رۆڵى سه‌ركرده له پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆییدا

د. ڤیان سلیمان
سه‌ربه‌خۆیى ئه‌گه‌ر بێت و وه‌ك چه‌مكێك لێى بڕوانین چه‌ندین پێناسه‌ى بۆ كراوه و له زۆر ڕوانگه‌وه لێكدانه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت و چه‌ندین جۆریشى هه‌یه، وه‌ك سه‌ربه‌خۆیى كۆمه‌ڵایه‌تى و سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى و سه‌ربه‌خۆیى سیاسى؛ لێره‌دا ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستمانه لێى بدوێین ئه‌م دوو جۆره‌ى دوایییانه، ئه‌وانیش سه‌ربه‌خۆیى ئابوورى و سه‌ربه‌خۆیى سیاسى، كه بێگومان گرینگ‌ترین دوو هه‌نگاو و خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ن بۆ درووستبوونى قه‌واره و كیانێكى سه‌ربه‌خۆ كه ده‌بنه هۆى كامڵبوونى پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیى، ئه‌گه‌ر باس له سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه‌ى كورد بكه‌ین له چوارچێوه‌ى باشوورى كوردستاندا ده‌بینین كه چه‌ندین هۆكار هه‌ن به كاریگه‌ریى جیاواز هه‌ریه‌كه و به ئاستێك یان ئه‌وه‌ته له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیین یاخود دژن، واته یان هۆكارى یارمه‌تیده‌رن، یان ئاسته‌نگن.
لێره‌دا ئێمه باس له‌و هۆكارانه ده‌كه‌ین كه كاریگه‌ریی ئه‌رێنییان هه‌یه بۆ سه‌ربه‌خۆیى نه‌ته‌وه‌ى كورد له‌م به‌شه‌ى كوردستان و، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆڵى سه‌ركرده و بوونى كاریزما، له‌و بیاڤه‌دا ئه‌گه‌ر باس له رۆڵبینینى سه‌رۆك بارزانى بكه‌ین، ده‌بینین كاریزمایه‌كى وه‌ك سه‌رۆك بارزانى و قورسایى ناوه‌كه‌ى و خه‌باتى چه‌ندین ساڵه‌ى بۆ دۆزى ره‌واى گه‌لى كورد و رووبه‌رووبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجه دژواره و ئه‌و حوكمه دڵره‌قانه كه مێژوو و جوگرافیا به‌سه‌ر ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا سه‌پاندوویانه، وایكردووه كه بارودۆخى كوردستان زۆر باشتر بێت له هه‌موو قۆناغه‌كانى رابردوو؛ وه‌ك ده‌بینین كورد له ناوچه‌كه و له چوارچێوه‌ى نه‌ته‌وه‌كاندا له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا پێگه‌ى به‌هێزه و سه‌نگى خۆى هه‌یه .
سه‌رۆك بارزانى پێشینه‌یه‌كى پڕسه‌روه‌رى و قوربانیدانى هه‌یه كه واى كردووه له ئێستادا كاریزمایه‌كى دره‌وشاوه بێت، هاوكات قۆناغى دواى ڕووخانى رژێم و رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه و ئه‌و گۆرانكاریانه‌ى له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا هاتنه ئاراوه له گرینگترینیشیان شه‌پۆلى پڕتوندوتیژى و دڵره‌قانه‌ى رێكخراوى ناسراو به داعش، ئەو راستییەی سه‌لماند بۆ ناوچه‌كه و بۆ هه‌موو جیهان كه سه‌رۆك بارزانى له‌م قۆناغه‌دا به‌هێزترین رۆڵى هه‌یه و، پێگه‌ى سه‌رۆك بارزانى له‌وه ده‌رچووه كه وه‌ك سه‌رۆكى هه‌رێم لێى بروانرێت به‌ڵكو له ئێستادا وه‌ك كاریزمایه‌ك له‌سه‌ر ئاستى جیهان ناسراوه و یادداشت و ڕێنماییه‌كانى له‌لایه‌ن وڵاتانى جیهانى و ناوه‌نده راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه گرینگى تایبه‌تى پێ ده‌درێ .
