كه‌وتوونه‌ته قوڕێكی خه‌سته‌وه

ئازا حسیب قه‌ره‌داخی
زانیارییه حاشاهه‌ڵنه‌گره‌كان ده‌یسه‌لمێنن كه فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانی به‌تایبه‌تی و، له په‌راوێز و پاشكۆی ئه‌وانیشدا فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، به‌سه‌رچاوه‌گرتن له عه‌قلییه‌تی پاوانخوازییانه‌وه، سه‌رقاڵی گفتوگۆ بوون له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسایه‌ك بۆ هه‌مواركردنی سیستمی كۆتا، به‌ڵام ئه‌م پیلانه‌شیان وه‌كو ئه‌وانی دیكه‌یان زوو ئاشكرا بوو.
له‌و پرۆژه یاسایه‌ی نووسینگه‌ی راوێژكاری سه‌رۆكی په‌رله‌مان ره‌شنووسه‌كه‌ی نووسیوه، له مادده‌ی نۆدا، بڕگه‌ی شه‌شه‌م - (1) دا مه‌رجێك دانراوه بۆ پێكهاته‌كان كه هه‌ر كاندیدێك پێویسته 25%ی ده‌نگی پێویست بۆ كورسییه‌ك، واته نزیكه‌ی (5000) پێنجهه‌زار ده‌نگ به ده‌ست بێنیت، ئه‌گینا نابێته ئه‌ندام په‌رله‌مان.
ئه‌مه مه‌رجێكی ته‌عجیزییه و بۆ ئه‌وه‌یه كه نوێنه‌ری هیچ نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایه‌ك نه‌گه‌نه په‌رله‌مان.
له شه‌شه‌م - (2)دا هاتووه كه ئه‌گه‌ر هیچ كاندیدێك ئه‌م رێژه‌ی به ده‌ست نه‌هێنا، ئه‌وا (3) كورسی به كریستانه‌كان، و (3) كورسی به توركمان ده‌درێت به‌پێی ده‌نگه‌كانیان.
به‌م پرۆژه‌یه ئێزدی و ئه‌رمه‌ن ناچنه په‌رله‌مان و به كۆی گشتییش كورسییه‌كانی كۆتا له جیاتی (11) كه‌م ده‌كرێن بۆ (6).
ئه‌م پرۆژه‌یه راسته و هه‌یه و پێیان ناسه‌لمێ كه نییه. ده‌مێنێته‌وه قسه‌یه‌ك له‌باره‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ین؛
له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌و چوار فراكسیۆنه ویستوویانه ده‌نگۆی ئه‌م پیلانه‌یان به درۆ بخه‌نه‌وه. به‌ڵام قوڕه‌كه‌یان بۆ خۆیان خه‌ستتر كردووه‌ته‌وه، چونكه هه‌ندێ قسه‌یان له‌و راگه‌یه‌نراوه‌دا كردووه كه له پیلانه‌كه‌یان نه‌گریستر و ناشرینتره ده‌رهه‌ق به نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزاكان له په‌رله‌مان.
چواره‌كه نووسیویانه "ئێمه پشتیوانی له رێكخستنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی راسته‌قینه‌ی پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین".
ئێوه كێن و كێ ئه‌و مافه‌ی پێداون نوێنه‌رایه‌تیی غه‌یری حزبه‌كانی خۆتان "رێك بخه‌ن"؟!. ئه‌م گوتار و ره‌فتاره، ئه‌م تێز و تێفكرینه زۆر دیكتاتۆرییانه‌یه. ده‌ستوه‌ردانێكی بێشه‌رمانه‌یه له مافی خه‌ڵكێك كه نایانه‌وێ ئێوه نوێنه‌رایه‌تییان بكه‌ن و ببنه وه‌كیلیان. بۆچی هه‌قتان به خۆتان داوه حزب و رێكخراوه‌كان و هاووڵاتییانی سه‌ر به‌و نه‌ته‌وه و ئایین و ئایینزایانانه به قاصرن بزانن و ئێوه‌یان كردبێته وه‌صی به‌سه‌ر خۆیانه‌وه تا نوێنه‌ره‌كانیان رێك بخه‌نه‌وه؟!
