له باره‌ى هه‌ڵه‌بجه‌وه .. پێشنیازێك بۆ سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێم

هیمان ره‌مزى
دواجار هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان بوونه خاوه‌نى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى خۆیان و كۆتایى به‌و ململانێیه هات كه له نیسانى 2014ه‌وه سه‌باره‌ت به پرسى پارێزگاكان هاتبووه ئاراوه. ئه‌وه‌ى گرنگه ئێستا هه‌ڵه‌بجه به فه‌رمى پێنجه‌م پارێزگاى كوردستان و 19ه‌هه‌مینى عێراقه، به‌ڵام له ناو نه‌خشه‌ى عێراق و كوردستان به گشتى و لۆگۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ئاماژه‌یه‌كى بۆ دانه‌نراوه.
به هۆى ئه‌وه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دامه‌زراوه‌یه‌كى سیاسى و سیادى و ئیدارى و به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكردنه له كوردستان و نوێنه‌رایه‌تى شه‌رعى و قانوونى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، گرنگه له لۆگۆكه‌یدا ئایكۆنێكى تایبه‌ت به هه‌ڵه‌بجه ده‌ستنیشان بكات.
ئه‌گه‌ر سه‌یرى درووشم و لۆگۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ین ده‌بینین هه‌موو پێكهاته و پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان تێییدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت هێماشى تێدایه بۆ زمانه فه‌رمییه‌كان.
با به وردى سه‌رنجى لۆگۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان بده‌ین و كۆى هێما و ئه‌و ئایكۆنانه‌ى تێیدا به‌كار هاتوون بیانناسێنن، ئه‌و كاته ده‌زانیین چه‌نده بۆشایى هه‌ڵه‌بجه‌ى تێدایه.
درووشمى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بریتییه له هه‌ڵۆیه‌كى باڵ كراوه له‌ناو بازنه‌یه‌ك كه رووه‌كه‌ى به ئاڵاى كوردستان نه‌خشێنراوه.
1- هه‌ڵۆیه‌كه به گشتی نیشانه‌ی هێزو سه‌ربه‌رزی و ئازادپه‌روه‌ری نه‌ته‌وه‌ی كورد و مێژووه دێرینه‌كه‌یه‌تی.
2- ره‌نگه زێڕینه‌كه نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی كوردستانه به سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی.
3- چوار به‌شه‌كانی هه‌ر باڵێكی هه‌ڵۆیه‌كه نیشانه‌ی چوار پارێزگاكانی كوردستانن.
4- هه‌تاوه‌كه نیشانه‌ی هه‌ڵهاتنه‌وه‌ی شارستانییه‌تی دێرینی كوردستانه وبیست و یه‌ك تیشكه‌كانی ئاماژه‌ن بۆ جه‌ژنی نه‌ورۆز كه سه‌ری ساڵی تازه‌ی كوردییه له 21 ئازار‌و چوار تیشكه سه‌ره‌كییه‌كانیش نیشانه‌ی هه‌رچوار پێكهاته‌كانی كوردستانن – كورد‌و توركمان وكلدان و ئاشور.
5- دوو ئه‌ستێره‌كانی سه‌ر بازنه‌كه كه یه‌كێكیان له‌لای راستی هه‌لۆیه‌كه‌و، ئه‌وه‌ی دیكه‌یان له لای چه‌پییه‌وه، چه‌سپێندراون ، ئاماژه‌ن بۆ كورد‌و عه‌ره‌ب وه‌ك دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عیراق.
6- له سه‌ره‌وه‌ی بازنه‌كه به زمانی كوردی نوسراوه (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ) و له خواره‌وه‌شی به‌زمانی عه‌ره‌بی ( رئاسه اقلیم كوردستان).
كه‌واته ئه‌وه‌ى پێویسته هه‌بێت ئاماژه‌یه‌كى روونه بۆ بوونى پێنجه‌م پارێزگاى كوردستان و له‌به‌رچاوگرتنى تایبه‌تمه‌ندى ئه‌و پارێزگایه له هه‌ڵبژاردنى ئایكۆنێك بۆ سه‌ر لۆگۆكه. كه بێگومان دانانى ئه‌و ئایكۆنه له‌سه‌ر لۆگۆكه گرنگى خۆى ده‌بێت له پاراستنى یه‌كپارچه‌یى خاكى هه‌رێمى كوردستان و له‌به‌ر چاوگرتنى پێگه‌ى هه‌ڵه‌بجه له نه‌خشه‌ى كوردستاندا.
لێیره‌وه به پێویستى ده‌زانم ئه‌م پێشنیازه بخه‌مه به‌رچاوى لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هه‌قیش وایه ئه‌نجومه‌نى پارێزگا و خودى پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه به نووسراوى فه‌رمى داوا له سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم بكه‌ن ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكات..
به هیواى ئه‌وه‌ى هه‌موو زمان و پێكهاته و ئاین و پارێزگاكانى كوردستان له لۆگۆ و درووشمه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا ره‌چاوى ماف و ئیراده‌یان بكرێت و هه‌مووان خۆیان له‌و لۆگۆ و درووشماندا ببیننه‌وه به تایبه‌تى لۆگۆى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه دامه‌زراوه‌یه‌كى سیادییه و په‌یوه‌سته به ژیانى هه‌موومانه‌وه.




