٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كەسایەتیی گشتیی كوردی لەنێوان پێشبینـــی و هیوادا.. فازڵ میرانی وەك نموونە

سەرچاوە: Hewler

پرۆفیسۆر تیسیر عبدالجبار اڵالوسی

كۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بە هەموو بەشەكانییەوە ململانێی جیاوازی فرە ڕەهەند بە خۆوە دەبینێت. ئەمەش لە چوارچێوەی ڕیكخستنی ئاست و پۆلینی جیاواز دێت و لە كۆتاییدا گوزارش لە پێكهاتەی كۆمەڵایەتیی هەموو میللەتێك دەكات.

لە عیراقیشدا، لە مێژووی نوێدا، جۆرێك لە ملكەچیی بە خۆوە بینیوە بەرامبەر سیستەمە سیاسییە داپلۆسێنەرەكان كە كولتوورێكی ڕەگەزپەرستی شۆڤێنیی هێنایە كایەوە، كە هەردەم لە كارەكانیدا بەرامبەری شێواندووە و لە قەدری كەم كردووه‌تەوە و دژی بوون و بەهای بووه‌، تا دەگاتە ئەوەی كە كەسایەتی بسڕێتەوە.

لە نێو گرنگترین پێكهاتەكانی عیراقدا، كورد دووچاری هێرشی یەك لە دوای یەك بووەتەوە وەك جینۆساید و تاوانەكانی نەهیشتن و سڕینەوەی كەلتووری.

هەرچەندە ئەو لایەنانەی كە پەیوندیان بە حكوومەتی مەركه‌زییەوە هەیە هەوڵیان داوە كە نەخوێندەواری و نەزانی بڵاو بکه‌نه‌وه‌ بە مەبەستی ئەوەی كە بەرامبەر كۆنترۆڵ بکه‌ن. هەروەها هەوڵیان داوە كە لە ڕێگەی كەمپەینی مەحكەمەوە سەركردەكان و كەسایەتییە گشتییەكان گۆشەگیر و لە سیاسەت دووریان بخه‌نه‌وه‌.

لە بەرامبەر ئەركی بەرەنگاریكردنی ئەم هێرشانەی سەر گەلی كورد و پاراستنی بوون و ناسنامە و پێشبینییە مرۆڤایەتییەكانی لە كولتوور و بەرهەمێكی فەرهەنگی عەقلی گشتی، پێویست بوو لە سەر كەسایەتیی گشتیی كوردی كە ڕووبەڕووی سرووشتی ژیانێك و گوزەرانێكی توند ببێـەوە كە پڕە لە ئەزموونی توندوتیژ و ئازار و برین.

لە گەرمەی ئەو ململانێیانەدا، گرنگترین سەرچاوەی ڕووبەرووبوونەوە لە ژیانی نەتەوەیی كوردیدا بە لە دایكبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان خۆی دەبینێتەوە كە گوزارش لە تووڕەبوونێكی گڕگرتووی ویژدانی نەتەوەیی و وەڵامێكی بابەتیانەیه‌ بۆ ئەو تاوانە ئاژەڵیانەی دژ بە كورد ئەنجام دراون.

بۆیە ئەم پارتە تەنها رێكخراوێكی حیزبی نییە وەك ئەوانەی كە نەوەی ئەمرۆمان دەیبینن، بەڵكو بریتییە لە قوتابخانەیەكی گشتگیری فرە ئەرك. هەر ئەمەش وای لە قوتابخانەیی پارتی كردووە كە وەك بەهایەكی جۆری ببینرێت بۆ سەركردایەتیی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی نەتەوەی كورد و لە لایەكی تر و بۆ ئەوەی بوونێكی باڵای هەبێ لە نێوەندی كۆمەڵی كوردیدا.

هەر لەو چوارچێوەیەدا و لەو كەشەدا، كەسایەتیی گشتیی كوردی سەری هەڵدا و لە دایك بوو و بارێكی كەوتە ئەستۆ كە لە نێوان سیاسەت و كولتوور و هاندانی كۆمەڵگا و لایەنی سەربازی لە داستانەكانی جەنگدا بۆ ڕزگاربوون لە ستەم. لە بەر ئەوەی كە وێنەكە بە لێڵی نەمێنێتەوە، كەسایەتیی گشتی كوردیم هەڵبژارد بۆ ئەوەی ڕۆڵە مرۆڤایەتییە گشتگیر و پێشبینیكار و خوازراو دەربخرێت، بۆ ئەم مەبەستەش، نموونەیەكم هەڵبژاردووە بۆ خوێندنەوە ئەویش كەسایەتیی گشتیی بەڕێز (فازڵ میرانی)ـە.

