بارزانى له ئه‌مه‌ریكایه.. رووسیایش میوانداریى عه‌بادى ده‌كا..!!

د.محه‌مه‌د خدر مه‌ولوود
چه‌ند سه‌عاتێكه بارزانى گه‌یشتووه‌ته ئه‌مه‌ریكا و له‌و ئوتێله دابه‌زیوه كه ئاڵاى كوردستانى له‌نێوان هه‌ردوو ئاڵاى ئه‌مه‌ریكا و ئارمى ئوتێله‌كه‌دا ده‌شه‌كێته‌وه. له وڵاتانى خاوه‌ن سه‌روه‌رى و ئه‌كتیڤى پڕاوپر له دیمو‌كراتى و ته‌ژى له بزنس و كاردا، ئوتێله‌كان وه‌ك ده‌سته‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت، هه‌مان ده‌سته‌ڵات و حه‌سانه‌ى دیپلۆماسی‌یان هه‌یه و، به حه‌سانه و ئاستى به‌رزى دیپلۆماسییش پێشوازى له مێوانانیان ده‌كه‌ن.
بارزانى كوڕ جانتاى سه‌فه‌رى ده‌كاته‌وه و پشوویێك ده‌دا. هه‌ڵبه‌ت پشوودانى ئه‌مجاره‌ى پشووى ژێر ئاڵاى كوردستانه.. ئه‌مسه‌ردانه‌ی له‌وانى دیكه‌ى ناكات. خه‌مى دوادیدارى بارزانى باوكیش هه‌ر له ئه‌مه‌ریكا سارێژ ده‌كات.
سه‌رخه‌وێ بشكێنه و پشوویێك بده، له‌ژێر ئاڵاى كوردستان ئارخه‌یان به. به‌یانى به‌پیاده‌یش بێ، به چه‌ند چركه‌ساتێ ده‌گه‌یته ژووره هێلكه‌یه‌كه، ئه‌و ژووره سه‌رۆكایه‌تییه‌ى له هیچ ژوورێكى سه‌رۆكانى وڵاتانى دونیا ناكات. له‌وێ ئۆباماى سه‌رۆك، سه‌رۆكى گه‌وره‌ترین وڵاتى دونیا له پێشوازیتدایه.
ئه‌وه‌ى زانراوه و، ئه‌وانه‌ى بارزانى له نزیكه‌وه ده‌ناسن، ئه‌وه‌نده‌ى له نێوه‌نده‌كانى میدیا و توێژینه‌وه‌ى زانستى شرۆڤه كراوه، ئه‌و سه‌ردانه ده‌بوایه زووتر ئه‌نجام درابا. چونكه
به‌رله چه‌ند مانگ له سه‌ردانى بارزانى بۆ ئه‌ورووپا بۆ ئه‌مه‌ریكا، ده‌نگۆى ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه گوایه ئه‌مه‌ریكا پێشوازى له بارزانى ده‌كات، له‌كاتێكدا هێشتا پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان له‌نێو لیستى گرووپ و ده‌وڵه‌تانى تیرۆرى ئه‌مه‌ریكا ده‌رنه‌هێنراون!! ئاى كه چه‌نده مه‌زن بووى قبووڵت نه‌كرد له‌ژێر ناوونیشانێك كه هه‌میشه نه‌ته‌وه‌كه‌ت دژى بووه، له‌پێناو چاوى كامێراى مێدیاكان و بۆ ته‌شریفات سه‌فه‌ر بكه‌یت. ئه‌وساكه گوتت:ـ پێم باشتره شه‌رمه‌زارى ئه‌مه‌ریكا و سه‌رۆك ئۆباما بم، نه‌وه‌ك شه‌رمه‌زارى نه‌ته‌وه‌كه‌م.
