دیپلۆماسیه‌تی سه‌رۆك بارزانی و پرسی سه‌ربه‌خۆیی

دانا مه‌نمی
له لوتكه‌ی دیپلۆماسیه‌تی باڵادا له ئه‌مه‌ریكا و هه‌نگاریا و چیك پێشوازی له سه‌رۆك بارزانی كرا، له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا جگه له سه‌رۆك ئۆباما، جۆ بایدن و ته‌واوی ئیداره‌ی كۆشكی سپی و پنتاگۆن پێشوازییان له سه‌رۆك بارزانی كرد، سه‌رۆك بارزانی له‌به‌رامبه‌ر سه‌رۆك ئۆبامادا پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و شه‌ڕی داعش و پرچه‌ككردنی هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و په‌یوه‌ندی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كوردستانی شه‌ن و كه‌و كرد، له‌م سه‌ردانه‌یدا سه‌رۆك بارزانی زۆر به ڕاشكاوی پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و ڕاپرسی له‌گه‌ل ئیداره‌ی كۆشكی سپی برانده‌وه، سه‌رۆك ئۆباما و ئه‌نجوومه‌نی سینات پالپشتییان له داواكه‌ی سه‌رۆك بارزانی كرد، به‌وه‌ی كه ڕێگر نین له پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی جگه له دۆسیه‌ی كوردستان و عێراق، دواپێشهات و رووداوه‌كانی جیهان و رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئۆبامادا تاوتوو كرد، له‌وانه‌یه هێشتا كاتی نه‌هاتبێت و دۆخه‌كه زۆر هه‌ستیاره، هه‌ربۆیه سه‌رۆك بارزانی ستراتیژیه‌تی دیپلۆماسیه‌تی كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ل لوتكه‌ی باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكای هه‌لگرتووه بۆ ده‌رفه‌تی گونجاو، پشتگیریی وڵاتی هه‌نگاریا بۆ دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و ده‌ریده‌خات كه هه‌وله‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی به‌فیڕۆ نه‌چووه، ئه‌وه‌تا به‌ری ره‌ِنجی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌نگاریای هێنایه زمان و له پرێسكۆنفرانسێكدا سه‌رۆكی هه‌نگاریا به‌تایبه‌تی مه‌سجێكی ئاراسته‌ی جیهانی عه‌ره‌بی كرد و، پاڵپشتیی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ڕاگه‌یاند، چیك دواویستگه‌ی سه‌رۆك بارزانی بوو، ئه‌م ولاته‌یش پابه‌ندی و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌وله‌كانی سه‌رۆك بارزانی له پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرد، چیك دووپاتی كرده‌وه كه پێویسته هیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان چه‌كیان پێ بگات و جا به چ ئالیه‌تیك بیت گرینگ نییه.
هه‌میشه هه‌ندێك ده‌نگی نه‌شازی بیزاركه‌ر، ڕووپه‌ری ڕۆژنامه و گۆڤار و سایته ئه‌لكترۆنییه‌كان پڕ كردووه، كه ئه‌گه‌رچی ئه‌م جۆره بیركردنه‌وانه هه‌ڵگری عه‌قڵیه‌تێكن كه هێشتا تێنه‌گه‌یشتوون له ئه‌رك و رۆڵی به‌رپرسیاره‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌ماوه‌ی خه‌بات و تیكۆشانی خۆی و بنه‌ماڵه‌كه‌یدا، جا له بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارییه‌وه بیگره بۆ ته‌عریب و راگواستن، تاده‌گاته‌وه راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌ی به‌هاری 1991 بۆ چركه‌یه‌ك نه‌وه‌ستاوه و شه‌و رۆژی یه‌ك خستووه له پێناو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیدا، نه‌ك له پێناو مانه‌وه‌ی له پۆست و كورسییه‌كه‌یدا!!
له سه‌ره‌تای ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌كانه‌وه تاكو پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق له ساڵی 2003، سه‌رۆك بارزانی وه‌ڵامی هه‌ر په‌رچه‌كردارێك یان هه‌ر لێدوان و گوتاریكی شۆڤینیزمی عه‌ره‌بی و سته‌مكاری ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و جیهانیشی داوه‌ته‌وه كه بووه‌ته هۆكاری هه‌ره‌شه و مه‌ترسی له سه‌ر دۆزی كورد، ده‌لێن: سه‌ركه‌وتن خاوه‌نی زۆره و شكستیش هه‌تیوو و بێ خاوه‌نه، پارتیی دیموكراتی كوردستان به تایبه‌ت كه‌سایه‌تیی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی وه‌ك چۆن خاوه‌نی ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی ئه‌ورۆن، كه كورد له بواری سیاسی و ئاسایش و ئابووری و كولتوور و فه‌رهه‌نگ به ده‌ستیان هێناوه، ئاوه‌هاش خۆیان له شكست و هه‌وراز و نشێویه‌كانی عه‌مه‌لییه‌ی سیاسی نه‌دزیوه‌ته‌وه، بگره به‌وپه‌ڕی سه‌ربه‌رزییه‌وه ده‌رئه‌نجامه‌كانیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ، ئیستا كورد هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌په‌رێته‌وه بۆ پرسی ده‌وڵه‌تداریی نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌وه‌ش بۆخۆی له‌م دۆخه‌دا باشترین ئه‌لته‌رناتیڤه، چونكه یه‌كه‌م: عێراق له مانای ده‌وڵه‌تبوون به‌تاڵ بووه‌ته‌وه و به هۆی شه‌ڕی (سوننه‌و شیعه) داری به‌سه‌ر به‌ردییه‌وه نه‌ماوه.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست وڵاتانی (سووریا، یه‌مه‌ن، ئێران، لیبیا ...هتد) هه‌ریه‌ك به جۆریك شه‌ڕ به‌رده‌رگای پێگرتوون، ئاگری ئه‌و شه‌ره‌یش وا زوو دانامركێته‌وه تا سه‌ری حكوومه‌تی پۆلیسی و عه‌سكه‌رتاری له ناوچه‌كه‌دا بنه‌بڕنه‌كات.
سێیه‌م: كورد نایه‌وێت ببێته به‌شێك له ململانێكانی (شیعه و سوننه) پاشانیش بارودۆخی ناوچه‌كه زۆر له باره بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، مادام زۆرێك له ولاتان پاڵپشتیی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌بڕیوه و ئه‌و ولاتانه‌یشی كه نه‌یار و دوژمنی كوردن، ئه‌و توانایه‌یان نه‌ماوه و له دۆخێك‌دا نین تا بتوانن ببنه مایه‌ی مه‌ترسی له رووی سیاسی و سه‌ربازییه‌وه بۆ كورد، كه‌واته با هه‌مووان ده‌نگ و ره‌نگمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بیت بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.




