فریای كه‌ركووك بكه‌ون

عارف قوربانی
به درێژایی ئه‌و ماوه‌یه‌ی ململانێ له‌سه‌ر كه‌ركوك سه‌ری هه‌ڵداوه، هه‌میشه قوربانی یه‌كه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی كه‌ركوك بوون. ئه‌و ساتانه‌ی شه‌ڕ له‌سه‌ر ناسنامه‌ی شاره‌كه بووه، دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ركوك باجیان داوه‌ته‌وه. كاتێ شه‌ڕ له‌سه‌ر سامانه‌كه‌ی ژێر خاكه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌كرێت، خه‌ڵكه‌كه‌ی سه‌ر خاكه‌كه‌ی بوون به قوربانی. ئه‌و كاته‌ش شه‌ڕ له‌سه‌ر كورسی و پۆست و پله ئیداریه‌كانی ئه‌م پارێزگایه دێته گۆڕێ، جارێكی تر ئه‌وه‌ی ده‌بێته‌وه به قوربانی ململانێكان، دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ركوكن.
هه‌ربۆیه ده‌بینی له زۆرترین رۆژگاره‌كانی زه‌مه‌نه جیاجیاكانی ژیانی سیاسی عیراق و كوردستاندا خه‌ڵكی كه‌ركوك كه‌وتونه‌ته ژێر په‌لامار و پاڵه‌په‌ستۆی رووداوه‌كانه‌وه. هه‌ركات ململانێكان چڕتر بووبن، قوربانیه‌كانی كه‌ركوك زیاتر بوونه. تا كێشه‌كان ئاڵۆزتر بووبن، ژیانی دانیشتوانی كه‌ركوك پڕ مه‌ینه‌تی تر بووه.
له دوای رووخانی به‌عس و به‌حساب گۆڕینی ته‌رازوی هێز و هاوكێشه‌كان به قازانجی خاوه‌ن ماڵ له كه‌ركوك كه كورده، دۆخی كه‌ركوك رۆژ له دوای رۆژ دژوار تر بووه. ژماره‌ی ئه‌و قوربانیانه‌ی له رووداوه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای سه‌دام له كه‌ركوك، هیچی كه‌متر نیه له قوربانیه‌كانی ده‌ستی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی. رۆژگاره‌كان گۆڕاون زه‌مه‌ن گۆڕاوه، ده‌سه‌ڵات و سیمای به‌رپرسان جیاوازن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ده‌بێته‌وه به قوربانی و ئه‌وه‌ی كه هه‌ر خوێن له جه‌سته‌ی ده‌تكێ، دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ركوكن. ئه‌مه‌یه هۆكاری خیلافی ئیمه و هه‌ندێ خه‌ڵك كه هه‌میشه هاوارمان بۆ ئه‌وه بووه خه‌ڵكی كه‌ركوك نه‌كرێته كارتی ململانێكان و رێگه نه‌درێت ئه‌م شاره بۆ مه‌رام و ململانێ سیاسیه‌كان به‌كار ببرێت، چونكه دواجار ئه‌وه‌ی تیایدا ده‌بێته قوربانی كه‌ركوكیه‌كانن.
ئه‌وه‌تا ده‌بینی هه‌ر رۆژه‌ی به‌جۆرێك و به‌شێوازێك خه‌ڵكی كه‌ركوك باجی ئه‌و ململانێیانه ده‌ده‌نه‌وه، سه‌رده‌مانێك به ئازار و مه‌ینه‌تی زیندان، به ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری، به كوشت‌و بڕو وێرانكردنی ماڵ و گۆڕینی ناسنامه. سه‌رده‌مانێ به برسیكردن و بێكاركردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی، به فه‌رامۆشكردن و به وێرانه‌كردنی شاره‌كه‌ی. به تیرۆر و تۆقاندن و به هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی، به ته‌قینه‌وه‌ی ماڵ و چێشتخانه و بازاڕ و قوتابخانه و مزگه‌وت و كه‌نیسه‌كانی. هه‌رجاره و به شێواز به جۆرێكی جیاوازتر دانیشتوانه‌كه‌ی كه‌ركوك ده‌بن به قوربانی.