پرسێكى دیكه‌ى گرینگ كه له ئێستادا هاتووەته ئاراوه پرسى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمه، كه له‌سه‌ر ئاستى لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه‌كان زۆر باسى لێوه ده‌كرێ و هه‌ندێك ئه‌م پرسه به‌كار ئه‌هێنن بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌رۆك بارزانى و پێیان وایه كه مانه‌وه‌ى سه‌رۆك بارزانى له پۆستى سه‌رۆكایه‌تیدا یاسایى نییه، یاخود ده‌بێت سه‌رۆك له په‌رله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردرێت نه‌ك له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌كه‌وه پێش رووداوه‌كان كه‌وتنه، چونكه پاش خستنه راپرسى ده‌ستووره‌وه ئه‌و پرسه گۆرانكارى به‌سه‌ردا دێت و، له‌لایه‌كى دیكه‌ش رێگرتنه له‌وه‌ى كه سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن و سه‌رۆكیش نوێنه‌رایه‌تیى ده‌نگى ته‌واوى گه‌ل بكات. جێى خۆیه‌تى كه گومان له هه‌ڵوێستى ئه‌م كه‌سانه بكرێت كه دژ به‌م پرسه‌ن، چونكه ئه‌مانه هێرشه ئیعلامییه‌كانیان ته‌نها له دژى بارزانى نییه، به‌ڵكو له هه‌مان كاتدا دژى پرۆسه‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیشن كه سه‌رۆك بارزانى كارى له‌سه‌ر ده‌كات و خواستى هه‌ر تاكێكى كورده؛ چونكه وه‌ك ده‌بینین هه‌میشه كه پرسى سه‌ربه‌خۆیى دێته ئاراوه ئه‌وان باس له‌و فاكتۆرانه ناكه‌ن كه كاراى یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌ڵكو ته‌نها تیشك ده‌خه‌نه سه‌ر ئاسته‌نگه‌كان كه ئه‌مه‌ش هیچ لۆژیكێكى تێدا نییه، چونكه هیچ كاتێك رێگاى گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیى بێ گرفت و كۆسپ نابێت و، یان هه‌موو فاكته‌ره ناوخۆیى و ده‌ره‌كییه‌كان له هه‌مان كاتدا له‌بارنابن .
به دڵنیاییه‌وه ئه‌مانه هه‌مووى پێچه‌وانه‌ى ئه‌و راستییه‌ن كه ئێستا له گۆڕەپانه‌كه‌دا بوونى هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه تاكه كه‌س له‌م هه‌رێمه‌دا كه ده‌توانێت رۆڵی سه‌رۆك و رابه‌ر بگێرێت و به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لى كورد بپارێزێت، هاوتاكانى پێگه‌ى سه‌رۆك له وڵاتانى جیهان مامه‌ڵه‌ى هاوتاى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، بتوانێت ببێته هۆى هاوسه‌نگى و به‌یه‌كگه‌یاندنى لایه‌نه‌كان و نزیككردنه‌وه‌ى بیروڕا جیاوازه‌كان ئه‌وه سه‌رۆك بارزانییه، پرسى جه‌نگى دژى تیرۆر و هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى ڕامیارى به‌بێ سه‌ركردایه‌تییه‌كى وه‌ك سه‌رۆك بارزانى به‌ده‌ستهاتنى له مه‌حاڵ زیاتره، به شێوه‌یه‌كى گشتییش بوونى سه‌رۆك بارزانى له پێگه‌ى سه‌رۆكایه‌تیدا هه‌ڵوێستى كوردستان به‌هێزتر ده‌كات و هۆكارێكى به‌هێزى یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌یاندنى نه‌ته‌وه‌ى كورد له باشوورى كوردستان به سه‌ربه‌خۆیى گشتى له لایه‌ك و، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر دوژمنان له‌لایه‌كى دیكه له‌م كاته‌ى خه‌باتی گه‌له‌كه‌ماندا كه رووبه‌ڕووی جه‌نگی دژ به تیرۆر و خه‌باتى به‌ده‌سهێنانى سه‌ربه‌خۆییداین، بۆیه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه جگه له هه‌وڵێك بۆ به‌لاڕێدابردن و درووستكردنى ژاوه‌ژاو بۆ شێواندنى ڕاى گشتى و هێنانه‌كایه‌ى ئاژاوه هیچى دیكه نییه، كه ئه‌مه‌ش به دڵنییاییه‌وه خزمه‌ت به یه‌كریزى گه‌له‌كه‌مان و به هه‌نگاونان به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیى نا‌كات .




