له دوای 23ی حوزه‌یرانیشه‌وه ڕێگاكان هه‌رده‌چنه‌وه پیرمام

د.محه‌ممه‌د خدر مه‌ولوود
كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌مه‌ی 23ی ئه‌م مانگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، به یه‌كێك له‌و كۆبوونه‌وه ئاسایی و یاسایییانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان داده‌نرا گه‌ر هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ربا و به ڕێككه‌وتن بۆ پرسه چاره‌نووسسازه‌كان خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرابا و، پاشان ڕاده‌ستی لیژنه‌ی یاسایی بكرابوایه. هه‌روا كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاساییش ده‌بوو گه‌ر سه‌ركۆنسووڵی گشتیی ئێران بانگهێشت نه‌كرابوایه و له‌وێ نه‌بوایایه.
ئه‌وه‌ی روویدا نمایشێكی سیاسییانه‌ی خۆسه‌پاندن و په‌راوێزخستن بوو، پێشێلی سازان و ته‌وافوق بوو، نه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی كه سه‌رۆكه‌كه‌ی به 24كورسییه‌وه و به ڕێككه‌وتن سه‌رۆكیه‌تی. ئه‌وه‌ی روویدا كارێكه بۆ ئاینده ده‌چێته نێو خانه‌ی كوده‌تاوه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه كوده‌تا له دژی خودی په‌رله‌مان خۆی!!، سه‌یره كه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان خۆی كوده‌تا به‌سه‌ر خۆیدا بكات، به واتایه‌كی دیكه ئه‌و نمایشه‌ی به ناوی راده‌ستكردنی پرۆژه‌كه به مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كه به ئاماده‌بوون و به شاهێدی كۆنسووڵی گشتیی ئێران به رێژه‌ی (50+1) تێپه‌ڕی، دژی لیژنه 21ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانه، كه به ته‌وافوقی هه‌موو لایه‌نه‌كان بۆ پێداچوونه‌وه به ده‌ستووری كوردستان پێكهێنرا و ده‌ستیان به‌كار كردبوو. هه‌مان لیژنه بێ گرفت به پرۆژه یاساكه‌ی ده‌ستووردا چووبوونه‌وه و خه‌ریك بوو ده‌گه‌یشتنه دواڕسته‌ی كۆتایی، تۆ بڵێی ئه‌وجاره‌ش ئه‌و پرۆژه‌یاسایه‌ی ده‌ستووری غه‌درلێكراوی كوردستان خۆی له‌به‌ر هه‌ژموونی ئێران و گه‌ڵه‌كۆمه‌كی پرۆژه‌كه‌ی گۆڕان و تێپه‌ڕاندنی بۆ خوێندنه‌وه له 23ی ئه‌م مانگه‌دا ڕابگرێت؟ یا به‌هۆی ئه‌جێندای سیاسیی (ده‌ره‌كی) و به ده‌ستی (ناوخۆ) به ده‌ردی جاری پێشووی ده‌چێ و، مه‌رامه‌كانی(به‌غدا و تاران)ی پێ دێته دی و، هیلاله شیعییه‌كه‌ش كلكی كه‌وانه‌كه‌ی لای خواره‌وه‌ی له‌و دیووی هه‌یبه‌ت سوڵتانه‌وه به لای دێگه‌ڵه، به‌ره‌و هه‌ولێر شۆڕ ده‌كاته‌وه؟ یا ته‌نیا هه‌ر له سلێمانی قه‌تیس ده‌مێنێته‌وه و خه‌رمانه‌كه‌ی هه‌ر به‌سه‌ر شاردا په‌خش ده‌بێ؟ ئه‌وه گه‌مه‌كه ده‌ستی پێ كرد و جارێ كاتی پێویسته.
