بۆ كورد هیچیان لێ نابینم

كه‌ریم قادر
به ئاراسته‌ی به‌دیهاتنی مافه‌كان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان پێشكه‌وتنی سیاسیی باش روویداوه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناوخۆدا به‌هۆی دابه‌شبوونی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كان هێشتا بێسه‌روبه‌رییه‌ك له وه‌به‌رهێنانی دۆخه‌كه‌دا به ئاراسته‌ی خۆچه‌سپاندنی زیاتری كورد هه‌یه، به‌ڵام گه‌شبینم، كه ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه كاتییه و به تێپه‌ڕبوونی كات و ده‌ركه‌وتنی زیاتری راستییه‌كان بۆ خه‌ڵك دێنه چاره‌سه‌ر، چونكه ئه‌مڕۆ كورد بۆخۆی كاره‌كته‌رێكی دیاری نێوده‌وڵه‌تییه و له سیاسه‌ت و داڕشتنه‌وه‌ی سیستمی سیاسیی ناوچه‌كه‌دا جێی هه‌یه.
بێگومان به‌شێكی ئه‌و پێشكه‌وتنانه بۆ به‌رهه‌می خه‌بات و به‌رخودانی خه‌ڵكه‌كه‌ی له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه بۆ گه‌یشتن به‌و مافانه هه‌موو قوربانییه‌كی داوه، به‌شێكی دیكه‌شی بۆ پشتیوان و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه هه‌م بووه‌ته ئه‌زموون و هه‌میش به‌پێی توانا پشتیوانی له خه‌باتیان ده‌كات.
له رۆژئاوای كوردستان دیواری ترس درزی تێكه‌وتووه، خه‌ڵك چیدی باكیان به سیاسه‌تی ئاگر و ئاسنی رژێم نییه. په‌یه‌ده، كه له رێگه‌ی كاره گوماناوییه‌كانی به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان خۆی به‌سه‌ر بارودۆخه‌كه سه‌پاندووه، له‌بری ئه‌وه‌ی پشت به هاوكاریی خه‌ڵك ببه‌ستێ زیاتر رووی له رژێمه تا هێزه كوردییه‌كانی دیكه، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و هێزانه وه‌كو پێویست نه‌توانن ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و په‌رته‌وازییه‌كی سیاسی هه‌بێت، كه له‌خۆیدا زیانگه‌یاندنه و له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كان نایه‌ته‌وه.
له رۆژهه‌ڵات، كه ماوه‌یه‌كی زۆره خه‌ڵك له ره‌فتاره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران پڕن و له سه‌ر قلیشانه‌وه‌یه، به‌ڵام توڕه‌ییه‌كانی خه‌ڵكی پاش رووداوی خانمه‌كه‌ی مه‌هاباد په‌یامێكی روون و ئاشكرا بوو، كه خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵات ناتوانێ تاسه‌ر بێده‌نگ بێت، هه‌ر بۆیه‌شه هێزه سیاسییه‌كان بۆ وه‌به‌رهێنانی پێشهاته‌كان زیاتر له هه‌وڵی خۆخڕكردنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی زیاتری خه‌ڵكن، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركیانه روو له خه‌ڵكی مه‌یدانی راسته‌قینه‌ی خه‌باتیان بكه‌ن و ناكرێ به هیچ پاساوێك رێگریان لێ بكرێ.
