پێنجهه‌زار چه‌كداره‌كه‌ی كوردی فه‌یلی و شه‌ڕی ده‌روونی

ئاراس جه‌واد
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌واڵێك له ڕۆژنامه‌ی "الصباح" به مانشێتی "5000 هه‌زار كوردی فه‌یلی ده‌چنه ڕیزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه" چاپ و بڵاو كرایه‌وه. به‌داخه‌وه چه‌ند كاتژمێرێكی پێ نه‌چوو كه هه‌مان مانشێت، بوو به مانشێتی سه‌ره‌كیی زۆربه‌ی ئاژانس و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵده‌ره كوردیه‌كان و، میدیاكانی تریش دوو ئه‌وه‌نده‌ی تر ئه‌و مانشێته‌یان ورووژاند، به‌بێ ئه‌وه‌ی شرۆڤه‌ی ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی "الصباح" بكرێت و له ڕاستی و دروستی زانیارییه‌كانی بكۆڵدرێته‌وه.
به‌داخه‌وه دیسانه‌وه كوردی فه‌یلی بوونه قوربانی و ئه‌مجاره‌یان به ده‌ستی میدیای كوردیه‌وه ئه‌نفال كرا. به‌جورئه‌ته‌وه ده‌یڵێم كه هه‌ندێك له میدیا كوردیه‌كان پرۆسه‌ی "جینۆسایدی سپی" دژ به كوردانی فه‌یلی په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن. چ له ڕووی ڕه‌شكردنی خه‌بات و قوربانییه‌كانیان و پشتگوێخستن و فه‌رامۆشكردنی مه‌زڵوومیه‌تی ئه‌م پێكهاته ڕه‌سه‌نه‌ی گه‌لی كورد و چ له هاندان و ورووژاندنی ڕای‌گشتیی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ریان و تۆمه‌تباركردنیان به خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی.
ئه‌و لایه‌نه‌ی كه لێداونی بۆ ڕۆژنامه‌ی "الصباح" داوه و ئیدیعای ئه‌وه‌ی كردووه كه گوایه پێنجهه‌زار چه‌كداری فه‌یلی ده‌نێرێنه ڕیزه‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبییه‌وه و میدیای كوردیش شه‌رعیه‌تی پێداوه، هیچ ئه‌ساسێكی نییه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌و لایه‌نه گرووپێكی بچووكه كه ناوێكی گه‌وره‌ی له‌خۆ ناوه به ناوی(به‌ره‌ی باڵای نیشتمانیی كورده فه‌یلییه‌كان). بۆیه ده‌ڵێم گرووپ، چونكه له ڕۆژی شه‌ممه- ڕێكه‌وتی (10ـی 1ـی 2015) واته نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر، دامه‌زراندنی خۆی وه‌كوو قه‌واره‌یه‌كی سیاسیی كوردی فه‌یلی ڕاگه‌یاند و ڕێوڕه‌سمی دامه‌زراندنه‌كه‌شی له هۆڵی یانه‌ی فه‌یلی(نادی الفیلیه) له شاری به‌غدا به‌ڕێوه چوو كه هۆڵه‌كه ته‌نها توانای له‌خۆگرتنی 200 كه‌سی هه‌یه!! له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له ئاهه‌نگی ڕاگه‌یاندنی گرووپه‌كه، دیسان نیوه‌ی هۆڵه‌كه كه مه‌راسیمی دامه‌زراندنه‌كه‌ی تێدا به‌ڕێوه ده‌چوو پڕ نه‌كرابوویه‌وه. واته به خۆیان و میوانه بانگهێشتكراوه‌كه‌شیانه‌وه ژماره‌یان نه‌ده‌گه‌یشته 200 كه‌س.
جا پرسیاره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه ئایا گرووپێكی (100- 200) كه‌سی كه مانگێك پێش ئێستا دامه‌زراوه، چۆن ده‌توانێت له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێكدا، هێزێكی چه‌كداریی (5000) كه‌سی پێك‌بهێنێت؟! ئه‌ی ئه‌گه‌ر (5000) هه‌زار چه‌كداری هه‌بێت، ئاخ‌و ده‌بێت ژماره‌ی ئه‌ندامه‌كانی چه‌ند هه‌زار كه‌س بن؟! بێ گومان به‌پێی لۆژیك و زانستی ڕێكخستن و بنه‌ما و پێوه‌ره‌كانی كاری ڕێكخراوه‌یی و جه‌ماوه‌ری، ئه‌و ژماره‌یه دووره له ڕاستییه‌وه. به‌تایبه‌ت بۆ پێكهاته‌یه‌ك وه‌كو كوردی فه‌یلی كه به‌پێی جیۆگرافیا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیه‌وه، له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراقدا وه‌كو كه‌مایه‌تیێك دێته هه‌ژمار.