چواره‌كه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا نووسیویانه: "ئێمه رێ له دروستكردنی نوێنه‌رایه‌تیی سێبه‌ر ده‌گرین". ئه‌م گوته‌یه لێوانلێوه له تۆمتبه‌خشینه‌وه‌ی بێبه‌ڵگه. چواره‌كه زۆر بێشه‌رمانه و دوور له هه‌موو ئسوڵێكی په‌رله‌مانی و ته‌نانه‌ت كۆمه‌ڵایه‌تییش 11 ئه‌ندام په‌رله‌مانی هاوڕێیان تۆمتبار ده‌كه‌ن به " سێبه‌ر". بۆچی ئێوه فاڵگره‌وه و ساحیرن وا ئه‌سڵ و سێبه‌ر لێك جیا ده‌كه‌نه‌وه؟! ئه‌وان سێبه‌ری كێن؟! ئێوه چۆن ئه‌و مافه‌تان به خۆتان داوه به‌م ره‌هاییه نوێنه‌رانی چه‌ندین پێكهاته‌ی ره‌سه‌نی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌مان له ئه‌سڵه‌وه بكه‌نه سێبه‌ر؟! ئایا ئه‌م تۆمه‌ته ده‌ره‌نجام له نوێنه‌ره‌كانه‌وه سه‌رناكێشێ بۆ خودی پێكهاته‌كان و ده‌ره‌نجام ئیتتیهامیان بكه‌ن به ناڕه‌سه‌ن؟! ئایا ئێوه زانیوتانه هه‌موو تیرۆرێك ئه‌سڵه‌كه‌ی فیكره‌یه‌كه؟! ئایا حیسابی ئه‌وه‌تان كردووه ئه‌م تێفیكرینه له جیاكردنه‌وه‌ی خۆتانی ئه‌سڵ و ئه‌وانی سێبه‌ر، دواجار ده‌شێ شۆڕ بێته‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگا و ببێته هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ته‌ونی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تیمان؟!
چواره‌كه به‌وه‌نده‌یش وازیان نه‌هێناوه و ده‌شڵێن "ده‌یانپارێزین له به‌شداریبوون له ململانێ سیاسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نه‌كانی تر".
ئه‌م گوته‌یه پڕاوپڕه له تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان له یارییه ناشرینه‌كه‌ی رۆژی 23ی حوزه‌یرانی ئه‌واندا هه‌یانبوو كه بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی په‌رله‌مانیان كرد. هه‌روه‌ها خۆبه‌زلزانینه‌كه‌یان لێره‌دا ته‌واو زه‌ق بووه‌ته‌وه كه خۆیان به "پارێزه‌ر" داناوه و ئه‌وانیش به نه‌فام كه "به‌شداری له ململانێ سیاسییه‌كان" ده‌كه‌ن و پێویسته بپارێزرێن.
گه‌لۆ؛ جا ئه‌گه‌ر نوێنه‌ران و حزبه‌كان به‌شداری نه‌كه‌ن له ململانێ سیاسییه‌كاندا ئه‌ی پاساوی هه‌بوونیان چییه؟!
جه‌ماعه‌ت؛ ئه‌گه‌ر له 23ی حوزه‌یران له‌گه‌ڵتاندا بوونایه ئێستا واتان نه‌ده‌گوت و به به‌شدارێكی راسته‌قینه‌ی ململانێكانتان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دان!
پرۆژه یاساكه‌تان دژی كۆتا و مافی پێكهاته‌كان قوڕێكی خه‌سته. ئه‌م راگه‌یه‌نراوه پڕتۆمه‌ت و ئیهانه و سووكایه‌تی و خۆسه‌پاندنه‌یشتان، قوڕه‌كه‌ی ژێر پێتانی خه‌ستتر كرده‌وه و زیاتر تێیدا چه‌قین؟!




