سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى سیمبۆلى پێشمه‌رگایه‌تى و به‌رخودانى نه‌ته‌وه‌یى

غه‌فوور مه‌خموورى*
گه‌لى كوردستان به درێژایى مێژوو به خاك و خه‌ڵكه‌وه له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ى جینۆساید و قڕكردندا بووه، ئه‌مه‌ش واى كردووه كه‌وا رۆڵه‌كانى به‌رده‌وام له پێناو مانه‌وه له تێكۆشان و به‌رخوداندا بن، مێژووى خه‌باتى كورد كاره‌سات و به‌رخودان و كه‌وتن و هه‌ڵسانه‌وه‌یه، دواى هه‌ر كه‌وتنێك كورد به گوڕ و تینێكى نوێوه هه‌ڵساوه‌ته‌وه و، درێژه‌ى به به‌رخودانى خۆى داوه‌ته‌وه.
له دواى نسكۆى شۆڕشى ئه‌یلوول گه‌لى كوردستان به گوڕ و تینێكى نوێوه هاته‌وه كۆڕى خه‌بات و درێژه‌ى به به‌رخودانى نه‌ته‌وه‌یى خۆیدا، له دواى كاره‌ساتى ئه‌نفاله‌كانى 1987 و 1988 گه‌لى كوردستان جارێكى دیكه كه‌وته‌وه به‌رخودان و سه‌رهه‌ڵدانى به‌هارى 1991ـى له مێژوودا تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى له‌دایكبوونى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان، ئه‌و ئه‌زموونه‌ش له ماوه‌ى بیست ساڵى رابردوودا بۆ هه‌موو جیهانى سه‌لماند كه‌وا، ئه‌گه‌ر بوار به گه‌لى كوردستان بدرێت ده‌توانێت خۆى به‌ڕێوه ببات و ده‌وڵه‌تدارى بكات. له‌به‌رئه‌وه‌ى كورد لە رابردوودا خاوەن دەسەڵات و شارستانییەت و كولتوورى خۆى بووە و بەشدارییەكی كارای هەبووە لە بیناكردنی شارستانییەتی میزۆپۆتامیا و ناوچەكەدا، ئەگەر بواری ئەوەی پێ‌بدریت ببێتە خاوەن كیانی نەتەوەییی خۆی، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویشدا ڕۆڵێكی كاراتر دەگێڕێ لە پاراستن و پێشڤه‌بردنى شارستانییه‌تى ناوچه‌كه و بنیاتنانی كۆمەڵگه‌یەكی هاوچەرخ و مۆدێرن لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین‌دا.
به حوكمى ئه‌وه‌ى كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كى لێبورده‌یه، باوه‌ڕى ته‌واوى به به‌یه‌كه‌وه‌ژیانى ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌یه كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژین، ئه‌مه‌ش وایكردووه هه‌موو كات ئه‌و شوێنانه‌ى كه‌وا له‌ژێر ده‌سته‌ڵاتى كورد دابوون ببنه په‌ناگه‌یه‌كى ئارام بۆ ئه‌وانه‌ى هه‌ڕه‌شه‌یان له‌سه‌ره، ئه‌وه له قۆناخى خه‌باتى شاخ، له دواى راپه‌ڕینى به‌هارى 1991ـیشدا، كه بووینه خاوه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تى كوردستان، وه‌ك هه‌میشه كوردستان به په‌ناگه‌ى ئارامى ئازادیخوازان مایه‌وه، ئه‌و لێبورده‌یى و گیانى به‌یه‌كه‌وه ژیانه واى كردووه كوردستان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێت و گه‌شه بكات.