له باكوور ماوه‌یه‌كه پرۆسه‌یه‌ك به ناوی پرۆسه‌ی ئاشتی له نێوان حكوومه‌ت و گه‌لی كورددا بوونی هه‌یه و هه‌نگاوی بۆ نراوه، ئه‌گه‌رچی تێبینیمان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونیدا هه‌یه، كه وه‌كو پێویست نییه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوكردنی ئه‌تمۆسفیری كۆمه‌ڵگه‌ی توركیایی و ململانێی سیاسی نێوان حزبه سیاسییه‌كان ناچارین ئه‌م وه‌كو پێویست به‌ڕێوه‌نه‌چوونه به ئاسایی وه‌ربگرین. پارتیی كرێكارانی كوردستان( په‌كه‌كه) دوای بێده‌نگكردنی زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی دیكه له‌و پارچه‌یه‌دا، خۆی به ده‌مڕاستی كورد ده‌زانێ، نه‌خاسمه تاكه هێزی چه‌ك به‌ده‌سته له‌و پارچه‌یه‌دا. به‌ڵام له مه‌سه‌له‌ی به‌دیهاتنی مافه‌كانی كورد سه‌ری له خۆیی و هه‌موو لایه‌ك شێواندووه، چونكه سه‌روه‌ختایه‌ك، كه لایه‌نگرانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت بۆ كورد له ئاستی جیهانیدا زۆر كز بوو یا نه‌بوو، ئه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه لایه‌نگری زۆری بۆ خۆی له باكوور و له پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان په‌یدا كرد. كه‌چی ئێستا، له كاتێكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له ئاستی جیهانی و ئیقلیمیدا زۆر چۆته پێش و پشتیوانكارانی زۆرن و ئه‌وانه‌ی تا دوێنێ دوژمنی سه‌رسه‌ختی ئه‌و مافه بوون، ئه‌مڕۆ دامه‌زراندنی ئه‌م ده‌وڵه‌ته به به‌رژه‌وه‌ند ده‌زانن بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه، به‌ڵام (باڵێكی په‌كه‌كه) به هۆكاری تایبه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت به ناپێویست داده‌نێ و جه‌خت له ئاواكردنی كانتۆن ده‌كات، كه هیچ خێری كوردی تێدا نییه. بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م له‌ناو خودی پارتیی كرێكارانی كوردستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایی دژ به‌و ته‌رحه په‌یدا ببێت.
له سۆنگه‌ی ئه‌م خستنه‌ڕووانه‌دا ده‌خوازم باس له‌و ده‌ستگرتنه به‌راوگێره‌ی نێوان هه‌ده‌په و هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی بكه‌م به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی لاگیری له سیاسه‌ته ناوچه‌ییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌كه‌ن، به‌ناوی كوردایه‌تی پاڵپشتی له‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌ده‌په ده‌كه‌ن، كه وه‌ك راستییه‌ك هیچی بۆ كورد نییه و رووی قسه‌كانیشی له خه‌ڵكی باكوور نییه، به‌لكو له‌و خه‌ڵكه‌ی توركیایه، كه ناته‌بان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی ئاكپارتی. ئه‌مه‌ش به مانای پشتكردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی باكوور و پشتیوانیكردن له سیاسه‌تی هه‌ردوو پارتی مه‌هه‌په و جه‌هه‌په دێت. هه‌ده‌په، كه به فه‌رمانی قه‌ندیل هه‌ڵده‌سوڕێ نازانێ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیش به‌ڕێوه ببات، چونكه له‌بری ئه‌وه‌ی باسی مافه‌كانی كورد و پاشه‌ڕۆژی كورد له‌و وڵاته بكات و به‌رنامه‌ی خۆی بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی ئاشكرا بكات، هه‌موو ته‌ركیزی له‌سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌ی لێدوانه‌كانی سه‌رۆككۆمار و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیایه، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ر نییه بۆ كورد، به‌لكو قو‌وڵكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان و درێژه‌دانه به شه‌ڕ و خوێنڕشتنی زیاتر.
كه‌واته ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه له باكوور و رۆژئاوا به‌ڕێوه‌ی ده‌بات و به نیازه له رۆژهه‌ڵاتیش بیكات و خۆ بسه‌پێنێ، هیچ په‌یوه‌ندی به مافی كورد و پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه نییه، وه‌ك ئه‌وه‌ی لێره له باشوور هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، به‌لكو زیاتر كاركردنه بۆ په‌رته‌وازه‌كردن و بێكه‌سكردن و هه‌ڵلوشینی توڕه‌یی گه‌لی كورد. واته ئه‌وانه‌ی به پاساوی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه لاگیری له‌و باڵه‌ی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن پێی بزانن یا نا به‌شداری له دواخستنی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌كه‌ن. بۆیه پێویسته خۆیان له‌و بازنه بۆشه دوور بخه‌نه‌وه، چونكه گورز له ژیانی سیاسیی خۆیان ده‌ده‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان زیاتر به پرسی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بایه‌خدارن تا مه‌سه‌له لاوه‌كییه‌كانی دیكه.




