شه‌مه‌نده‌فه‌ره دیپلۆماسییه‌كه‌ى پارتى گه‌یشتە کوێ؟

سه‌نگه‌ر هه‌ورامی
كووچه ته‌سكۆڵه‌كانى سیاسه‌ت و كێشه نێوخۆیى و هه‌رێمییه‌كان نه‌ك شه‌مه‌نده‌فه‌ره دیپلۆماسییه‌كه‌ى پارتى په‌ك نه‌خستووه، بگره گڕی داوه بۆ خڕكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى بۆ سه‌ربه‌خۆیى باشوورى وڵات.
وه‌ك ده‌بینرێت ئایدیا مۆدێرنه جیهانییه‌كان له سه‌ر ئه‌و هێڵه سه‌رده‌میانه له یه‌ك كاتدا كار له سه‌ر گشت كاییه سیاسییه‌كان ده‌كه‌ن، له كوردستانیش ئه‌م پره‌نسیپه مۆدێرنانه له نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستاندا ده‌بینرێن، له‌م كه‌شه ته‌موومژه سیاسییه ناله‌باروو ناسه‌قامگیره‌ى نێوخۆى باشوور‌و ناوچه‌كه‌دا، له یه‌ك كاتدا ئه‌م ئایدییایه به شێوه‌ییه‌ك ئاڕاسته‌كانى گڕداوه كه ڕووبه‌ڕووى ته‌نگه‌ژه سیاسى و سه‌ربازى و داراییه‌كان بووه‌ته‌وه، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م كێشمه‌كێشانه‌دا له هه‌ولێره‌وه شه‌مه‌ننه‌فه‌ره دیپلۆماسییه‌كه‌ى وه‌كار خستووه بۆ گه‌شتێكى دیپلۆماسیی و سیاسى و كۆكردنه‌وه‌ى پاڵپشتى سه‌ربه‌خۆیى هه‌رێمى كوردستان.
له سه‌ر بانگێهشتى فه‌رمى دامه‌زراوه‌ى كۆنراد ئایدنهاوه‌رى سه‌ر به پارتى سى دى ئۆى فه‌رمانڕه‌واى ئه‌ڵمانیا شاندێكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تى ئه‌و حیزبه كه (هێمن هه‌ورامى)ـه و ئه‌ندامیه‌تى چه‌ند كادیرێكى پارتى گیشتنه بڕۆكسل و له ڕۆژانى 28/6/2015 تا ڕۆژى 3/7/2015 له‌لایه‌ن چه‌ندین لایه‌نى بڕیارده‌روو فه‌رمانڕه‌واى وڵاتانى ئه‌ورووپییه‌وه و چه‌ندین ئه‌كادیمیس و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان و په‌ڕله‌مانتارانى ئه‌و وڵاتانه‌وه پێشوازیان لێ كراوه، له میانه‌ى ئه‌م سه‌ردانانه‌یان چه‌ندین كۆبوونه‌وه و دانیشتن ئه‌نجام دراوه، له كۆى كۆبوونه‌وه و دانیشته‌كاندا دید و تێڕوانینى پارتیان وه‌رگرتووه و ڕوانینه‌كانى پارتییان به گرنگ زانیوه، هه‌ر له‌م زۆنگه‌شه‌وه وه‌ها شاندێكى پارتییان بانگهێشت كردووه تا له نزیكه‌وه ته‌واوى ڕووداوه‌كانى باشوورى وڵات و ناوچه‌كه بزانن.
قسه‌مان له سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه دیپلۆماسى و سیاسییانه‌ى پارتى نییه، وه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ داوه ئه‌مه به‌شێكه له كارى هه‌ر حزبێكى مۆدێرنى سیاسى جیهانى، به‌ڵكو لێره‌دا پرسیارگه‌لێك خۆیان مه‌ڵاسداوه، كه ئاخۆ ئه‌م بانگهێشه له وه‌ها فه‌زاییه‌كى شڵه‌قاوى سیاسى و ئه‌منى نێوخۆیى و ناوچه‌ییه‌وه بۆ په‌نا بۆ هه‌ڵوێستى پارتى ده‌برێت له كاتێكدا لایه‌نه‌كانى دیكه له باشوور و ته‌نانه‌ت به‌شه‌كانى دیكه‌ى كوردستان خۆیان به به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كان ده‌زانن. گه‌ر بنواڕینه بیرووڕا جیاوازه‌كانى نێوخۆى باشوورى وڵاتان، هه‌ڵوێستى لایه‌نه‌كان به هه‌ند وه‌رناگیرێت كۆبوونه‌وه‌ى 23 حوزیڕانى په‌ڕله‌مان به نموونه وه‌ربگرین، كه كۆمه‌ڵێك لایه‌نى سیاسى به شێوه‌یه‌كى ئه‌كته‌رئاسا نیمایشێكى سیاسیان له مه‌نه‌سه ته‌شریعییه‌كه‌ى وڵات ئه‌نجامیاندا، له‌و ڕۆژه‌دا كۆى نوێنه‌راییه‌تییه سیاسى و دیپلۆماسییه‌كانى جیهان له هه‌ولێر، له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه بانگهێشت كران، ته‌نیا جێگری سه‌ركونسوڵی وڵاتێك لێی ئاماده‌بوو ئه‌گه‌رنا یه‌ك نوێنه‌رى بیانى ئاماده‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه نه‌بوو، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا وڵاتانى جیهان پارتى بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كۆى گۆڕانكارییه‌كانى نێوخۆى وڵات و ناوچه‌كه و ئاڕاسته كردنیان له لایه‌ن پارتییه‌وه په‌سه‌نده. وامپێ باشه لێره‌دا بگه‌رێمه‌وه بۆ قسه‌یه‌كى فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یى كه دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى یه‌كییه‌تى له سه‌یرابه‌نه‌وه ئه‌وكات كاكه‌یى له دووكان ده‌بێت چه‌ند هاوه‌نێك ده‌درێت له هێزه‌كانى پارتى به پێى ئه‌ندازیارى سه‌ربازى ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هاوه‌نانه هاوه‌نی وڵاتێكی دراوسێن، كاكه‌یى به قسه دێتوو ده‌ڵێت گه‌ڕ به‌م هاوه‌نانه شه‌هیدمان دابێت ئه‌وا ده‌بنه شه‌هیدى ئازادى له پاشكۆیى وڵاتانى ئیقلیمى و سه‌ربه‌خۆیى پارتى ده‌سه‌لمێنن. ئایا ئه‌م نه‌چوونه پاڵ ئه‌و بلۆكبه‌ندییه هه‌رێمییه‌وه نیه كه پارتى وه‌ك ئاڵتوونى 24عه‌یار نیشان ده‌دات له دیدى ڕۆژئاوا‌و وڵاتانى دیموكراسییه‌وه، یاخۆد پارتى بۆخۆى به درێژایى ژیانى سیاسى له سه‌ر په‌ره‌نسیپه دیموكراسى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانییه‌وه به‌نده و له دواى كۆنگره‌ى 13داوه وه‌ها ڕووحێكى مودێرنانه تاوى ئه‌سپى سه‌ركه‌وتووتنه‌كانى پارتى ده‌دات. هه‌ر چۆنێك و هه‌ركام له‌و هۆكارانه‌و باقى هۆكاره‌كانى دیكه بێت، به‌لاى منه‌وه گرنگ نییه، ئه‌وه گرنگه كه پارتى خاوێنه له پاشكۆیى و ته‌واوكارى ئه‌جیندایى ئیقلیمى.




