ئه‌وانه‌ى له كوردستان چه‌تریان بۆ بارانه‌كه‌ى مۆسكۆ هه‌ڵده‌كرد، له به‌هاره‌كانیاندا نابینرێن

سه‌نگه‌ر هه‌ورامى
دواى رێكخستنى سیسته‌مى به‌رێوه‌بردن و حكومدارى له سه‌ر بنه‌ما تێهزرینه‌كانى بیرماندانى جیهان بۆ رێزگرتن له جیاوازییه‌كان و مافه‌كانى تاك، چه‌ندین رێكخراوى ئینته‌ر به بیرۆكه‌ى جیاواز و سیسته‌مه نوێگه‌راییه‌كانه‌وه له دواى رێنسانسه‌وه چرۆیان گرتوو هاتنه نێو كایه‌كانى كۆمه‌ڵگا و، دواجاریش بوونه به‌شێك له بیرۆكه سیاسى و سیسته‌ماتیكییه‌كان.
به‌ڵام بیرمان نه‌چێت شاعیرئاسا هزرمه‌ندان هۆنیویانه‌ته‌وه، وه‌ك چۆن مه‌وله‌وى شاعیر جوانیى سرووشتى هه‌ورامان وه‌ها شعره‌كانى سه‌وزاندووه، خۆ ده‌شێت گه‌ر له بیابانێكدابوایه بۆنى خۆڵ و خاشاك له شعره‌كانیا هاتبا، نابێت كوێرانه شوێن شه‌مه‌ندنه‌فه‌رى بیرمه‌ندێكى شاعیرئاساى ڕۆژئاوایى بكه‌وین، گه‌ر به ڕوونتر بڵین، ئه‌و هزرمه‌ندانه له كات و فه‌زاى جیاواز و بۆ سه‌رزه‌مینێكى جیاواز بیریان كردووەته‌وه، ئایا كام له‌م رێكخراوه ئینته‌رانه وه‌دادى ئێمه‌یه‌ك كه له‌نێو وه‌ها فه‌زایه‌كى شڵه‌قاوى مه‌زهه‌بباز و ڕه‌گه‌زپه‌رست و ئه‌و جیۆپۆڵیتیكییه سیاسییه‌ى كه هه‌ییه، گونجێنراوه.
كوردستانیش له رووى پێكهاته‌وه له پێكهاته‌كانى دیكه‌ی ناوچه‌كه جوودایه به كولتوور و زمان و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز وه‌هاى كردووه تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌بێت، بۆ به‌رگریكردن له‌م جیاوازییانه و خۆبوونیان له سه‌رده‌مه جیاوازه‌كاندا و به‌پێى سرووشتى فه‌زا دروستكراوه‌كان له دێرزه‌مانه‌وه و له سه‌رده‌مه‌كانى ده‌سته‌ڵاتى ئاغا و میرنیشنه‌كانه‌وه تا به‌ئێستا ده‌گات، له چه‌نده‌ها به‌رگ و شێوه‌دا گرووپى و ئایدیاى جیاواز بینراون، له كۆتایى سه‌ده‌ى ڕابردوو به شێوازیكى تاڕاده‌یه‌ك مۆدێرن چه‌ند ئایدییایه‌ك هاتنه گۆڕێ، ئیدى بۆ به به‌ڕه‌سمى ناساندنى دامه‌زاوه‌كانیان هه‌ندێكیان ڕه‌دووى رێكخراوه ئینته‌ره‌كان كه‌وتن، به‌بێ چواندنیان له‌گه‌ڵ فه‌زا و سرووشتى ناوچه‌كه، ده‌ستیانكرد به هاوهرده‌كردنى، له نێو كۆى رێكخراوه ئینته‌ره‌كاندا هه‌ندێكیان بوونه جێگاى تێڕامان و سه‌رنجى سیاسییه كورده‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوو، وه‌ك (سۆشیالیزم و شوعییه‌ت (كۆمۆنیزم) و چه‌ندین بیرۆكه‌ى ئیسلامى سیاسى وه‌ك ئیخوان و سه‌له‌فییه‌ت و ئیسلامه ڕادیكاڵه‌كان)، عاشقانى ئه‌م بیرۆكانه وه‌ها ئاڵووده‌ى سیسته‌ى رێكخراوه ناوبراوه‌كان بوون، بوونه ته‌به‌نیكه‌رێكى به‌ئه‌مه‌ك بۆ كۆى سیسته‌مه‌كان و هاورده‌كردنى، ئه‌مه له كاتێكدا بوو تاكه پێویستیى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردى بزوونته‌وه‌یه‌كى یه‌ك ده‌نگى نه‌ته‌وه‌یی بوو، چونكه له ساته‌وه‌خته‌كانى قڕكردن و سڕینه‌وه‌ى كوردان له‌سه‌ر بنه‌ماى فكرى یه‌كسانى و ئازادییه ره‌هاكانى تاك و جودایى میتۆدى دینی نه‌بوون تا ئه‌م سیسته‌مه ئینته‌رانه ببنه فریادڕه‌س، به‌ڵكو نكۆڵی‌كردن بوو له بوونى نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه هیچكام له‌م سیسته‌مانه‌ی سه‌ره‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ئاخ و ڕزگارى نه‌ته‌وه‌ى نه‌خوڵقێنراون.
