پێچه‌لپێچی سازان

ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی
جموجۆڵ و هامۆشۆ له نێوانی حزبه‌كاندا بۆ سازان گه‌رموگوڕه. له هه‌فته‌ی رابردوودا یه‌كێتیی نیشتمانی له هه‌مووان به گوڕتر بوو. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكدا مه‌كووكیانه سه‌ردانی حزبه‌كانی كرد. هه‌رچه‌نده زۆر به گه‌رمییه‌وه باسی سازانی ده‌كرد و سه‌دباره‌ی ده‌كرده‌وه، به‌ڵام به توندی پێداگیری له پرۆژه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد و ته‌نانه‌ت له ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێ لێدوانیشدا ئه‌م پێداگیرییه‌ی هێنده تۆخ ده‌كرده‌وه، وه‌كوو بڵێی هیچ منه‌تی به سازان نییه.
مه‌علومی هه‌مووانه كه به پێشمه‌رج و پێداگیرییه‌وه ویستت سازان و دانوستان بكه‌یت، واته پێشوه‌خت ده‌ته‌وێ سازان له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی به‌تاڵ بكه‌یته‌وه. پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته كه هه‌ر لایه‌نه به پرۆژه‌ی لانی زۆر و لانی كه‌می خۆیه‌وه ده‌چێته سه‌ر مێزی سازان و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كه‌یدا و به ده‌ره‌نجامێكی كۆكراوه ده‌رده‌چن.
جگه له تۆخكردنه‌وه‌ی پێداگیری، به دیوێكی دیكه‌شدا یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌م سازانه‌دا كورتی هێناوه و تا راده‌یه‌كی زۆر كاڵی كردووه‌ته‌وه؛ یه‌كێتی پرۆژه‌ی هه‌یه بۆ پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم. پرۆژه‌كه‌ی له‌لای مه‌كته‌بی سیاسی نییه و راده‌ستی فراكسیۆنه‌كه‌ی كردووه له په‌رله‌مان. له یارییه ناشرینه‌كه‌ی 23ی حوزه‌یرانیشدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كراوه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆی و زۆری تریشدا ده‌قه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه و، داكۆكیكارانیش له‌و پرۆژه‌یه زۆریان له‌باره‌وه وتووه و نووسیوه، ده‌ی كه‌واته ئیتر چی ماوه سازانی له‌سه‌ر بكات؟!
ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه به‌ر له په‌رله‌مان و راگه‌یاندن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و سازانی حزبه‌كان بوایه هه‌نگاوێكی دروست و سازانخواز ده‌بوو، به‌ڵام كه یه‌كێتی تێیپه‌ڕاند و گه‌یاندییه ناو په‌رله‌مان، یه‌كه‌م هه‌نگاوی نه‌سازانی هه‌ڵهێنا. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌سازان تۆختریش بكاته‌وه په‌رله‌مانتاره‌كانی فێر كرد بوو كه رایگه‌یه‌نن ئه‌گه‌ر مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیش له‌و پرۆژه‌یه پاشگه‌ز بێته‌وه یان لێی كه‌م بكاته‌وه، ئه‌وا په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی به پێچه‌وانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبه‌كه‌یانه‌وه پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه ده‌كه‌ن و به قسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ناكه‌ن. كه‌واته تابلۆكه‌ی یه‌كێتی به‌مجۆره ئاڵۆز و پڕاوپڕه له ناكۆكی؛ مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بۆ سازان حزبه‌كان به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه، ده‌ره‌نجام رازی ده‌بێ كه پرۆژه‌كه‌ی له سازاندا شه‌نوكه‌و بكرێ و وه‌كوو خۆی نه‌مێنێ و، پرۆژه‌ی سازێنراو جێی بگرێته‌وه. له‌ولایشه‌وه فراكسیۆنه‌كه‌ی له په‌رله‌مان به قسه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی ناكات و جگه له پرۆژه‌كه‌ی خۆی هیچی دیكه قبووڵ ناكات!!
