كورد له(به‌ره)ـی خۆیه‌تی

ئاسۆ عه‌لی فه‌ره‌ج
ئه‌م وه‌رچه‌رخانه‌ی له ناوچه‌كه هاتووەته ئاراوه، پێویستی به هێزی گونجێنه‌ر هه‌یه بتوانێ له نێوان رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی، باڵانسی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی بپارێزێ. له‌مه‌شدا كورد سیاسه‌تێكی واقیعیانه‌ی په‌یڕه‌و كردوه و له نێوان به‌ره‌كاندا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌سه‌رووی هه‌موو شته‌كان داناوه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه داڕشتنێك و به‌رنامه‌یه‌كی ستراتیژیش له پشت نه‌بێ، بیركردنه‌وه‌یه‌كی ئاقڵانه‌ی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م قۆناغه‌یه و روون پێمان ده‌ڵێت: ئه‌زموون و لێهاتوویی و بوێری سه‌رۆك مەسعوود بارزانی وجودێكی گرینگی تێدایه، كه له نێوان ئه‌و هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی و هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ی جه‌نگی لێكه‌وتووەته‌وه، باڵانسه‌كه به‌مشێوه‌یه رابگرێ، بگره ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یش له ده‌ست نه‌دات كه پرسی كورد و وێنه‌ی كورد له چه‌سپاندنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌رچاوه‌ی ئارامی له ناوچه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌هادار بكات و سه‌رسامی به‌رهه‌م بهێنێ.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك به مێژوویه‌كی خوێناوی و پاكتاو رۆیشتبێت، كه‌چی توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێ بتوانێ زۆر بنه‌ما و پره‌نسیپ ره‌چاو بكات و په‌ره‌ی پێ بدات، ئه‌سڵه‌ن ناوچه‌كه و سیسته‌مه‌كانی حوكمڕانی و مێژوویی مرۆڤایه‌تیان ژینگه‌ی چه‌سپاندنی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی كه‌متر تێاهه‌ڵكه‌وتووه و كولتووری رق و توندوتیژی و تۆڵه‌كردنه‌وه چه‌ند جیلێكی پێگه‌یاندووه و، بیر له‌و بنه‌مایانه ناكه‌نه‌وه ده‌بنه فاكته‌ری كرانه‌وه به رووی ئاشتی و سه‌قامگیری.
ره‌چاوی ئاكاری پێكهاته نه‌ته‌وه‌ی و ئایینی و مه‌زهه‌بی ناوچه‌كه بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی زه‌مینه و رێگه خۆشكه‌ری تێدایه بۆ توندوتیژی و، سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆریستی ئه‌وه‌نده تروسكایی و تێگه‌یشتنی تێدا نییه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌زمی دروستبوونی دۆخێكی وه‌ك كوردستان بكات، كه پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ئاشتی به‌و راده‌یه ره‌گی داكوتاوه مه‌ترسی بخاته سه‌ر كولتوور و فه‌رهه‌نگی(توندوتیژی) ئه‌وان، زۆرجاریش شانازی پێوه نه‌كه‌ن، به شوره‌یی و ناپه‌سه‌ندی نازانن. بۆیه شانازییه میلله‌تێكی وه‌ك كورد هێنده گونجێنه‌رانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ واقیعه‌كه كردووه و ده‌ستی هه‌ڵنه‌گرتووه له په‌ره‌پێدانی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی بڕوای پێیه و ده‌یه‌وێ پرسه‌كه‌ی به‌و شێوازه بگه‌یه‌نێت به ئامانج.
زۆرجار به هه‌ڵه یاخود به ئامانج بێ، په‌لامارێكی زاڵمانه‌ی جۆری په‌یوه‌ندییه‌كان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كان ده‌درێت و وایش وێنا ده‌كرێ ئیراده‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ته‌سلیم به یه‌كێك له به‌ره‌كانی ناوچه‌كه كراوه، له‌وه‌یه حزبێك یان گرووپێكی ناو حزبێك ئه‌مه‌یان هه‌ڵبژاردبێ بۆ مانه‌وه‌ی خۆیان له گۆڕه‌پانه‌كه و له ده‌ستنه‌دانی پێگه‌یان، به‌ڵام به‌شێوه گشتییه‌كه‌ی ئیراده‌ی كورد له ده‌ستی سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی بووه.
مه‌به‌ستم بوو باسی كولتووری توندوتیژیی ئه‌و هێزانه بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی روو له‌وانه‌یش بكرێ ئاخۆ به‌و هه‌موو توندوتیژییه و به‌و هه‌یمه‌نه‌یی حوكمڕانیكردنانه‌یان چه‌نده توانایان هه‌بووه ئیراده‌یه‌ك فه‌رز بكه‌ن به‌سه‌ر كوردا، كه پێچه‌وانه‌ی بڕوا و بیركردنه‌وه و به‌رژه‌وه‌ندی بووه؟ دیسان ده‌یڵێمه‌وه به‌ڵێ زۆرجار ئیراده‌یان فه‌رز كردوه به‌سه‌ر لایه‌نێكی دیاریكراو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، به‌ڵام هیچ كاتێك ئه‌و ئیراده‌یه نه‌یتوانیوه ئاڕاسته‌ی مامه‌ڵه‌كردن بگۆڕێ و كورد له‌یه‌ك به‌ره‌دا سه‌یر بكرێ بۆ دژایه‌تیكردنی به‌ره‌یه‌كی دیكه.
ئیتر ئه‌و بۆچوونانه پووچه‌ڵن كورد له به‌ره‌یه‌كدا ده‌بینن و وێنه‌ی دۆزه‌خێك بۆ ئاینده‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌كێشن و، بێبه‌هایانه سه‌یری بوونی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازارچه‌شتوو ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌ژێر سێبه‌ر و كاریگه‌ریی هه‌ست به بچووكی، خۆیان ده‌به‌ستنه‌وه به مه‌زنیی هێز و وڵاتی دیكه‌وه.