له ئه‌گه‌ری ته‌مه‌ندرێژیی كوده‌تایه‌كه‌ش، به پشتوانیی ده‌ره‌كی، له كوردستاندا بۆشایی سیاسی دروست ده‌بێ و پرۆژه‌ی ده‌ستووریش له‌نێو مانۆڕه‌كاندا به چه‌قبه‌ستوویی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وسا جومگه هه‌ستیاره‌كانی ده‌سته‌ڵات له هه‌رێمی كوردستاندا بێبه‌ها ده‌بن و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ش هه‌وڵه‌كانی ئه‌ودیوی سنوور چڕ ده‌كرێنه‌وه، بۆلێدان له شكۆمه‌ندی و كه‌سایه‌تیی به‌هێز و كاریزمای سه‌رۆكی كوردستان بارزانی .. له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و سیناریۆیانه و نمایشكردنیان پاش ته‌مه‌ندرێژیی كوده‌تایه‌كه‌ی په‌رله‌مان، هه‌ر گۆڕانكارییه‌كی سیاسی روو بدات، هه‌مووی له‌پێناو هێنانه‌دی مه‌رامی تاران ده‌بێ و باشووری كوردستان به دڵی ئێرانی زلهێزی ناوچه‌كه ده‌بێته خاوه‌نی سیسته‌مێكی حوكمڕانی لاوازی فره‌كوێخایی بێسه‌ركرده و مه‌رجه‌عی سیاسیی نه‌ته‌وه‌یی. به واتایه‌كی دیكه وه‌ك سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراق ئاسا، ئاینده‌ی سیاسی و پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته نێوان به‌رداشی (داعش)ی دیار و (ماعش)ی نادیار. هه‌ڵبه‌ت به ڕه‌چاوگرتنی مێژووی تێكۆشان و قوربانییه‌كانی له‌پێناو دروستكردنی ئه‌مڕۆدا و له‌پێناو پاشه‌ڕۆژێكی گه‌شتر بۆ كوردستانیان، پارتی له به‌رانبه‌ر وه‌ها پیلان و كۆده‌تایه‌كه‌دا پشه‌كشه ناكات؛ زۆرینه‌ی خه‌ڵكی كوردستانیش هه‌ر ئه‌مه له پارتی چاوه‌ڕوان ده‌كا.
له كاتێكدا كوردستانیان قوربانی له دوای قوربانی ده‌به‌خشن تا شكستی گه‌وره و یه‌كجاره‌كی رێكخراوی تیرۆریستی ئیسلامی داعش به چاوی خۆیان ببینن و، به‌شداری له ئاهه‌نگی سه‌ما و هه‌ڵپه‌ڕكێی جاڕدانی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی تازه‌یان بكه‌ن و، چه‌پكه‌گوڵی سه‌ركه‌وتن پێشكه‌ش به یه‌كدی بكه‌ن، خه‌ریكه له خۆئاماده‌كردن بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه مه‌زنه سارد ببنه‌وه، چونكه له ئه‌گه‌ری‌غیابی بارزانیی خاوه‌ن (پرۆژه‌ی ده‌وڵه‌تی كوردستان)دا، ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی هه‌ژموونی زیاتر دێنێ و، دوژمنیش به ئاسانی ته‌راتێن به ئه‌زموونی حكومڕانیی كوردستان ده‌كا و سیسته‌می كۆیله‌بوونی كورد و به پاشكۆبوونی تاكی كورد به جۆرێ پیاده بێ كه بیركردنه‌وه له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك (خه‌ونی چۆله‌كه)ی لێ بێت!!
ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مان نمایش كرا، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی لێ ناخوێندرێته‌وه، به‌ڵكو میوانداریكردنی نوێنه‌ری ئێران و ئاماده‌بوونی(ناپێویست) و (نادروست)ی له‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، ئه‌وه ده‌خوازێ كه‌وا خه‌ڵكی ئازادیخواز و ده‌وڵه‌تخوازانی كوردستان به ئاشكرا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بپرسن: ئه‌رێ خێره ئه‌و نمایشه سیاسییه به ئاماده‌بوونی سه‌ركۆنسووڵی گشتیی ئێران پێشانی خه‌ڵك ده‌درێ؟ ئه‌رێ ئێوه‌ش باوه‌ڕتان به سیاسه‌تی گه‌وجاندن هه‌یه تا خه‌ڵكتان پێ گه‌وجه بێ؟ ئه‌رێ به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ئایا هه‌موو سیناریۆكانی پێش رۆژی23ی حوزه‌یران و به‌رله‌م مێژووه‌ش، ئه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكێكی شاراوه‌یان هه‌بوو، به نهێنی پیلان و نه‌خشه‌یان بۆ داده‌ڕێژا له (هه‌ولێر)، به ئاشكرا له په‌رله‌مان نمایش نه‌كرا؟
