یادێك له شێره‌ژنانى شۆڕشى پێشكه‌وتنخوازى گوڵان

نه‌سرین حه‌سه‌ن
بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى كورد له خه‌باتى شۆڕشگێریى خۆیدا ده‌یان داستانى قاره‌مانیه‌تى و ده‌ستكه‌وتى پڕله شانازى و سه‌روه‌رى له لاپه‌ره‌كانى مێژوودا تۆمار كردووه...
نه‌سرین حه‌سه‌ن
بزاڤى رزگاریخوازى گه‌لى كورد له خه‌باتى شۆڕشگێریى خۆیدا ده‌یان داستانى قاره‌مانیه‌تى و ده‌ستكه‌وتى پڕله شانازى و سه‌روه‌رى له لاپه‌ره‌كانى مێژوودا تۆمار كردووه، كه ده‌توانین وه‌ك نموونه‌یه‌كى زیندوو ئاماژه به شۆرشى پێشكه‌تنخوازى گوڵان بكه‌ین، ئه‌و شۆڕشه‌ى كه درێژه‌پێده‌رى شۆڕشى مه‌زنى ئەیلوول و هه‌وێنى راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ى به‌هارى 1991 و، به‌رده‌وامبوون تا گه‌یشتن به ئامانجه گه‌وره‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆیى.
26 گوڵانى 1976 وه‌رچه‌رخانێكى سایكۆلۆژى بوو له ئیراده‌یه‌كى تاك به رێبه‌رایه‌تیى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ جه‌ماوه‌ر، ئه‌و جه‌ماوه‌رى كه بڕوایان به سیاسه‌تى سته‌مكارانه‌ى رژیمى به‌عس نه‌بوو، شۆڕشى گوڵان، شۆڕشى جه‌ماوه‌رى بوو به ئامانجى به‌دیهێنانى كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى مه‌ده‌نى و بڵاوكردنه‌وه‌ى كولتوورى مافه‌كانى مرۆڤ و یه‌كسانیى ره‌گه‌زى و دادپه‌روه‌ریى كۆمه‌ڵایه‌تى و ئازادییه‌كانى تاكى كورد كه به خه‌باتى یه‌كڕیزى و یه‌كهه‌ڵوێستى هه‌وڵى گه‌شه‌پێدانى دیموكراسیه‌تیان دا، له پێناو ئامانجێكى زۆر پیرۆز و به‌رهه‌مى ئه‌و ئامانجه‌ش ئه‌مڕۆ له پێگه‌یكى سیاسیى به‌هێزتر وا پێده‌گات؛ پێگه‌ی سیاسیى كورد ئه‌مرۆ به‌راورد له جاران چ له ئاستى ناوخۆیى و هه‌رێمى و چ له ئاستى نێوده‌وڵه‌تیشدا، شكۆیه‌كى مه‌زنترى هه‌یه و سه‌لماندنى ئه‌و راستیه‌یه كه كوردستان خاوه‌ن سه‌رۆكێكى دڵسۆز و كاریزماى وه‌ك سه‌رۆك بارزانى و، سیسته‌مێكى حوكمرانى به‌هێز و نه‌ته‌وه‌یه‌كى نیشتتیمانپه‌روه‌ر به ئینتیمایه‌كى به‌رز و ئاڵایه‌كى گه‌شاوه كه له هه‌مو جیهاندا ده‌گه‌شێته‌وه و، هه‌روه‌ها خاوه‌ن كیانێكى جیاواز له ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق كه كه وێڕاى هه‌بوونى بیر‌و بۆچوون و ئایدلۆژیاى جیاوازى نه‌ته‌وه‌یی و فره‌حیزبى، به‌ڵام بڕواى به پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كتر قه‌بووڵكردن هه‌یه له چوارچێوه‌ى كوردستانێك ئازاد‌دا، هه‌روه‌ها خاوه‌ن هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى له‌خۆبووردوو و بوێره كه ئاماده‌یه گیانى خۆى له پێناو خاك و نیشتیمان‌دا به‌خت بكات و، وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌رگرى له‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زن و پیرۆزانه بكات كه به خوێن به‌رهه‌م هاتوون و پاراو بوون.
