ئه‌گه‌ری به‌جێمان یا كاڵبوونه‌وه‌ی هێزی ركابه‌ری مێژوویی پارتی

كه‌ریم قادر
جێبه‌جێنه‌كردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستوور، كارنه‌كردن بۆ ده‌ركردنی قانوونی داهاتی نه‌وت و غاز، بێبه‌شكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له شایسته دارایی و سه‌ربازییه‌كان، بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئاسته‌نگ دروستكردن له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی دۆزینه‌وه و ده‌رهێنان و فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان و راسپاردنی داعش بۆ په‌لاماردانی كوردستان، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وە سڕكردنی ئه‌و ده‌ستووره‌ی عێراقی نوێی له‌سه‌ر بونیادنرایه‌وه، به‌شێك بوون له هه‌وڵی ده‌ستبه‌ستنه‌وه‌ی كورد بۆ دره‌نگتر گه‌یشتن به ئامانجی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌و فاكتانه و راستییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، هێشتایش له‌ناو كورددا هه‌ن له ((بازنه‌ی گه‌ڕه‌كچێتی)) خول ده‌خۆنه‌وه، ناخوازن واقیعی سیاسیی كوردستان هه‌زم بكه‌ن، بۆیه هه‌ر رۆژه‌ی به ((ئاوازێكی نه‌شاز)) خه‌ڵك به سه‌مای ناو چڵپاو ده‌خه‌ن. به‌م كاره‌شیان ئاو له‌و ئاشه ده‌كه‌ن، كه ده‌یه‌وێ به شێوه‌ی پێشوو كلیلی ژیانی كوردستان هه‌ر له ده‌ستیان بمێنێته‌وه و له داڕشتنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌دا ئه‌مجاره‌ش به ده‌ستبه‌تاڵ بێته ده‌ره‌وه یا ده‌ربكرێ. واته هیچ بایه‌خێك به هه‌ستیاری دۆخه‌كه ناده‌ن.
((پێدەچێت دوای زەمەنێک لە ململانێ و بەریەککەوتنی زبر، ئیدی دۆخی هێزە ڕکابەرەکانی سلێمانی (کە هێزی رکابەری مێژوویین بۆ پارتی) ئەگەر بە شێوەیەکی سەرەتاییش بێت رێککەوتنێکی سەرەتایی له نێوانیان هاتووەتە ئاراوە، ئیدی ئاستەمە پارتی بتوانێت بەرگری لە دۆخی مەوجود بکات.)) ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه قسه‌ی من نییه، بەڵكو نووسینی كادیرێكی به‌ره‌ی((هێزی رکابەری مێژوویی پارتییه)).
هه‌رچه‌نده ئه‌و ((به‌ره‌یه)) یا راستتر ئه‌و سه‌نگه‌ره، كه كاریگه‌ره به هه‌وڵ و گوتاری خه‌ڵكی دیكه‌ی غه‌یره‌كوردستانی، له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه و به‌پێی ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی قه‌ناعه‌تیان به‌خۆیان هێناوه له ده‌ره‌وه‌ی ویستی گه‌ل له‌و ده‌رفه‌ته ره‌خساوه‌ش ده‌ڕوانن و خه‌ون به پارتییه‌كی لاواز و بێكار و كرده‌وه ده‌بینن یا كاری بۆ ده‌كه‌ن، به تایبه‌تی، له‌یه‌ككاتدا باس له جومگه گرینگه‌كانی به‌دیهاتنی ئامانجه‌كه ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێن: به ده‌ست پارتین، له عه‌ینی كاتیش‌دا ده‌ڵێن:((نازانین پارتی چی ده‌وێ.))، كه له دواڕسته‌ی ئه‌م نووسینه‌دا ویستی پارتی یا وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌یان ده‌ده‌مه‌وه.
