ترس له یاخی و بیانووگران

تەنیا کوردی
كە یەكێك بوو بە سەرۆك و بە دەنگی میللەت هاتە سەر حوكم، پێویستە بە دەنگی میللەتیش لا بچێت، هه‌ڵبه‌ت ڕێگاكەیشی هەڵبژاردنە؛ هەندێ جاریش مانەوە و لاچوون بە تەوافوقیش دەکرێ؛ بەڵام جاری وایش هەبووە لەبەر بارودۆخی سیاسی، گەل گوتوویەتی با سەرۆک لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە، بەڵام وەکچۆن لە ئەورووپایشدا ڕووی داوە كه ڕەنگە هەندێ لایەن ناڕازی بووبێتن و خۆیان کردبێتە دەمڕاستی ڕاستەقینەی میللەت به ناوی گشتییه‌وه قسه‌یان كردووه؛ لێرەوەیه كه (جۆن لۆك) یاسادانەرە مەزنەکەی جیهان دێتە وەڵام و دەڵێ: "بیانووی سیاسی مەگرن، چۆن رێگەتان دا بە دەنگی خۆتان كەسێك سەرۆكتان بێت وەهایش زەوینەی بۆ خۆش بكەن با كارەكانی تەواو بكات، ئەگەر بڕیاریش بێ كە لە سەرۆكایەتی بڕوات، با میللەت بڕیاری خۆی بدات نەك ئێوە."
(لۆك) هه‌روه‌ها دەڵێ، ترسەکە ئەوەیە، ئەوانەی خۆیان به یاخیبوو لە دەستەڵات نیشان ده‌ده‌ن، ڕۆژێك دابێ بێنە سەر حوكم و لەژێر دروشمەكانی دیموكراسیدا ئەوەی بە دەستیش هاتووە بیسڕنەوە!"
ئه‌مانه ئه‌و تێزه سیاسیانه‌ن كه چوار لایه‌نه‌كه له 23ی حوزێراندا هه‌وڵیان بۆی دا و ده‌یانه‌وێ، ئه‌وه‌ی به ده‌ریایه‌ك خوێنی قوربانیانی ئه‌م گه‌له سته‌مدیته‌یه بینا كراوه، هه‌مووی بسڕنه‌وه؛ ئه‌گینا بۆ له‌وه ده‌ترسن گه‌ل بڕیار بدات! ده لێگه‌ڕێن با هاووڵاتی ئه‌و مافه له‌و كه‌سه بستێنێته‌وه كه ئه‌گه‌ر پێی ڕه‌وا نابینێ.
هه‌رچی (ئەریك فرۆم)یشه باوه‌ڕی وایه: "یاخییەكان ئەوانەن كە ڕیفۆرمی سیاسی دەكەن، نەک خۆیان بشارنەوە و بیانوو بە دەستەڵات بگرن، چونكە یاخیبوون ڕەتكردنەوەی هەموو شتێك نییە، بەڵكو قبووڵكردنی بەها نیشتمانییەكانە".
له‌ژێر ڕۆشنایی فه‌لسه‌فه‌ی (ئەریك فرۆم)دا زۆر ڕوون ده‌ركه‌وتووه كه، یاخییه‌كانی سه‌رده‌می ئۆپۆزسیۆنبوون ته‌ڕ و وشكیان پێكه‌وه سوتاند و، سه‌یریش ئه‌وه‌یه كه، ئێستا كه له ده‌سته‌ڵاتدان به هه‌مان نه‌فه‌سی پێشوویان، به‌ڵام ئه‌م ئه‌مجاره‌یان به بیانووگرتنه‌وه گرتوویانه!
ئه‌وان ده‌ڵێن پارتی پڕۆژه‌ی نییه و هێشتا له‌وه نه‌گه‌یشتووین كه ده‌یه‌وێ چ بكا، بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی كه پارتی هه‌ر زوو رایگه‌یاندووه كه، بۆ وه‌ها قۆناخێك مانه‌وه و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هه‌ڵبه‌ت به ده‌نگی خه‌ڵك، پێویستییه؛ به‌ڵام له راستیدا ئه‌وه ئه‌وانن كه هه‌م یاخی و هه‌میش بیانووگر، ئاخر هێشتا له ژێر پاساوی ئه‌وه‌دا كه له‌و واده دیاریكراوه‌دا هه‌ڵبژاردن ساز نادرێ، به هه‌موانیان كه‌سێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم نییه، هه‌ڵبه‌ت سه‌رۆكێك ده‌نگی خه‌ڵك یه‌كلای بكاته‌وه.