ئەوانەی دەیانەوێت كە بچنە قوڵایی ئەم هەڵبژاردنەوە، لیستێكی گەورەی نووسەر و ڕووناكبیر دەبینێتەوە كە گەلی كورد بەرهەمی هێناون و لەو گروپەشدا، فەرهەنگێكی گەورە و كولتووری عەقلی گشتی دەبینێتەوە.

هەروەك باسمان كرد، ئێمە لە ڕێگای كەسایەتییەكی سیاسییەوە دەچینە ژووورەوە كە لە سەرەتای لەدایكبوونی و گەشەیەوە دەركەوتووە تاوەكوو بووەتە كەسایەتییەكی سەركردەی دیاری ئەمرۆ. هۆی وەرگرتنی كەسایەتیی بەرێز (فازڵ میرانی) لە دەوڵەمەندی و فرە ئاستی وتارەكانیەتی كە لە سیاسییەكی خاوەن ئەزمووندا هەیە. هەر بۆیە مەبەست لەمەش ئەوەیە كە ڕووناكییەك دەربخەین بەو هیوایەی كە چەند لایەنێكی بابەتیانەی جیاواز بخوێندرێتەوە وەك كەسایەتیی گشتی نەك هیی تاك.

لە ناوچە دوور و پەراوێزخراوەكاندا كەسایەتیەكەمان لە دایك بووە. ئێمە زۆر باش دەزانین مانای پەیوەندیی خوێن لە نێوان ئەو خێزانانە چییە كە لە سەر سنوورە دوورەكاندا دەژین كە وڵاتان و گەلانی دابەش كردووە بە بیانووی یەكێتی بوونی نەتەوەیی. لە سەر سنووری عیراق و سوریا، خێزانەكان دابەش كراون و بێگومان گەلی كوردیش بە سەر هەردوو وڵاتدا و وڵاتی تریشدا دابەش بووە. باری مرۆڤایەتیش، ئەوە دیارە چ پەراوێزخستن و سڕینەوە و پاكتاوێك هەیە، ئا لەم نێوەندەدا، كەسایەتیی (فازڵ میرانی) لە دایك بوو و ژیا.

وەك هەر تێكۆشەرێكی تری بزووتنەوەی ئازادیخوازی كوردی، بەرامبەر ستەم وەستایەوە و پەیوەندی كرد بە شۆڕشی كوردی و بوو بە یەكێك لەوانەی سەركردایەتیی سەنگەرێكی دەكرد لە یەكێك لە قۆناغەكان. هەروەها، كاری كردووە بۆ پتەوكردنی فەرهەنگی سیاسی لە ڕێگای خوێندنەوە و فەرهەنگ و كولتووری دەوڵەمەند كردووە، بۆ ئەوەی لۆژیكی كاری سیاسی بەهێزتر و بە پێزتر بێت بە هۆی هاندان بۆ زمانی دایەلۆگ و وتاری لێبوردن و پێكەوەژیان و بونیاتنانی مرۆڤ و كەشێكی گوزەرانی گونجاو. هەروەها دەبێـت كە ئاماژە بەوە بكرێت كە نایاب بوون و جیاوازبوون سیفەتێك نییە هەموو كەس هەیبێت، بەڵكو لە گەڵ كەسانێكدا دێت كە ماندوو بن لە سەری و چاودێری ده‌که‌ن و ئاگایان لێ دەبێت.

وتاری ئاشتی و ژیانی سەقامگیری مرۆڤ، ئەنجامی كۆكردنەوەیە لە نێوان ئەوانەی بە ناچاری ڕوویان كردە تێكۆشان و ئەوانەی كە بە هیوای ئەوە بوون كە بە شێوازی ئاشتیانە هەمان مەبەست بپێكن. ئەمە وای لە كەسایەتیی گشتیی(كوردی) كرد كە جۆرێك لە دیسپلینی بەرز بە خۆوە ببینێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوە و تەحەموولیان هەبێت بەرامبەر بە شەڕ و كاتەكانی كارەسات و هەروها توانا دروستكردنی بوارێك بۆ خۆشگوزەرانی مرۆڤ كە بە بەها سیڤیلە سەقامگیریەكانییەوە دەوڵەمه‌ندتر دەبێت.

