پارتی تێكشكێنه‌ری به‌سته‌ڵه‌كی 'یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك زمان'ی توركیا بوو

رێكان سه‌باح
پاش هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 7ـی6ـی2015ی توركیا دیزاینی سیاسی له توركیا گۆڕانكاری به‌خۆیه‌وه بینی، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌ده‌په به‌ناونیشانی توركیایه‌كی دیموكراسی توانی به‌ربه‌ستی %10ی تێپه‌رنێت، له ئێستادا ته‌واو دۆخی پاش هه‌ڵبژاردن له گۆڕه‌پانی توركیا گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه؛ ئاكپارتی پێویستی به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی هه‌یه بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی توركیا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا ده‌بینرێت تاكه هێز كه به‌رگری له پرۆسه‌ی ئاشتی بكات و به‌شێك بێت له ستراتیژی حكوومه‌ته‌كه‌ی، ئاكپارتییه؛ چونكه ئاكپارتی خاوه‌ن پرۆژه‌ی ستراتیژی به‌هێزكردنی توركیا بۆ ده وڵاته پێشه‌وه‌ره‌كه‌ی جیهانه بۆ 2023. بۆیه له دانوستاندنه‌كان مه‌رجی مانه‌وه و به‌رده‌وامی به پرۆسه‌كه به‌شێكه له مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناو توركیا، ئه‌وه‌شی به تاكتیك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كات و زیاتر له دیزاینی توركیا و چه‌پ ده‌خوڵێته‌وه هه‌ده‌په‌یه. ئه‌گه‌ر بێینه سه‌ر جه‌هه‌په‌ش به‌هێنانه پێشه‌وه‌ی ده‌نیز بایكاڵ هیچ واتایه‌ك بۆ بانگه‌شه تاكتیكه‌كانیان نامێنێت له‌مه‌ڕ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، چونكه ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره‌ی جه‌هه‌په وێنه‌یه‌كی جوانی له مێژووی سیاسیی خۆی له رابردوو نیشان نه‌داوه به‌رامبه‌ر به كورد، مه‌هه‌په‌ش روون و ئاشكرایه كه راسته‌وخۆ دژی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یه، وه‌كو مه‌رجی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی توركیا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه، كه‌وایه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ئێستادا په‌یوه‌ست ده‌بێت به جۆری پێكهێنانی حكوومه‌ت، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت یان كارته‌كان، له‌سه‌ر ئاكپارتی جێبه‌جێ بێت، ئه‌وا دۆخی پرۆسه‌ی ئاشتی ده‌چێته نێو قۆناغێكی زۆر كاڵ و وێنه‌یه‌كی روونی نابێت له حكوومه‌تی داهاتوو.
1
پێش ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا له خراپترین په‌یوه‌ندی بوو، ئاستی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش گه‌یشته هه‌ره‌شه‌ی "گه‌ر ده‌ستێوه‌ردان له كه‌ركووك بكرێت ئێمه‌ش ده‌ست له دیاربه‌كر وه‌رده‌ده‌ین"، ئه‌م جۆره په‌یوه‌نده‌ی له‌لایه‌ن توركیاوه گۆڕانكاری تێدا روویدا و ئه‌م گۆڕانكارییه نه‌ك ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر باشووری كوردستان به‌ڵكو بووه نه‌خشه‌رێگایه‌ك له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له باكووری كوردستان، كه سه‌ره‌تا له‌ناوه‌خۆی كوردستان و توركیایش په‌لاماری ئه‌و نه‌خشه‌رێگایه درا، له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌شه‌وه به‌سه‌ختی دژایه‌تی كرا، به‌وه‌ی بارزانی ده‌یه‌وێت "په‌كه‌كه چه‌ك بكات، هه‌موو ئه‌و لێدوان و هه‌ره‌شانه‌ی په‌كه‌كه و هه‌ندێكی هێزی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌وكاته‌دا له ئه‌رشیڤی به‌شێكی زۆر رۆژنامه و گۆڤار و وێبسایته‌كان ماون. بۆیه پرۆسه‌ی ئاشتی له توركیا به دوو قۆناغ ده‌ست پێده‌كات، به قۆناغی زه‌مینه‌سازكردنی بۆ جۆری چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا، كه ئه‌و قۆناغه سه‌ره‌تا له‌نێوان پارتی و ئاكپارتی ده‌ستی پێكرد به پشتبه‌ستنی بیرۆكه‌ی به‌هێزكردنی ئابووری له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوایی گه‌ڵاله بوو بۆ دامه‌زراوه‌كانی توركیا و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م قۆناغه به قۆناغی زه‌مینه‌سازی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا ده‌ستی پێكرد، هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌وجاره چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد چ له‌سه‌ر ئاستی ناكۆكی ناو په‌كه‌كه چ له‌سه‌ر ئاستی زه‌مینی فاشیزمی توركی سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا و، به پشتبه‌ستن به به‌رزبوونه‌وه‌ی داهاتی تاك له توركیا كه ئه‌مه‌ش توانی به‌سته‌ڵه‌كی یه‌ك ئاڵا و یه‌ك زمان و یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك خاك كۆتایی پێ بێنێت، ئه‌مه‌ش به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌هێزه ئابوورییه بوو له‌نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان كه دواجار به‌رهه‌می چاره‌سه‌ری له باكووری كوردستانی لێ شین بوو.