ئه‌م پێچه‌لپێچ و تێكه‌ولێكه‌یه وا ده‌خوازێ له‌م سه‌روبه‌ندی سازانه‌دا، وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانی له یه‌كێك له لێدوانه‌كانیدا رایبگه‌یه‌نێ كه فراكسیۆنه‌كه‌یان پابه‌ند ده‌بێ به ده‌ره‌نجامی سازانی یه‌كێتییه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه.
له سه‌روبه‌ندی سازاندا، یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان له‌به‌رده‌م به‌رپرسیارێتیی تێزێكی فیكری و سیاسیی خۆیدایه و ده‌بێ ئه‌مڕۆ وه‌كوو پێوه‌ر و پێوانه به‌كاری بهێنێته‌وه بۆ حزب و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی ناو ژیانی سیاسی كوردستان. یه‌كێتی له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه، چی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان و به‌شداری له حكوومه‌تی بنكه‌فراوان و چی بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به تایبه‌تیش پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه (سه‌نگ و رۆڵی یه‌كێتی به ژماره‌ی ده‌نگ و كورسی ناپێورێ، به‌ڵكو به خه‌بات و قوربانیدان و ژماره‌ی شه‌هیده‌كانی). ده‌ی خۆ ئه‌م پێوه‌ر و پێودانه بۆ پارتی و حزبی شیوعی و سۆسیالیستیش راسته. ئه‌دی بۆچی ئه‌مڕۆ بۆئه‌وه‌ی هه‌موو حزبه‌كان بسازێن برایانی یه‌كێتی ئه‌م پێوه‌ره له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ وه‌كوو راسته و پرگاڵ و له ژیانی سیاسییشدا و، ده‌رهه‌ق به نه‌ته‌وه‌كانی توركمان و كلدان ئاشوور وه‌كوو ته‌رازوو به‌كاری ناهێنێ.
ئه‌و رۆژه‌ی حكوومه‌تی بنكه‌فراوان راگه‌یه‌نرا و كابینه‌ی هه‌شته‌م سوێندی یاسایی خوارد و په‌رله‌مان به‌رنامه‌كه‌ی په‌سه‌ند كرد، ئیتر سازان له‌باره‌ی په‌یكه‌ری حكوومه‌ته‌وه ته‌واو بوو. مه‌عقول نییه هه‌موو رۆژێ حكوومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و سه‌رله‌نوێ بۆ به‌شبه‌شێنه، به‌شداربووه‌كان بسازێنه‌وه. ئه‌مه له كاتێكدا كه جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان "براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا"، هه‌موو لایه‌ك له لایه‌نه‌كان زیاتری له ئیستیحقاقی ده‌نگه‌كانی، لێره و له به‌غدایش وه‌رگرتووه.
ئه‌گه‌ر نیازی سازان راسته‌قینه‌یه پێویسته له به‌راییدا له‌م هه‌موو ئاڵۆسكان و پێچه‌لپێچه ده‌ربهێنرێ و لانی كه‌می متمانه بگه‌ڕێنرێته‌وه.
سه‌رۆك بارزانی كه ئێستا و ئه‌وسایش ره‌مزی یه‌كڕیزیی ناو ماڵی كوردستان بووه، له‌م ململانێ مه‌ترسیداره‌ی ئه‌مجاره‌یشدا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پێكناكۆكی حزبه‌كان و ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی پارتیش كه خۆی سه‌رۆكییه‌تی، بانگه‌وازی كردووه بۆ سازان. له كاتێكدا ئه‌م بانگه‌وازه ده‌كات كه دوابه‌دوای ئه‌وه راسته‌وخۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌ره‌كانی جه‌نگ و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌رگری له وڵات و میلله‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یش وانه‌یه‌كه بۆ هه‌ر كه‌سێ به راستی بیه‌وێ بسازێ.
نێچیرڤان بارزانی كه به راستی سیاسه‌تمه‌داری سازان و دانوستانه، زوو رایگه‌یاند ململانێ سیاسییه‌كان كار له پێكهاته و پێكه‌وه كاركردنی ناو حكوومه‌تی بنكه‌فراوان ناكات. كه‌سێ بیه‌وێ سازان بكات ده‌بێ په‌ڕۆیه‌ك له نێچیرڤان بارزانی دادڕێ.