پێشڤه‌چوونه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌رده‌وامن و به‌هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناوه‌ستن، دوژمنان و ناحه‌زانى گه‌لى كوردستان بۆ وه‌ستاندنى پێشڤه‌چوونه‌كانى پرسى كورد به‌رده‌وام له پیلانگێرێدان، له‌گه‌ڵ هه‌ر پێشڤه‌چوونێكى گه‌لى كوردستان هه‌وڵیان داوه پیلانێكى بۆگه‌ن دابڕێژن، هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى به‌ناو (ده‌وڵه‌تى ئیسلامى) ناسراو به (داعش) له چوارچێوه ئه‌و پیلانانه‌دان كه له دژى كورد داده‌ڕێژرێن، ئه‌وه‌ش له‌و كاته‌وه هات كه‌وا سه‌یریان كرد گه‌لى كوردستان خه‌ریكه به خه‌ونى نه‌ته‌وه‌یى خۆى ده‌گات، كه ئه‌ویش راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه، ئەم پرسەش لەلایەن كه‌سایه‌تییه‌ك باس ده‌كرێ كە خاوەن ئیرادە و بڕیاری خۆیەتی، (سەرۆك مه‌سعوود بارزانی) وەك كاریگەرترین كەسایەتیی ناوچەكە كە باس لەم پرسە دەكات بە باوەڕ و ئیرادەوە باسی دەكات و كاریش بۆ سەرخستنی دەكات، (سەرۆك بارزانی) لە دیتگایەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەدوای چارەی پرسی رەوای گەلی كوردستانەوەیە و هەوڵی بۆ دەدات، ئه‌و هه‌وڵانه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بوونەتە پەیامێك بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كە تاكە چارەی بنەڕەتیی پرسی كورد دیاریكردنی مافی چارەنووسە لەلایەن گەلی كوردستانەوە، هەر كاتێكیش كورد ئازادانە بڕیار لە چارەنووسی خۆی بدات بڕیار لەسەر سەربەخۆیی كوردستان دەدات، كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش باش هەستی بەمە كردووە بێچارەی بنەڕەتیی پرسی كورد زۆر زەحمەتە رۆژهەڵاتی ناڤین هێمنی و ئارامی بەخۆیەوە ببینێت، بۆیە ماوەیەكە چارەی ریشه‌ییى پرسی كورد و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان لەلایەن زۆر كەسایەتیی گرینگ و ناوەندی نێودەوڵەتی باسی لێوە دەكرێت و بە شێوەیەكی ئاسایییش وەردەگیرێت.
بڕیاری دیاریكردنی مافی چارەنووس لەلایەن كوردەوە واتە راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستانیش واتە سەقامگیربوونی هێمنی و ئارامی و ئاساییش لە رۆژهەڵاتی ناڤین‌دا، لەو روانگه‌وه‌ى كە كورد وەك هەر نەتەوەیەكی دیكە مافی رەوای خۆیەتی سەربەخۆ بێت و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی هەبیت، زۆر ناوه‌ند و كه‌سایه‌تیى جیهانیش به بایه‌خه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هه‌ڵوه‌سته‌یان كرد و، پشتیوانیى خۆیان بۆ هه‌وڵه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) راگه‌یاند.
عه‌قلییه‌تى (شۆڤێنىی عه‌ره‌بى و په‌ڕگیریى ئایینى) تواناى هه‌رسكردنى پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانیان نییه، بۆیه كه‌وتنه پیلانگێڕان و هه‌ڵگیرساندنى شه‌ڕ له دژى گه‌لى كوردستان و، له رێگه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه به‌ره‌یه‌كى فراوانى شه‌ڕیان له دژى گه‌لى كوردستان كرده‌وه، بێگومان رێكخراوى تیرۆریستى داعش كه ئه‌مڕۆ شه‌ڕى كوردستان ده‌كات هه‌مان عه‌قڵیه‌ته كه له مێژووى كۆن و نوێ‌دا كوردستانیان ئه‌نفال و تاڵان كرد و، ئێستایش به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌ته‌وه هێرشیان هێناوه‌ته‌وه سه‌ر كوردستان، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه باش بزانن كه ئه‌مجاره‌یان به‌رخودانى گه‌لى كوردستان به رێبه‌رایه‌تیى پێشمه‌رگه‌ى نه‌ته‌وه (سه‌رۆك مه‌سعوەد بارزانى) خه‌ونى دوژمن و ناحه‌زان له گۆڕ ده‌نێ و خه‌ونى نه‌ته‌وه‌ییمان دێنێته دى! ئه‌و هێرشه‌ى تیرۆریستان بۆ سه‌ر كوردستان بۆ هه‌موو لایه‌كى ده‌سه‌لمێنێت كه‌وا تا ئێستایش گه‌لى كوردستان مه‌ترسى جینۆساید و قڕكردنى له‌سه‌ره، بۆیه ئه‌م واقیعه كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ناچار ده‌كات كه‌وا جیددیانه‌تر بیر له چاره‌ى ریشه‌ییى پرسى گه‌لى كوردستان بكه‌نه‌وه، چاره‌ى ریشه‌ییش بۆ ئه‌م پرسه واته راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیى و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان، بۆیه ده‌توانین بڵێین ئه‌م شه‌ڕه شه‌ڕى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه.