ئه‌رێ خه‌ڵك له‌و راستیانه تێ ده‌گات؟ سه‌رۆكی په‌رله‌مان یا نا؟ یا به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان خه‌ڵك یاده‌وه‌ری لاوازه و له‌وه‌ش تێ نا‌گات كه مه‌رامی ئێران هه‌ولێره؟ وانییه؟ هه‌ولێریش به مانا جیۆیۆسیاسییه‌كه‌ی له دیتی تاران وه‌ك (سلێمانی) نییه، وایه؟ واته (تابعی ئه‌هل) نییه و مه‌به‌ستیش لێی پارتی و بارزانییه؟ وایه؟ چونكه ئه‌وانیش هه‌ر (تابع) نه‌بوون و نین، وانییه سه‌رۆكی په‌رله‌مان؟
ئه‌رێ به‌راست!!.. به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان، ده‌كرێ پارتێكی وه‌ك پارتیی دیموكراتی كوردستان، كه گه‌وره‌ترین و به ته‌مه‌نترین هێزی سیاسیی سه‌رتاسه‌ری كوردستانی ته‌مه‌ن 70ساڵه‌ی پڕاوپڕ له خه‌بات و تێكۆشانی خاوه‌ن دوو شۆڕش و، دامه‌زرێنه‌ری په‌رله‌مان و ئه‌زموونی به‌رێوه‌بردنی كاروباری ده‌وڵه‌وتییه و وڵاتان و زلهێزانی ده‌رودراوسێیش حیسابی بۆ ده‌كه‌ن و، سه‌رۆكه‌كه‌شی به یه‌كێك له دیارترین سه‌رۆك و پیاوی دیپلۆماسیی ناوچه‌كه داده‌نرێت و، له دنیایشدا له ئاستی ناسراوترین كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی جیهاندا بخوێندرێته‌وه و ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێو ژماره‌كان بێ و، پارته‌كه‌ی ببێته ئامانجی كۆده‌تای (50+1)ی په‌رله‌مان؟ ئه‌وه‌یان چ هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌یه و چه‌نده تێگه‌یشتنێكی سه‌قه‌ته!! ئه‌ی ئه‌و كورسییه سه‌رۆكایه‌تییه‌ی به‌ڕێزتان له‌سه‌ری دانیشتوون له سۆنگه‌ی به‌خشنده‌یی پارتییه‌وه به نسیبت نه‌بووه؟ خه‌ڵكی دیكه‌ش هه‌رله‌سایه‌ی به‌خشنده‌یی پارتیدا پله و پۆستیان له قه‌باره‌ی خۆیان زیاتر چ له په‌رله‌مان چ له حكوومه‌ت كه قسمه‌تیان نه‌بوو، به قسمه‌تیان نه‌بووه؟
ئه‌مه دیوێكی كوده‌تایه‌كه‌ی په‌رله‌مان بوو، كه پێشتر به‌رنامه‌ی بۆ دارێژرا بوو، ئاماده‌سازیشی بۆ كرابوو. كه به وردی دیققه‌ت ده‌ده‌ینه دۆخی سیاسی و جموجۆڵی سلێمانی له دیداری حزبی و وتاری ماڵپه‌ڕ و راكه‌یاندنه‌كان، به‌تایبه‌تیش له رۆژانی به‌رله 23ی حوزه‌یران، ده‌گه‌ینه ئه‌و راستییه‌ی كه‌وا ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مان روویدا سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و كوده‌تایه‌یه.
ئه‌ی قه‌ده‌ر و چاره‌نووسی كوردستان؟ به‌رێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سكرتێره به‌رێزه‌كه‌ی، ئه‌رێ بۆ ئاره‌زوو و مه‌رامی سیاسیی ئه‌م و ئه‌و، چاره‌نووسی كوردستان ده‌خرێته به‌رده‌م دووڕیانێكی پاشه‌ڕۆژڕه‌شی پڕ له مه‌ترسیی نادیار؟ یا نا؟ به‌رێزان ئه‌وه‌یان ترس و نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵكه‌كه‌یه بۆ پرسی مه‌زنی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش و موچه‌بڕه‌ی به‌غداوه، كه كوردستانیان له 23ی حوزه‌یرانه‌وه نیگه‌رانن له پاشه‌ڕۆژه‌كه‌یان، نیگه‌ران له دووبه‌ركی و نیگه‌ران له‌وه‌ی له بری شادبوون به ده‌وڵه‌تی كوردستان، كوردستان بۆ سه‌رچه‌ند كانتۆنێك دابه‌ش بێت.
له‌كاتێكدا ئه‌و پرسه چاره‌نووسسازه نیشتمانییه پیرۆزه قفڵێكی كلیل دراوه و وێرای گه‌له‌كۆمه‌كی كردنیش له پارته‌كه‌ی، به‌ڵام جێ ئومێدێك مابێت، كلیله‌كه‌ی له ده‌ستێكی ئه‌مین و فریادڕه‌س و به‌خشنده‌ی وه‌ك بارزانیدایه.. بۆیه له دوای 23ی حوزه‌یرانیش، ڕێگاكان هه‌ر ده‌چنه‌وه پیرمام.