ئه‌و چوار لایه‌نه، ئه‌و ڕۆژه ڕێك به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌نده باوه ژاپۆنییه پیلانیان داڕشت كه ده‌ڵێ: "ئه‌وكاته‌ی میلله‌ت سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌كیمی دۆزییه‌وه، نابێ به ئاسانییش ده‌ستبه‌رداری ببێ''، ئه‌گه‌ر وا نییه‌كوده‌تاتان له چی.
به گه‌ڕانه‌وه‌یێكی خێرایش له ئەم دوو بۆچوونەی (لۆک) و (ئەریک فرۆم) كه ده‌رباره‌ی سه‌رۆك خستوویانه‌ته ڕوو، هه‌ڵبه‌ت دوو قوتابخانە مەزنەکەی ئەورووپان لە دەستوور و یاسا و خه‌ڵكناسیدا له‌گه‌ڵ بۆچوونی زاناكانی دی بۆمانی ڕوون دەکەنەوە کە سەرۆک ڕاستەوخۆ لە میللەتەوە هەڵدەبژێردرێ و، بە دەنگ و بڕیاری میللەتیش دەمێنێ و هه‌ر بە دەنگی میللەتیشه دەڕوات. به‌ڵام ئەوەی کۆمەڵ و یەکگرتوو و یەکێتی و گۆڕان، لە 23ـی حوزەیراندا بە چوارقۆڵی کردیان و، یاسای پەرلەمانیان شکاند، تەواو پێچەوانەی گشت یاسا و عورفێکی نێوخۆیی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییە؛ شانۆیەک بوو بۆ ڕازیکردنی دڵی چەند کەسێک و بەو کارەیشیان، هه‌یبه‌تی پەرلەمانیان هەرزانفرۆش کرد، ئاخر ئەوان ئه‌گه‌ر ڕێزین بۆ ده‌نگی خەڵک هه‌بوایه، کە لە ئەجێندای کارەکانیاندا هێشتا پێناسەی نیشتمانیبوون و ڕەهەندی نیشتمانی ڕوون نییە، ئه‌گه‌ر لە بەهای دیموکراسەتی نیشتمانی و بەقەدرگرتنی وڵات زۆر تێگه‌یشتبان، له ڕێی دیكتاتۆریێكی ساده‌وه و دواتر ڕاگه‌یاندنی پیلانه‌كه‌یان به ناوی زۆریه‌نه‌ی كوردستانیانه‌وه، دیتی زۆرینه‌ی كوردستانیانیان بێبه‌ها نه‌ده‌كرد.
ئەمانە لە قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی هه‌رێم به هۆی سیاسه‌ته تاكڕۆییه‌كانی به‌غدا و، هاتنی داعش هێشتا تێنەگەیشتوون، واده‌زانن بە خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەیاسایەک زۆر شت دەگۆڕن، كه‌چی له‌م به‌راییه ده‌ركه‌وتووه كه نه‌ك ناتوانن گۆڕانێك كه پێچه‌وانه‌ی ویست و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی بێ بێننه ئاراوه، به‌ڵكه ئه‌وه جه‌ماوه‌ره ویستی خۆسه‌پێنی و ناوچه‌گه‌رێتییان به‌تاڵ ده‌كاته‌وه.
خه‌ڵكی ده‌پرسن ئەمانە چی‌یان لە پارتی دەوێ! سەندنەوەی رۆحی نیشتمان و چۆڵکردنی کوردستان؟ پڕکردنی نیشتمان لە پیاوانی ئەوان و ڕازندنەوەی بە نیەتی ئەوانی دی! چیتان دەوێ؟ سڕکردنی دەوڵەتی کوردی و کارنەکردن بۆ هێنانەدی ئەو خەونە! ژێردەستەیی هەرێمایەتی و کۆیلایەتی بۆ وڵاتانی دی! ئەمە بەسەر چوو، چونكه پارتی لە هاوکێشەی خەڵکدایە؛ هێڵە سوورەکانی نیشتمان كه پارتی به پله یه‌ك پاسەوانییان لێ دەکات و ناهێڵێ دەستی ئەوان بێتە پێشێ! دڵنیابن كه ئەبێ ئەوەی لە پەرلەمان میوان بوو، هەر بە میوانی سەیری کوردستان بکات، چونكه پارتی ناهێڵێ بیكه‌ن به خاوەن‌ماڵ.