به دیاریكراوی و دوای ئه‌وه‌ی به مه‌به‌ست و بۆ مه‌رامێكی دیاریكراو كه‌ركوك كرایه كارتی گه‌مه‌ی ده‌ستی مالكی له كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، له‌وكاته‌وه بارودۆخی كه‌ركوك زۆر به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات و رۆژ له دوای رۆژ ژماره‌و جۆری كاره تیرۆریستیه‌كان له په‌ره‌سه‌ندندان. هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند مانگه كه مالكی ته‌حه‌كوم به كه‌ركوكه‌وه ده‌كات، فرقه‌ی 12ی ته‌یار كردووه و خزاندویه‌تیه هه‌ستیارترین شوێنی كه‌ركوكه‌وه. له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ركوك هێزێكی زۆری خستۆته فڕۆكه‌خانه‌وه و كۆنترۆڵی كردووه، قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله‌ی تایبه‌ت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌منی كه‌ركوك و ناوچه كوردستانیه‌كانی دیاله دروستكرد. ده‌یان كرده‌وه‌ی تیرۆریستی مونه‌زه‌م ئه‌نجام دراون كه مرۆڤ گومان ده‌كات (گروپه‌كانی تایبه‌ت به ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی خۆیان ئه‌نجامی بده‌ن) بۆ وه‌رگرتنی شه‌رعیه‌ت بۆ ناردنی هێز و پێكهێنانی قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله. ماوه‌یه‌ك به دیاریكراوی توركمان ده‌كرێته ئامانج و ئه‌و توركمانانه‌ی نزیكن له مالكی په‌نجه‌ی تۆمه‌ت بۆ كورد درێژ ده‌كه‌ن تا ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستیی و نزیكیه‌ی كورد و توركمان له كه‌ركوك درزی تێبكه‌وێت. تازه‌ترین كرده‌وه حسێنیه‌كانی شیعه‌ی كردۆته ئامانج و گومان ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌یه به‌ره‌ی شیعه پشتیوانی مالكی بكه‌ن له شه‌ڕه‌كانی له‌گه‌ڵ كورد و له‌ناردنی هێز و هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئه‌منی كه‌ركوك به پاساو و بیانوی ئه‌وه‌ی شیعه له كه‌ركوك له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دان.
ئه‌مانه و زۆر شتی تر هه‌ن كه ره‌نگه هی ئه‌وه نه‌بن كه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس بكرێن، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر كه‌ركوك له رووی سیاسی و ئه‌منی و ئیداری و له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی رۆژانه‌ن له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی كه‌ركوك.
له به‌رانبه‌ردا ئه‌وانه‌ی پرۆسه‌ی ئیداری و سیاسی كه‌ركوك به‌ڕێوه ده‌به‌ن، به تایبه‌تی ئه‌و به‌شه‌ی له‌لایه‌ن كورده‌وه ئاراسته ده‌كرێت، به مه‌به‌ست بێت یان له بێ ئاگاییه‌وه كه‌وتونه‌ته ناو پرۆسه‌ی خزمه‌تكردن به ئامانجه‌كانی مالكیه‌وه كه مه‌ترسیه دورمه‌وداكانی له‌سه‌ر كورد زۆر كاریگه‌ر ده‌بن.
به به‌رچاوی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌وه مالكی هێز و تۆپخانه ده‌نێرێت بۆ كه‌ركوك و ده‌یه‌وێ فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی كه‌ركوك بخاته ژێر كۆنترۆڵی راسته‌وخۆی خۆیه‌وه، كاتێ هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌وێته ئینزاره‌وه و لیواكانی تایبه‌ت به كه‌ركوك له ئاماده‌باشی كۆنترۆڵكردن و گرتنه‌ده‌ستی فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا، به‌رپرسانی كه‌ركوك له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه دڵنیایی ده‌ده‌نه خه‌ڵكی كوردستان و داوای كشانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه گوایه ئه‌و سوپایه‌ی مالكی ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ له‌وێ ده‌مێننه‌وه و دواتر فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كرێته مه‌ده‌نی. له‌و رۆژه‌وه په‌یتا په‌یتا كه‌تیبه‌ی تۆپخانه‌ی قورس ده‌هێنرێته ئه‌م سه‌ربازگه‌یه‌وه.
كاتێ هه‌واڵی پێكهێنانی (قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی دیجله) بڵاو ده‌كرێته‌وه و گه‌لی كورد هه‌ڵوه‌سته له ئاستی مه‌ترسیه‌كانی ده‌كات، به‌رپرسانی كه‌ركوك له شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وه پڕوپاگه‌نده‌ی راگه‌یاندنه‌كانه‌و مالكی دڵنیایی كردوین ئامانجی كه‌ركوك نیه. دواتر به‌چاوی خۆمان ده‌یبینین چی رووده‌دات.