ئا لێرەوە بەڕێز (فازڵ میرانی) جێگای خۆی دیاری كرد و هەموو تواناكانی بەگەڕ خست لەگەڵ ئەو ناخە تێکۆشەرە ڕەسەنە بۆ ئەوەی پۆستی سەركردایەتی وەك سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان وەربگرێت. ئەو حیزبەی كە كۆنترینە و باڵابەرزترینە لە نێو كۆمەڵگەی كوردستانیدا بە هۆی هەموو ئەو ڕەگانەی كە دایكوتاوە لە ئەرز و لە كەسایەتیی كوردستانیدا. ئێمە ئێستا لە پێش كەسایەتییەكداین كە گرنگ و دەگمەنە لە جێگە و بەرپرسیدا.

بۆیە كارەكە بە شێوەیەكی سروشتی وای لێهات كە كۆمەڵگە داوا بكات كەسایەتیی گشتی ملكەچ بكرێت بۆ داوا گشتی و وردەكانی، لە بەر ئەوەی كۆمەڵگە پێویستی بە كەسایەتییەك هەیە كە لە گەڵ سروشت و پێكهاتە و ڕەگی بگونجێت، بە واتایەكی تر، لە ناسنامە و بوونی تێبگات وەك چۆن گەل چاوەڕوانی گۆڕان لە سەركردەكانی دەكات بۆ ئەوەی لە گەڵ ژیانی نوێ بگونجێت.

وەرگرتنی پۆستێكی باڵا و خۆشەویستی خەڵك بە زۆر نابن بەڵكو بە ڕاست و ڕەسەنی و نزیكی ئەو كەسایەتییە دێت لە دڵی جەماوەردا و هەروەها ئاراستەكردنیان بۆ ئامانجەكانی نیشتمان كە ئەمەش پێویستی بە بوێری و نەبەزی تایبەتی هەیە. ئەمانەش لە سیفاتی كەسایەتیی هەڵبژاردەی ئێمەیە كە چالاكە لە بواری خۆیدا و وەك چۆن لە سەرەتاكانی بە ئەندامبوونی لە لیژنەی ناوەندی خەریكی خوێندنەوە بوو و تا ئێستاش بەردەوامە و ئەوەی چاودێری وتارەكانی بەرێز (میرانی) بێـت دەزانی كە بەردەوام شیعر و قسەی نەستەق و پەند بە كار دەهێنێت بۆ ئەوەی باس لە سەرگوزشتەیەك بكات، جگە لەوەی كە پشت بە ڕاستییە زانستییەكان دەبەستێت چونكە بڕاوی وایە كە زووتر و باشتر بەرامبەر تێدەگەیەنێت.

لەو وتارانەی كە لەم دواییانەدا لە كەناڵە ئاسمانییەكاندا دەركەوت، باسی لە بابەتە زۆر گرنگ و ئاڵۆزەكان كردووە لەوانەی كە چەند دەنگێك هەیە هێرش دەكەنە سەر كورد و سەركردایەتیی كوردی. بەڵام بەرێز (میرانی) بە هیچ شێوەیەك دژەكرداری ئەو هێرشانەی تێدا بەدی ناكرێت و بەردەوام بایەخ ناداتە ئەو دەنگانە.

ڕەنگە ئەم زمانە نەرمە و بابەتیانە لای هەموو نوێنەرانی چینی سیاسی عیراقی ئەمەش سیفەتێكە كە لە بۆشاییەوە ناهاتووە بەڵكو دووپاتكردنەوەی ئەو دەوڵەمەندییەی هزر و بیر و كولتووری سیاسییەكی بەتوانا و بەئەزموونە. كەسایەتییەكی سەركردایەتی جیاوازە لەوەی كە تێڕوانینی بۆ سرووشتی كاری سیاسی لەوەی كە تەنها لە قاڵبی حزبی نەماوە بەڵكو فراوان بووەتەوە بۆ ئەوەی وەك پیاو و كەسایەتییەكی نایابی دەوڵەت بناسرێت. زۆر بە ڕاشكاوی باسی گرنگی بوونی دەوڵەتی دەزگا دەكات و خاڵی لاوازی تێڕامان دیاری دەكات بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ حكوومەتی فیدراڵی و چۆن دەبێت توندوتۆڵتر بكرێت و نابێت كە دەستور بۆ ملبادانی بەرامبەر بەكار بێت.

