مێژوو ئاوا تۆمار دەکرێت

فه‌رهاد ئه‌حمه‌د شه‌ریف
پێویسته له كوردستان لە بری زمان و گوتاری شەڕ و ناشرینکردنی یه‌كدی، گفتوگۆ و زمانی ئاشتی و لێکتێگەیشتن جێگه بگرێته‌وه. لە پێناو گەیشتن بە ئامانجەكانی ده‌ریایه‌ك خوێنی بۆ دراوه، به پێكه‌وه‌یی تواناکان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ به‌دیهاتنی داهاتوویەک، كه هه‌موو تێیدا هاوبەش بین، نەک ئامانج ناشرینکردنی یه‌كدی و شێواندنی خه‌بات و مێژوو بێت. خەباتی پێشمەرگایەتی سەرۆک بارزانی لە سەر رێچكه‌ی خەباتی باب و باپیرانی و کوردایەتی راستەقینە بۆ بە ئامانج گەیشتن بە لوتکەی هیواکان، هیوا و ئومێدی سەرۆک بارزانییە، كه تەمەنێک بە بێ دابڕان لە پێناو گەلەکەی بێ‌وچان لە بەگەڕخستنی تواناکان و پاراستنی گەلەکەمان و گه‌یاندنی به سەرفرازی ڕووبه‌ڕووی گەورەترین دوژمن بوونه‌وه و بەچۆکیان دا هێناوه، بەرامبەر مافەکانی گەل دوژمانانیان ناچار کردووە دان بە ماف و ویستی گەلەکه‌مان بنێ.
ئه‌مڕۆش، كه گەورەترین دوژمنی مرۆڤایه‌تی شەڕێکی گەورەیان ڕووبه‌ڕووی گه‌له‌که‌مان کردۆته‌وه، هەر ئەم سەرۆکە بووە وەک پێشمەرگەیه‌ک سەرپەرشتیی میحوەرکانی شەڕی کردووە و دوژمنانی دوور خستۆتەوە لە ژیانی ئەم گەلە، دره‌نگ یان زوو لەو جوگرافیایە گۆڕانکاری گه‌وره ده‌کرێت. كه هەوڵ و ماندووبوونی پێشمەرگە و سەرۆک بارزانی به‌رچاوه. تێکڕای ئەو هەنگاوانەی لە پرۆسەی بە دیموکراتیبوون و دەستکەوت و بەرهەمەکان و پێشکەوتنەکان لە ئیرادەی گەلی کوردستان و خەمخۆری و دیپلۆماسیەتی سەرکەوتووی سەرۆک بارزانی و بازووی پێشمەرگە قارەمانەکان و خوێنی شەهیدانمان هاتووتە کایەوە. له‌م بارودۆخه‌ی پێشبینی ده‌سكه‌وتی زیاتر ده‌كرێ با واز لە زمانی زبر و زمانی شه‌ڕ بێنین و پێویسته هەموومان هه‌یبەتپارێز و پشتیوانی هه‌نگاوهكانی سەرۆک و گەلەکه‌مان بین.