له یه‌ك رۆژدا 6 ئۆتۆمبێل له گه‌ڕه‌كه جیاجیاكانی كه‌ركوك ته‌قینه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی بوونه قوربانی و ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، به‌رپرسی مه‌له‌فی ئه‌منی كه‌ركوك كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی ده‌به‌ستێ و ده‌ڵێ كه‌ركوك زۆر ئارامه، له كاتێكدا زۆربه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ركوك به‌خوێنی قوربانیه‌كانیان سوور بوون.
ده‌بێ هه‌ڵوه‌سته له‌ئاستی ئه‌م دۆخه هه‌ستیار و ترسناكه‌ی كه‌ركوك بكرێت، ده‌بێ به وردی خوێندنه‌وه بۆ ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ی به‌رپرسان و نوێنه‌رانی خۆمان بكه‌ین كه بۆچی هه‌موو شتێ بۆ مالكی ده‌پۆشن و چه‌واشه‌ی شه‌قامی كورد و سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا واقیعی كه‌ركوك شتێكی ترمان پێده‌ڵێت.
ده‌بێ به‌دوای ئه‌و هۆكارانه‌دا بچین بۆچی له‌چه‌ندین كه‌ناڵی راگه‌یاندنه‌وه به ئاراسته‌ی بێئاگایی كردنی خه‌ڵكی كه‌ركوك به به‌رنامه كار بۆ به مێگه‌لكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌كه‌ن له به‌رانبه‌ر ئه‌و دۆخه ترسناكه‌ی كه‌ركوكدا.
ده‌بێ كورد بیر له‌وه بكاته‌وه مه‌له‌فێكی هه‌ستیاری وه‌ك كه‌ركوك به تایبه‌تیش له دۆخێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئێستا و به‌پێی ئاماژه و ده‌ركه‌وته‌كانی ئه‌و پێشهاته خراپانه‌ی له داهاتووشدا دێنه رێمان، ناكرێ به‌جێی بهێڵرێت و له به‌رانبه‌ر چاوپۆشینی مالكی له ته‌هریبی نه‌وت و هه‌ندێ عقود، كه‌یسی كه‌ركوك له‌سه‌ر ده‌فرێكی زێڕین بخرێته به‌رده‌ستی مالكی و كورد ته‌ماشاچی رووداوه‌كان بێت.
بۆیه روو ده‌كه‌مه ئه‌وانه‌ی ته‌مه‌ن و ژیانتان كردۆته قوربانی بۆ كورد، ئه‌وانه‌ی خه‌ون به ئاینده‌یه‌كی گه‌شتر و جوانتره‌وه ده‌بینن بۆ گه‌له‌كه‌مان، ئه‌وانه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌شانازییه‌وه مێژووی میلله‌ته‌كه‌مان باستان بكات، تكایه ئاگاداربن نه‌وت و پاره‌و سامان كه‌س ناكاته پاڵه‌وان و كه‌س ناباته مێژووه‌وه، ئه‌وه‌ی له مێژوودا بۆتان تۆمار ده‌كرێت هه‌ڵوێسته‌كانتانه.
فریای كه‌ركوك بكه‌ون كه ئێستا ئامانجه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیه‌كه‌ی كورد له‌و شاره له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه و به‌رپرسیارێتی ئینسانیش واده‌خوازێ به ته‌نگ و به‌ده‌نگ هاوڵاتیانه‌وه بچن كه سات له‌دوای سات ژیانی دانیشتوانه‌كه‌ی زۆرتر ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
تكایه به‌فریای كه‌ركوك بكه‌ون. ناكرێ لێبگه‌ڕێن ئاراسته‌ی ئه‌م كاروانه خه‌ڵكانێك به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان چۆنی ویست به‌و ئاقاره‌یدا به‌رن، تكایه ژورێكی عه‌مه‌لیات بۆ كه‌ركوك دروست بكه‌ن، هیچ نه‌بێ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و رووداو پێشهاتانه‌دا ته‌نها رێنمایی بداته به‌رپرسانی كه‌ركوك كه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ن. ژورێك بكه‌نه سه‌به‌ته‌ی ئه‌فكار تا خه‌ڵك هاوكارتان بێت بۆ خزمه‌تكردن و چۆنێتی رزگاركردنی كه‌ركوك له گرفته‌كانی. بۆ چۆنێتی هه‌ڵبژاردن و گرتنه‌به‌ری رێگاكانی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كانمان كه رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌وان توندتر و به به‌رنامه‌تر كار بۆ دورخستنه‌وه‌ی ده‌ستی كوردستان له هه‌رێم و كاڵكردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیه‌تی ده‌كه‌ن.
** وتاره‌كه له سایتی "خه‌ندان" وه‌رگیراوه