بەڕێز (میرانی) باسی لە گرنگی قبوولكردنی یەكتر دەكات لە سەر بنەمای هاوبەشی و دادوەری و یەكسانی لە چوارچێوەی بوونێكی دەزگایی. هەر بۆیە تۆمەتباركردنی كورد بە داواكردنی زۆر، بە تێنەگەیشتن لە مافەكان وەسف دەكات یان مەبەست لەوە مامەڵەكردنێكە دوور لە قەناعەت و ڕاستگۆیی و دەڵێت: ئێمە هەموومان لێپرسراوین بەڵام ڕێژەی بەرپرسیارێتی بە گوێرەی واقع دیاری دەكرێت نەك هەڵسەنگاندنی نابابەتیانە كە نادروستن و لە سەر بنەمای دان نەنان بە بەرامبەر چەقی بەستووە. بۆ هەموو ئەو كێشانەی ئەمرۆ بەردەوام جەخت لە دایالۆگ دەكاتەوە و داوا دەكات هەمووان دان بە بوون و ناسنامەی داواكاریەكانی یەكتر بنێن بۆ ئەوەی ببێتە بنچینەیەك بۆ جیهانێكی نوێ و لە هەمان كاتدا جەخت لە عیراقێكی فیدراڵ دەكاتەوە.

لە كۆی هەموو ئەو خوێندنەوانە كە بۆ كەسایەتییە گشتییەكان كرا و تێیدا مەبەست لە كەسایەتی تاكە بۆیە دەتوانین بڵێین كە كەسایەتیی بەرێز (فازڵ میرانی) وەك كەسایەتییەكی گشتی وەسف كراوە كە كۆمەڵگە چاوەڕوانی لێدەكات داوكارییەكانی بۆ جێبەجێبكات و ئاواتەكانی بهێنێتە دی، هەر بۆیە پێگەیەكی وا هەستیاری وەرگرتووە لە كۆمەڵگادا كە بەرەو ئاسۆیەكی بەرز و ڕوون دەڕوات.

ئەو متمانەی هەیە بە گۆڕانكاریە پۆزەتیڤەكانی كوردستان و هاوپەیمانییە نیشتمانی و دیموكراتییەكان و شێوازی بەرێوەبردنی حكومەتی فیدرالی، دەكرێت پشت بە توانایەك ببەستێت كە بتوانێت بە سەر ئاستەنگەكان سەربكەوێت. لە گەڵ ئەوەشدا هانی ڕەخنەی بابەتیانە بدرێت و پێشوازی و دەستخۆشی لێبكرێت بۆ ئەوەی ڕەوشەكە بەرەو پێش بڕوات نەك بگلێتە تۆمەت گۆڕینەوە.

بارودۆخی نیشتمان پێویستی بەم كەسایەتییە هەیە كە لە سەر ئاستی عیراقی میللیدا، یەكێكە لە كەسایەتییە نیشتمانییە دیموكراتییە گرنگەكانە كە چاوەڕوانی زۆری لێدەكرێت بۆ ئەوەی لە ڕێگەی بوێری و ئازایەتییەكەی ببێتە بزوێنەرێك بۆ كاراكردنی بەرنامە و پرۆژەكانی یەكگرتنی بزاڤی دیموكراتی و گەڕانەوەی ڕۆڵی نیشتمانی و سەركردایەتی. لە سەر ئاستی كوردستانیش، نیشانەیەكی ڕوونی نێو ڕووناكی ئێستا و جووڵەی بونیات و پێشكەوتنە و بە سەركردایەتییەكی خاوەن ئەزموون و دانایی و بوێری و بابەتیانە وەسف دەكرێت كە بوون و بەخشین لە سیمبوڵە نەتەوییەكانی مێژووی ئازادیخوازی كوردی وەك (بارزانی نەمر) وەردەگرێت. ئەمەش هیوای بزووتنەوەی چاكسازی لێدەكرێت بە مەبەستی پێكانی ئامانجی بونیادی دەزگاكانی دەوڵەتی مەدەنی و بنچینە دیموكراسییەكانی كە لە ئاستی پێشبینییەكانی گەلی كوردستان و قوربانیدانی بێت.

ماوە بڵێین كە ئێمە ڕێز لە نووسەر و هونەرمەند و داهێنەرەكان دەنێین، بەڵام ڕەنگە ئەوانەی كە خۆیان كردە قوربانی بۆ گەل و بزووتنەوەی ئازادیخواز پشتگوێ خراون كەچی شایانی ڕێزلێنان و خۆشەویستی ئێمەن. ئەگەر من لێرەدا دەستپێشخەر بم لە پێشنیاركردنی رێزلێنانی كەسانی گشتی داهێنەر، ئەوا باشترین رێزلێنان خۆشەویستی و رێزی خەڵكە و بوون لە بازنەی ڕووناكیی كە ئەو كەسایەتیە دەخەنە تۆماری میژووەوە.


* توێژەری ئەكادیمی لە زانستە سیاسیەكان
توێژەری ئەكادیمی لە زانستە سیاسیەكان
[email protected]

هەواڵی پەیوەندیدار