیان لێوانلێوه له توندوتیژیى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى كه په‌راوێزخستن هۆكاره‌كه‌یه‌تى و سته‌مكارییش ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تى.
(تێد رۆبێرت گۆڕ -Ted Robert Gurr) له كتێبی بۆچى مرۆڤ یاخى ده‌بێت؟ "WHY MEN REBEL" جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه، فره‌یی ئایین و ئایینزایی و نه‌ته‌وه‌یی، خه‌سڵه‌تى زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكانه، ئه‌م فره‌یییه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى سه‌رهه‌ڵدانى توندوتیژى ئه‌گه‌ر باش و عه‌قڵانیانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت، له (رۆبێرت گۆڕ)ه‌وه تێده‌گه‌ین كه فره‌یی گرفت نییه بۆ كۆمه‌ڵگاكان، به‌ڵكو گرفته‌كه له "ئیداره‌دانى فره‌یی"دایه. فۆرمى دووه‌مى ئه‌زموونى پراكتیكى فره‌یی بریتییه له گونجان و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی.
پێكهاته ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان كه مێژوویه‌كى دورودرێژى پێكه‌وه‌ژیانیان له كوردستاندا هه‌یه، هه‌میشه فاكته‌رێكى گرینگ و كارتێكه‌ر بوون بۆ بایه‌خ و گرینگیى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌م لێبوورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه‌یش له نێوان پێكهاته جیاوازه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌یه، وه‌ك وێنه‌یه‌كى نموونه‌یی و ناوازه له ئاستى ناوچه‌كه و دونیادا بینراوه، پێویستى به قووڵبوونه‌وه‌ى زیاتر و بایه‌خپێدانى زیاتر هه‌یه. هه‌ر هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌م بایه‌خه و سنورداركردنى بۆ مه‌رامى سیاسى و ده‌ستكه‌وتى ته‌سكى حزبی له‌سه‌ر حیسابى ئه‌م پێكه‌وه‌ییه مێژووییه جوانه، به زیان بۆ ئه‌زموونى حوكمرانیى كوردستان و چه‌مكى هاهووڵاتیبوون ئه‌ژمار ده‌كرێت؛ ئاخر نابێت تێروانین بۆ مافى پێكهاته‌كانى دیكه به‌رمه‌بناى به‌ده‌ستهێنانى ده‌ستكه‌وت و تێروانینى ته‌سكى حزبیانه بێت. هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌م به‌رته‌سككردنه‌وه‌ىه‌ی پێكه‌وه‌ژیان و به‌شدارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یش، جیا له‌وه‌ى لێكه‌وته‌ى نێگه‌تیڤى ده‌بێت بۆ ئه‌زموونى حوكمڕانیی هه‌رێمى كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا زیان ده‌گه‌یه‌نێت به دیتگا و دونیابینیى كورد سه‌باره‌ت به‌م پێكهاتانه له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ی هه‌رێمدا، به تایبه‌ت له كه‌ركووك و ده‌شتى نه‌ینه‌وا و هه‌ندێك ناوچه‌ى دیكه.
*مامۆستاى زانكۆ