بۆ له گۆڕنانى پیلانى گڵاوى پیلانگێڕان هه‌ر زوو (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌ك چووه سه‌نگه‌رى به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكى كوردستان و له به‌ره‌كانى شه‌ڕدا مایه‌وه، بێگومان ئاماده‌بوون و مانه‌وه‌و شه‌ونخوونى به‌رده‌وامى (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) به خۆى و كوڕ و برا و خزم و كه‌سوكاره‌كانییه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى به‌رگریكردن له خاك و خه‌ڵكى كوردستان، مۆراڵى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى به‌زر كردووەته‌وه و جیهانیشى سه‌رسام كردووه، ئه‌وه په‌یامێكه بۆ هه‌موو جیهان كه‌وا گه‌لى كوردستان به سه‌رۆك و خه‌ڵكه‌وه پێشمه‌رگه‌ن و چیدیكه زوڵم و ژێر ده‌سته‌یى قبووڵ ناكه‌ن، سه‌یركردنى هه‌موو به‌ره‌كانى شه‌ڕ به‌یه‌ك چاو له‌لایه‌ن (سه‌رۆك بارزانى) ئه‌وه ده‌رده‌خات كه جه‌نابیان پێشمه‌رگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه و ئاماده‌یه به‌ره‌ڤانى له هه‌ر بسته خاكێكى ئه‌م كوردستانه بكات. (سه‌رۆك بارزانى) به‌رده‌وام له خه‌مى خاك و خه‌ڵكدایه، بۆیه كاتێ كه تیرۆریستان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كوردستان، بۆ پاراستنى خاك و خه‌ڵكى كوردستان ده‌بێته‌وه پێشمه‌رگه‌كه‌ى جاران و، له‌هه‌مان كاتدا بۆ به‌هانا هاتن و پاراستنى گه‌لى كوردستان ده‌كه‌وێته په‌یوه‌ندیكردن به وڵاته بڕیاربه‌ده‌سه‌ته‌كانى جیهان، ئه‌م په‌یوه‌ندییانه‌ش وایانكرد به‌په‌له گه‌وره‌ترین زلهێزى جیهان كه ئه‌مەریكایه به پیر داخوازییه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانی)ـیه‌وه بێت و دواتر هاوپه‌یمانێتییه‌ك بۆ شه‌ڕى تیرۆریستان پێك بهێنرێت، بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌روا سانا نییه، ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تى حه‌كیمانه و په‌یوه‌ندیى راستگۆیانه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى، به بایه‌خ وه‌رگرتنى داخوازیى (سه‌رۆك بارزانى) له‌لایه‌ن ئه‌مەریكا و وڵاتانى هاوپه‌یمانى، دۆستانى دڵخۆش و دوژمن و ناحه‌زانیشى بێ‌ئومێد كرد، لێره‌وه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك ئه‌و راستییه بزانن كه‌وا (بارزانى) چ وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كى شۆڕشگێڕ و چ وه‌كو رێبه‌رى گه‌لى كوردستان، كه‌سایه‌تییه‌كى گوێلێگیراو و حیساببۆكراوه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه، ئه‌وه‌ش شانازییه‌كى گه‌وره‌یه بۆ گه‌لى كوردستان، كه‌وا كه‌سایه‌تییه‌كى وه‌كو (بارزانى) رێبه‌رایه‌تى ده‌كات.