شۆڕشى پێشكه‌وتنخوازى گوڵان ئه‌و بیره‌وه‌ریانه‌مان دێنێته‌وه یاد كه له كات و ساته سه‌خته‌كاندا چێشتوومانه، له‌و كاته‌ى كه هه‌موومان له به‌ره‌یه‌كدا دژ به حكوومه‌تى دیكتاتۆری عێراق ده‌جه‌نگاین، ئه‌و كاته‌ى كه ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه وه‌ك مۆته‌كه‌یه‌ك بۆ سه‌ر دوژمن وابوو، ئه‌و كاته‌ى رژێمى سه‌ددام خه‌و و خۆراكى له ناوى پێشمه‌رگه زڕابوو، ئه‌و كاته‌ى كه وشه‌ى پێشمه‌رگه له ناخى هه‌موو كوردێكى دڵسۆزدا پێناسه‌ى رزگاریى وڵات بوو، هه‌ر له‌و كاته سه‌ختانه‌دا بوو كه له پێخه‌فه گه‌رمه‌كه‌ت ده‌هاتیته ده‌ره‌وه و سه‌یرێكى سه‌رماى ده‌ره‌وه‌ت ده‌كرد و دوایى زۆر به ئارامى ده‌تگوت، به‌خوا باوكم ئه‌م شه‌و شه‌وى پێشمه‌رگه‌یه، به‌ڵى... شه‌وى پێشمه‌رگه‌یه ئه‌و كاته‌ى كه له هه‌موو بواره سه‌خت و ترسێنه‌كه‌ران به ناوى پێشمه‌رگه، به وجوودى پێشمه‌رگه ئاراممان ده‌گرت، ئه‌و قسه‌یه زۆر باو بوو، شه‌وانى سارد، شه‌وانى پێشمه‌رگه بوون، رۆژانى سه‌خت و شه‌ڕ و برسیه‌تى رۆژانى پێشمه‌رگه بوون، به‌ردى نه‌رم و ئاسمان و زه‌وى پێخه‌فى پێشمه‌رگه بوون.. هه‌موو ئه‌مانه مێژوویه‌كى پڕ له شانازى و سه‌ره‌وه‌رین له خه‌باتى پێشه‌رگایه‌تیدا و ئه‌مڕۆیش هه‌ر ئه‌و ناوه پیرۆزه‌ی پێشمه‌رگه‌یه كه به بوونى، به ناوى ئارام ده‌گرێن و پارێزه‌رى سه‌ر و ماڵ و وڵاتمانه.
ئه‌مڕۆله‌و رۆژه مێژووییه‌دا وێڕاى پیرۆز و به‌رزنرخاندنى یادى 39 ساڵه‌ى شۆرشى پێشكه‌وتنخوازى گوڵان، به پێویستى ده‌زانم وه‌ك هاوسه‌رى پێشمه‌رگه‌یه‌كى ئه‌م شۆڕشه مه‌زنه و وه‌ك ئافره‌تێك، رۆڵى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه به‌رز بنرخێنم كه وه‌ك شێره‌ژنێك شان به‌شان و هه‌نگاو به هه‌نگاو له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كان خه‌باتیان كرد، چ وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌كى شاخ و چ وه‌ك دایك و خوشك و هاوسه‌رى پێشمه‌رگه یان وه‌ك هێزێك له رێكخستنه‌كانى ناو شار، مێژووى خه‌باتى ئافره‌ت له پێناو وه‌ده‌ستهێنانى مافه سیاسییه‌كان و گه‌یشتنتى نه‌ته‌وه‌كه‌ى به ئامانجه پیرۆزه‌كه‌ى ناكرێت باسى لێوه نه‌كرێـت، بۆیه لێره‌وه به پێویستى ده‌زانم سڵاو و رێز بۆ هه‌موو ئه‌و شێره‌ژنانه بنێرم كه ژیانى شاخیان له پێناو ئامانجێكى پیرۆز هه‌ڵبژارد، سڵاو رێز بۆ هه‌موو ئه‌و دایكانه‌ى كه رۆڵه‌ى مه‌رد و قاره‌مانیان له باوه‌شى دڵسۆزانه و نیشتیمانپه‌روه‌انه‌ی خۆیاندا په‌روه‌ره‌ده كرد، سڵاو رێز بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانى كه شان به شانى هاوسه‌ره پێشمه‌رگه‌كانیان سه‌ختى و ئازارى زۆریان چەشت و له په‌روه‌رده‌كردنى منداڵه‌كانیان و نه‌یانهێشت بۆشایی باوكه پێشمه‌رگه‌كانیان هه‌ست پێ یكه‌ن، سڵاو رێز بۆ هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له زیندانه‌كانى به‌عس ئه‌شكه‌نجه دران، به‌ڵام ته‌نانه‌ت وشه‌یه‌كیشیان له نهێنییه‌كانى پێشمه‌رگه‌كان نه‌دركاند، سڵاو و هه‌زاران سڵاو له هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى شه‌و و رۆژیان تێك ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نان و پاره و چه‌ك بۆ پێشمه‌رگه كۆ بكه‌نه‌وه و بۆیان ره‌وانه بكه‌ن، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ى ئافره‌تانى كوردستان له هه‌ر پێگه‌یه‌كدا قه‌زردارى ئه‌و ئافره‌ته مه‌زنانه‌ین كه به خه‌باتى سیاسى و گانفیدایى خۆیان بوونه قه‌ڵغانى به‌هێز و وره‌یه‌كى خۆڕاگر بۆ پێشمه‌رگه‌كان و، ئه‌مڕۆیش سه‌لماندیان كه ئاماده‌ن له هه‌ر كات و قۆناغێكدا پێویست بێت هه‌ر هه‌مان شێره‌ژنانى شۆڕشه‌كانى رابردوون.
هه‌زاران سڵاو بۆ گیانى پاكى هه‌موو ئه‌و ئافره‌تانه‌ى كه له شۆڕشه‌كانى خه‌باتى پیرۆزى كوردایه‌تى گیانی خۆیان به‌خت كرد، ئه‌گه‌رچى به شێكى زۆریان له ناو مێژوودا ون بوون و ناویان تۆمار نه‌كرا.