2
له قۆناغی سه‌ركه‌وتنی زه‌مینه‌سازیی پرۆسه‌ی ئاشتی و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا، به‌رێز نێچیرڤان بارزانی كه رۆڵی سه‌ره‌كی له‌و دۆخه‌دا بینی به فه‌رمی له‌سه‌ر ئاستی باڵای په‌كه‌كه بانگهێشتی پرۆسه‌ی ئاشتی كردن، كه دواجار دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان ده‌ستی پێكرده‌وه، ئه‌وكاته مه‌سعوود بارزانی له‌ناو توركیا گوتی ئێمه دژی شه‌ڕین دژی كوشتنی منداڵی كورد و توركین له توركیا، بۆیه داوای به‌لاوه‌نانی چه‌كی كرد، ئه‌وكاته ده‌نگێكی جیاواز له قه‌ندیل سه‌ری هه‌ڵدا به دروشمی بارزانی په‌كه‌كه‌ی فرۆشت و ده‌یه‌وێت ته‌سلیمیان بكات به توركیا، ئه‌م ده‌نگه‌ی قه‌ندیل نه‌ك ته‌نها بۆ توركیا و بارزانی سه‌رسورهێنه‌ر بوو به‌ڵكو بۆ ئیمراڵیش سه‌رسورهێنه‌ر بوو، ئه‌وكاته به‌ئاشكرا ده‌نگێكی جیاواز له‌ناو په‌كه‌كه سه‌ریهه‌ڵدا و ده‌ركه‌وت ئه‌و حزبه‌ش دوو باڵی تێدا گه‌مه ده‌كات.
3
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه تاوه‌كو ئێستا ناكۆكی نێوان ئیمراڵی و به‌شێك له قه‌ندیل گه‌یشتووه‌ته ئاستی جێبه‌جێنه‌كردنی كۆمه‌ڵێك بریاری ئیمراڵی وه‌ك نه‌به‌ستنی كۆنگره‌وه كۆتاییهێنان به خه‌باتی چه‌كداری و دانانی چه‌ك، به‌ڵام له‌ته‌ك ئه‌مه‌شدا قه‌ندیل چه‌ندین جار هه‌وڵی داوه بۆ دروستكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ و تێكدانی پرۆسه‌ی ئاشتی، له‌ئێستادا كه رێگری له دانوستاندنی هه‌ده‌پ له‌گه‌ڵ ئۆجه‌ڵان ده‌كرێت!! كه من پێم وایه ئۆجه‌ڵان خۆی نایه‌وێت دانوساندن بكات له‌گه‌ڵ هه‌ده‌پ" ئه‌مه‌ش دۆخێكی تری هێناوه‌ته كایه‌وه، كه به‌ئاشكرا له لێدوانه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یلان و ده‌میرتاش ده‌ركه‌وت، ده‌میرتاش به موتله‌قی له‌پاش ده‌نگۆی تێپه‌راندنی به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن پێش راگه‌یاندنی فه‌رمی ده‌نگه‌كان، لێدوانێكی موتله‌قی دا له‌باره‌ی به‌شداری له حكوومه‌ت و هاوپه‌یمانی له په‌یوه‌ندی ئاكپارتی، ئه‌م لێدوانه موتله‌قه‌ی ده‌میرتاش ده‌نگه جیاوازه‌كانی قه‌ندیلی لێ به‌رز بوویه‌وه، موراد قه‌ره‌یلان ئه‌و لێدوانه‌ی به سیاسه‌تێكی (شاش) ناو برد، كه دواجار ده‌میرتاش به‌ره‌نگێكی ئاشكرا دژایه‌تی كرد، بۆیه پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ئێستادا له‌نێوان، ده‌نگه جیاوازه‌كانی ناو په‌كه‌كه، گه‌یشتووه‌ته ئاستی سیاسه‌تێكی ناروون به‌رامبه‌ر به چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد، كه هه‌ست به روونی ستراتیژێك ناكرێت له سیاسه‌تی په‌كه‌كه‌دا بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی.
4
پارتی كه داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی تێكشكاندنی به‌سته‌ڵه‌كی یه‌ك ئاڵا و یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك خاك و یه‌ك زمان بوو له توركیا، به بیرۆكه‌ی به‌هێزكردنی پرۆژه‌ی ئابووری له‌گه‌ڵ ئاكپارتی له‌ئێستایشدا ئه‌ركێكی قورس زاڵ ده‌بێت به‌سه‌ری، ئه‌ویش به‌كارهێنانی قورسایی خۆیه‌تی له‌سه‌ر ئاكپارتی و ده‌نگه جیاوازه‌كانی ناو په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه پاشه‌كشه نه‌كات، ئه‌ركی پارتی كاركردنه بۆ به‌هێزكردن و به‌رده‌وامدانه به پرۆسه‌ی ئاشتی كه له‌ئێستادا خه‌ریكه هه‌وڵ ده‌درێت بۆ كاڵكردنه‌وه‌ی، ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا دڵخوشكه‌ر نییه بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی ئاشتی، بۆیه ده‌بێت پارتی ئه‌و قوربانییه‌ش بدات، بۆ به‌رده‌وامی كه چۆن ئه‌و قوربانییه گه‌وره‌ی دا له ده‌ستپێكردنی، به‌وه‌ی پارتی خرایه خه‌تێكی خیانه‌ته‌وه كه گوایه پارتی و بارزانی ده‌یانه‌وێت، په‌كه‌كه چه‌ك بكات و بیفرۆشێت، كه دواجار پارتی له‌وه‌دا سه‌ركه‌وت و، هه‌مویان هاتنه رێزی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی پارتی و بارزانی له‌گه‌ڵ ئاكپارتی و توركیا، كه دواجار تاكه هێز تێیدا سوودمه‌ند بوو هه‌ده‌په بوو و، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ئاشتییه بوو كه پارتی ده‌ستی پێكرد.