سه‌ره‌ڕاى وه‌ده‌ستهێنانى پشتیوانى نیوده‌وڵه‌تى بۆ پاراستنى كوردستان له هێرشى تیرۆریستان، خۆیشى له جیاتى كۆشكى سه‌رۆكایه‌تیى سه‌نگه‌رى پێشمه‌رگایه‌تى هه‌ڵبژارد و، چووه به‌ره‌كانى شه‌ڕه‌وه، مانه‌وه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر له‌به‌ره‌كانى شه‌ڕ له زوممار و شنگال و ره‌بیعه و ئاماده‌بوون و سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانى بۆ به‌ره‌كانى شه‌ڕ له كه‌ركووك و مه‌خموور و گوێڕ و خازر و خانه‌قین و شوێنه‌كانى دیكه و ناردنى هاوكاریى سه‌ربازى و مرۆیى و هێزى پێشمه‌رگه بۆ رۆژئاواى كوردستان بۆ به‌رگریكردن له كۆبانی، له كاتى خۆیدا (بارزانىی نه‌مر) بۆ پاراستنى كۆمارى دیمو‌كراتى كوردستان چووه مه‌هاباد، ئه‌وا له ئێستایشدا (سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى) بۆ پاراستنى كۆبانی پێشمه‌رگه ده‌نێرێته رۆژئاواى كوردستان، ئه‌و راستییانه سه‌لمێنه‌رى ئه‌وه‌ن كه‌وا (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رۆك و پێشمه‌رگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه و له‌سه‌ر هه‌مان رێبازى نه‌ته‌وه‌یىی (بارزانیى نه‌مر) ده‌ڕوات، له‌هه‌مان كاتدا له زۆربه‌ى لێدوانه‌كانیدا كه ئاماژه به‌وه ده‌كات ئێمه سنوورێكى فراوان و به‌ره‌یه‌كى فراوانى شه‌ڕمان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان هه‌یه كه‌وا له (كۆبانێوه تا خانه‌قین و جه‌له‌ولا)ـیه، به‌كارهێنانى ده‌سته‌واژه‌ى له (كۆبانێوه تا خانه‌قین) به یه‌ك چاو سه‌یركردنى هه‌موو كوردستانه، نه‌ناسینى سنووره ده‌ستكرده‌كانه، به نه‌ته‌وه‌ییكردنى به‌رخودانى گه‌لى كوردستانه، كاتێ (سه‌رۆك بارزانى) له مه‌خموور له‌یه‌ك كاتدا هه‌م سه‌ردانى پێشمه‌رگه و هه‌م سه‌ردانى گه‌ریلاكانى هێزى پاراستنى گه‌ل HPG ده‌كات، له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستپێشخه‌رى و كاركردنى به‌ڕێزیان بۆ له‌هه‌ڤهاتنى لایه‌نه سیاسییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان و به‌ده‌ستهێنانى (رێككه‌وتننامه‌ى دهۆك) بۆ رێكخستنه‌وه‌ى ناو ماڵى رۆژئاواى كوردستان كه بووه ده‌ستكه‌وتێكى گه‌وره بۆ گه‌لى كوردستان، ئه‌و راستییانه نیشانى هه‌موو لایه‌كى ده‌ده‌ن كه به‌ڕێزیان نه‌ته‌وه‌ییانه بیر ده‌كاته‌وه و هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات، بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌نگاوانه به بناخه‌یه‌كى پته‌وى یه‌كێتیى نه‌ته‌وه‌یى دابنێین و پشتیوانى (سه‌رۆك بارزانى) بین بۆ پێشڤه‌بردنیان، بێگومان ئه‌و هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته حه‌كیمانه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) و به‌رخودانى پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان وایانكردووه كه كوردستان ببێتە ژمارەیەكی بەهێزی نێو هاوكێشە سیاسى و سه‌ربازییەكانی رۆژهەڵاتی ناڤین و لە زۆر لاوەش بە بایەخەوە سەیر بكرێ و حیسابى تایبه‌تى بۆ بكرێت.
(سه‌رۆك بارزانى) به كرده‌وه سه‌لماندى كه‌وا هه‌ر پێشمه‌رگه‌كه‌ى جارانه و سه‌رۆكایه‌تى لاى جه‌نابیان پێشمه‌رگایه‌تییه و پێشمه‌رگایه‌تیش سه‌رۆكایه‌تییه، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌وا بڵێین (سه‌رۆك بارزانى) واته پێشمه‌رگه‌ى نه‌ته‌وه و سیمبۆڵى به‌رخودانى نه‌ته‌وه‌یى.
* سكرتێرى گشتیى یه‌كێتىی نه‌ته‌وه‌یى دیمو‌كراتى كوردستان YNDK