گرووپی ناوبراو، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2014ـی په‌رله‌مانی عێراق، به‌شێك بوون له قه‌واره‌یه‌كی به‌شداربووی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ناوی (كتلة الفیلیون)، كه جگه له‌م گرووپه، چه‌ند كۆمه‌ڵه و ڕێكخراوێكی تری كورده فه‌یلیه‌كانیشی له‌خۆ ده‌گرت و له‌لایه‌ن حیزب و لایه‌نه سیاسییه شیعه‌كانی عێراقه‌وه پشتیوانی‌یان لێ ده‌كرا. ئامانجیش له دامه‌زراندنی ئه‌م كوتله‌یه، كاریگه‌ری دروستكردن بوو له سه‌ر پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له به‌غدا و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق، به‌تایبه‌تیش پارتیی دیمۆكراتی كوردستان. چونكه پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، توانیبووی دوو كورسی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی به‌غدا و واست به ده‌ست بهێنێت. ئه‌مه‌ش بۆ پارتییه ئیسلامییه عێراقییه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بوو. بۆیه به دامه‌زراندنی كوتله‌ی فه‌یلییون هه‌وڵی ئه‌وه‌یان دا، ده‌نگه‌كانی پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غدا و ناوچه‌كانی تری ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق په‌رته‌وازه بكه‌ن و هه‌ر هیچ نه‌بێت ڕێگر بن له‌وه‌ی كه پارتی ئه‌زموونی پێشووی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دووباره بكاته‌وه و تا ڕاده‌یه‌كیش پلانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتوو بوو. به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه ڕاگه‌یێندرا، كوتله‌ی فه‌یلییون كه نوێنه‌رایه‌تیی مه‌زهه‌بگراكانی كوردی فه‌یلی ده‌كرد، توانی ته‌نها (7731) ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت. له‌به‌رانبه‌ریشدا لیستی هاوپه‌یمانیی یه‌كگرتووی كورد كه له پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی له به‌غدا پێك‌هاتبوو و نوێنه‌رایه‌تیی كورده فه‌یلییه ناسیۆنالیسته‌كانی ده‌كرد، توانی (23888) ده‌نگ به ده‌ست بهێنێت. به‌و شێوه‌یه كوتله‌ی "الفیلیون" زیاتر له (7000) ده‌نگی هاوپه‌یمانیی یه‌كگرتووی كوردی به‌ره‌و لای خۆی ڕ‌اكێشا و ڕێگر بوو له‌وه‌ی كه كورد ببێته خاوه‌نی كورسیێك له به‌غدا. چونكه كۆی ده‌نگی هه‌ردوو لیسته‌كه ده‌كاته (31619) ده‌نگ، ئه‌وه‌ش واته كورسیێك له به‌غدا بۆ كورد.
جێی باسه، سه‌رجه‌م دامه‌زرێنه‌رانی گرووپی (به‌ره‌ی باڵای نیشتمانیی كورده فه‌یلییه‌كان) كه ئه‌و كات چووبوونه ڕیزی كوتله‌ی فه‌یلییون، له لیستی به‌ربژێره‌كانی كوتله‌كه‌دا خۆیان كاندید كردبوو. ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ش له‌سه‌ر لیستی فه‌یلییون خۆی كاندید كردبوو، كه لێدوانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی (الصباح) داوه و ئیدیعای ئه‌وه ده‌كات كه هێزێكی (5000) كه‌سیی هه‌یه و دیه‌وێت بیاننێرێته ڕیزه‌كانی حه‌شدی‌شه‌عبیه‌وه. ئه‌و كه‌سه‌ی كه ئه‌و لێدوانه‌ی داوه، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مانی عێراقدا، كاندیدی ژماره (10)ـی لیستی كوتله‌ی فه‌یلییون بوو و ته‌نها (67) ده‌نگی به ده‌ست هێنا!!! جا كه‌سێك كه هێزێكی چه‌كداریی (5000) كه‌سیی له پشته‌وه بێت، چۆن له هه‌ڵبژاردندا ته‌نها (67) ده‌نگ به ده‌ست ده‌هێنێت؟!!
من ئه‌م پرسیاره ئاراسته‌ی میدیای كوردی ده‌كه‌م و، وه‌كو كوردێكی فه‌یلی داواكارم چیتر به ورووژاندنی هه‌واڵی ناڕاست، هاوكاریی نه‌یارانی كورد نه‌كرێت له شه‌ڕی میدیایی و دروونییان دژ به هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان.