له ئێستادا ده‌ستكه‌وتگه‌لێك وه‌دست هاتوون به كۆششى كوردستانیان و سیاسییه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌كان، باشوورى كوردستان له كۆتا هه‌نگاوه‌كانى ڕزگاریى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیدایه، ئێستاكه مه‌یلى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان به‌ره‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیی و ناوچه‌ییه‌كان ده‌ڕوات و پێویستى به جموجووڵێكى دیپلۆماسییانه هه‌ییه، ئه‌م پشێویانه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناڤین كه پێشبینى ده‌كرێت داڕشتنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵات وه‌دوادا بێت، چمه‌یه‌كى خستووەته مێزى گفتوگۆى نێوان ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه ئینته‌ره‌كان، چه‌نده‌ها کۆڕبه‌ندى سیاسى و ئه‌منى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تان و رێكخراوه ئینته‌ره‌كانه‌وه به‌ستراوه، ئاماده‌بوونى كورد وه‌ك به‌شێك له پێكهاته‌ى ناوچه‌كه و كاریگه‌رییان له سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بووه‌ته بناخه‌یه‌ك له خڕبوونه‌وه‌یان له ده‌ورى مێزه‌كاندا. ئه‌وه‌ى لاى ئێمه‌ومانه بووته پرسیارێكى بێ وه‌ڵام، نه‌بوونى شاند و نوێنه‌رى ئه‌ندامه كورده‌كانى نێو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه؟، گه‌ر نزیكترین گردبوونه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ربگرێن، کۆڕبه‌ندى مۆسكۆ تایبه‌ت به گرفته جیهانییه‌كان و ناسه‌قامگیرى و شه‌ڕى تیرۆر له رۆژى 27/4/2015 له مۆسكۆى پایته‌ختى رووسیا به‌سترا، كه له‌لایه‌ن سكرتێرى گشتیى رێكخراوى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵ (لویس ئه‌یالا) وه‌ك سه‌رپه‌رشتیارى کۆڕبه‌نده‌كه ئه‌جێنداى کۆڕبه‌نده‌كه خوێنراییه‌وه و تێیدا ستایشى حیزبێكى سیاسیى كوردى كرد كه وا پێده‌چوو له كۆى 38 وڵاتى جیهاندا به تاقانه‌یى له نێو رۆژهه‌ڵاتى ناڤین بانگهێشت كرابێت ئه‌ویش حیزبێكى كوردی بوو، كه ئه‌ندامى ئه‌و رێكخراوه و ته‌واوى رێكخراوه ئینته‌ره‌كان نییه، له هه‌مانكاتدا له باشوورى وڵات حیزبێكى ئه‌ندام له‌و رێكخراوه بوونى هه‌یه، كه ئه‌ندامى هه‌میشه‌یى سۆشیالیست ئینته‌رناسیۆناڵه و سكرتێرى حیزبه‌كه‌یان جێگیرى (36)ـه‌مینى رێكخراوه‌كه‌یه، ئاماده‌نه‌بوونى ئه‌و حیزبه ئه‌ندامه گه‌لێك پرسیارى هورووژان، له ئه‌ته‌كییه‌تى دیپلۆماسیى نێوده‌وڵه‌تیدا و له په‌یڕه‌وى رێكخراوه ئینته‌ره‌كاندا، ده‌بێت بانگهێشتى ئه‌حزابى سیاسیى غه‌یره ئه‌ندامه‌كان له هه‌ر وڵاتێك له‌لایه‌ن حیزبى ئه‌ندامه‌وه ئاڕاسته‌ى بكرێت، ئه‌م رێكخراوانه زیاتر تاوتووى پێشهاته‌كان و گه‌ڕان به شوێن چاره‌سه‌رییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێن، له سه‌رده‌مانى رزگاریى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتیمانیدا لێره ئه‌وانه‌ى چه‌تریان بۆ بارانه‌كه‌ى مۆسكۆ هه‌ڵده‌كرد، له‌م به‌هاره سه‌وزه‌ى گفتوگۆدا نابینرێن، ئیدى ئه‌ندامییه‌تیان بۆ چى ده‌گه‌ڕێته‌وه؟ بۆچى هه‌ڵگرى ئه‌م پاشكۆیه‌ن؟. له هه‌موو كات پێویست‌تر ئێستایه بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیی و دیپلۆماسییه‌كان و گه‌یاندنى ڕاستییه‌كانى ناوچه‌كه و موماره‌سه‌كردنى دیموكراسى، كه كورد بووه‌ته هه‌ڵگرى بنه‌ماكانى و كرانه‌وه‌مان به رووى جیهانه سیاسی و ئابوورییه‌كه‌دا كه ئایینده‌ى پێ بهۆنینه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانمان بكه‌ینه گۆچانى له‌نگه‌ره‌كانى به‌رده‌ممان. وه‌ك وتوویانە ماڵى سپى بۆ ڕۆژى ڕه‌ش، چه‌نده‌ها ڕۆژى ره‌نگاو ڕه‌نگمان به‌ڕێ كرد، ڕۆژه سپییه‌كه‌ى هه‌ندێ لایه‌ن نه‌بینرا. ئێستا پراگماتیزم له پاشكۆ گه‌وره‌كان باشتره.