ئه‌و گرژی و شێوان و شلوێكردنه‌ی زیاتر له هه‌فته‌یه‌كه له ناو ئۆرگانه ره‌سمییه‌كان و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان و راگه‌یاندنی كوردستان هه‌یه و كراوه به كێشه‌ی ژماره یه‌كی كوردستان به لای پارتییەوە نوێ نین، به‌ڵكو به‌شێكن له بیركردنه‌وه و هه‌وڵه كۆنه‌كان، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم پیلانه كۆنه كاڵبووهوە‌كان، كه لە بنەڕەتەوە لەلایه‌ن سه‌نگه‌ری دژه‌كورد به‌ڕێوه ده‌برا، به‌ڵام فه‌رقی ئه‌و زه‌نایه‌ی ئێستا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌وه‌دایه، جاران له‌لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه ئه‌و كاره ده‌كرا و به‌ڕێوه ده‌برا، ئێستا به ته‌نێ به فه‌رمانی ئێران و به سه‌رپه‌رشتیی نووری مالیكی و له رێگه‌ی به‌كرێگرتنی ئه‌وه‌ی به خۆیان ده‌ڵێن به‌ره‌ی((هێزی رکابەری مێژوویی پارتی)) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
من له‌سه‌ر ریتمی نووسه‌رانێك، ناخوازم داوا له لایه‌نه سیاسییه‌كان یا راستتر((هێزی رکابەری مێژوویی پارتی)) بكه‌م به‌خودا بچنه‌وه و واز له سه‌نگه‌رگرتن له پارتی بهێنن، چونكه له لایه‌ك ئه‌وه به كاری خۆم نازانم، له لایه‌كی دیكه‌وه دوای گۆڕانكارییه‌كانی جیهان و لێكه‌وته‌كانی پاشتر، كه هێشتا به كۆتا نه‌هاتووه، ده‌بێ كار له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی ئه‌و لێكه‌وتانه بكه‌ن، نه‌ك به دروستكردنی كێشه فه‌رامۆشی بكه‌ن.
به‌ر له خۆمان، دوژمنان زۆر باشتر له‌و لێكه‌وتانه ئاگادارن، بۆیه هه‌ر جاره به شێوازێك هه‌وڵی خۆیان دژ به‌و ئامانجه چڕتر ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام بێ‌ئاگان له‌وه‌ی تازه كورد پاشه‌كشه ناكات، ره‌نگه بتوانن كه‌مێك هه‌نگاوه‌كه‌ی خاو بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن ناچاری بكه‌ن بگه‌ڕێته دواوه، نه‌خاسمه هه‌م جیهانی ئازاد مكوڕه له‌سه‌ر یارمه‌تییه‌كانی كورد بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه‌كه‌ی، هه‌م ئاگری ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ناوچه‌كه هه‌یه، كه شنگوتاقه‌تی عێراق و سووریای بڕیوه له مه‌ودای دیكه‌دا وڵاتی دیكه‌ش ده‌گرێته‌وه. بۆیه پێموایه سه‌نگه‌ری((هێزی ركابه‌ری مێژوویی پارتی)) به خۆدوورگرتن و خۆده‌رهاوێشتن له به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان نه‌ك هه‌ر به‌جێده‌مێنن، به‌ڵكو له‌به‌رچاوی گه‌ل زۆریش كاڵ ده‌بنه‌وه، به‌تایبه‌تی له مه‌یدانی سیاسیی ئێمه‌دا ئه‌زموونی ئه‌و كاڵبوونه‌وه‌یه زۆره. ئه‌وه‌ی پارتی‌یش ده‌یه‌وێ و كاری بۆ ده‌كات گه‌یاندنی كوردستانیانه به قۆناغی شایسته‌ی قوربانییه‌كانیان، دواتر چاكسازیكردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه له‌پێناو دابینكردنی كوردستانێكی گه‌شاوه و ده‌وڵه‌مه‌ند بۆ هه‌مووان بێ جیاوازی.