په‌یامى خۆت گه‌یاند. ئاخر كورد وه‌ك نه‌ته‌وه خۆى قوربانى ده‌ستى تیرۆر و تیرۆریستانى ناوچه‌كه‌یه و له‌وه‌ته‌ى هه‌یه له دژى داگیركه‌ران و تیرۆریستان ده‌جه‌نگێ. خێره له نێو لیستى تیرۆردا بێت؟
له‌و ئان و ساته‌دا كه بارزانى له ئه‌مه‌ریكایه، جانتاكه‌ى ده‌ستى ته‌ژییه له پرسى گرینگ و پڕبایه‌خ، عه‌بادیی سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، كه چه‌ند رۆژێكه له ئه‌مه‌ریكا و لاى سه‌رۆك ئۆباما به ده‌ستى خاڵى گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا، ده‌یه‌وێت سه‌ردانى مۆسكۆ بكات. دیاره به‌رێز عه‌بادى مه‌رامه‌كانى له ئه‌مه‌ریكا نه‌هاتوونه‌ته دى، بۆیه به‌ره‌و لاى مۆسكۆ باده‌داته‌وه. به به‌ڵگه‌ى بوونى هه‌ندێ ئاماژه، له‌وانه:
یه‌كه‌م: رۆژى01-05-2015 ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ له‌به‌ر كۆمه‌ڵێ هۆى ته‌كنیكى و جیۆپۆلیتیكى وا زوو ناتوانین فرۆكه‌كانى (ئێف 16) ڕاده‌ستى عێراقێك بكه‌ین، كه تائێستا گه‌ره‌نتیى سه‌لامه‌تى به‌كارهێنانى تێدا نییه. واته عێراق، وڵاتێكه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تایفه‌ى میزاجى به‌ڕێوه‌ى ده‌بات، نه‌ك سیسته‌م پڕه‌نسیپ.
دووه‌م: رۆژى 03-05-2015 جێگرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا نامه‌ى میوانداریكردنى پوتینى گه‌یانده ده‌ست عه‌بادى و، میدیاكانى رووسیا و به‌غدایش له خۆشیان كه‌وتوونه‌ته سه‌ما و چه‌قه‌نه لێدان!!
ئه‌وه‌یان جگه له‌وه‌ى له ڕكى ئۆبامایه، له‌كاتێكیشدایه كه بارزانى له كۆشكى سپییه، كرملین ده‌یه‌وێ سه‌فقه‌یێكى دیكه‌ى چه‌ك به عێراق بفرۆشێ.
پوتین و كرملین، چ منه‌ت و پێویستییه‌كییان به‌سه‌ر عێراقه‌وه‌هه‌یه؟ منه‌تى قوربانیدانى رووسیاییه‌كان له پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق له ده‌ستى دیكتاتۆرییه‌تدا؟ تا شیرینی عێراقیان به‌ركه‌وێ؟ یا ته‌نها چه‌ك فرۆشتن و كاركردنى پشت په‌رده‌ى سیناریۆكانى دواى داعش. هێشتا سه‌فقه‌ى كرملین ــ به‌غداى سه‌رده‌مى مالیكى نه‌ڕه‌ویته‌وه، پوتین ته‌نیا وه‌زیرى به‌رگرییه‌كه‌ى گۆڕى، به‌غدایش چه‌ند به‌رپرسێك، شیرینى ملیاره‌ها دۆلاره‌كه‌ش چووه بن به‌رێ.
بۆ ئێستاى رووسیا، گرینگ سه‌فقه‌یه‌كى دیكه‌یه له‌گه‌ڵ عێراق و دێژه‌دان به سیناریۆكانى بوونى ته‌نگژه و قه‌یران و شه‌ڕه له ناوچه‌كه‌دا. ئه‌وه جگه له‌وه‌ى له دواى گۆنگره‌ى (منیسك) شۆڕبوونه‌وه‌ى زیاترى مۆسكۆیه به‌نێو قووڵایى خاكى ئۆكراینا و قووڵتركردنه‌وه‌ى ته‌نگژه‌كه‌ى ئه‌وێیه و، با حاڵى عێراقیش له سووریا وێرانتر بێت. ئه‌وى ورچه‌كه مێشیش مێوانى نییه.
ئێستا هه‌موو ناوه‌نده‌كانى بریارى دونیا، هه‌موو ناوه‌نده‌كانى ناوچه‌كه‌ش چاویان له ژووره هێلكه‌ییه‌كه‌یه، چاوه‌ڕوانى ئه‌نجامى دیداره‌كه‌ى ئه‌وێن. بۆئێمه‌ش:
بارزانى..
هه‌موو كورد، چاوى له تۆیه
تۆى هه‌بێ سه‌ربه‌خۆیه.




