٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

قەرز و ریبا

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا

دوابەدوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بودجە و مووچەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی،‮ ‬هەموو دەزانین وەزعی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم و هاووڵاتییان بە چی‮ ‬گەیشت،‮ ‬هەرچەند ئەو راستییەش دەزانین كە خەڵكی‮ ‬كوردستان زۆر خۆڕاگرانە بەرگەی‮ ‬ئەو زوڵمەی‮ ‬گرت و بەرەورووی‮ ‬وەستا كە، مرۆڤ دەتوانی‮ ‬بە شانازییەوە باسی‮ ‬ئەم هەڵوێستە جوامێرییەی‮ ‬بكات‮.
‬هەمووش دەزانین كە بیانووەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقی‮ ‬بۆ بڕینی‮ ‬مووچە و بودجە هیچ بنەمایەكی‮ ‬راستی‮ ‬تێدا نییە و تەنها گوشارە بۆ سەر حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬چونكە وەك دەردەكەوێت بەغدا هیچ خۆشحاڵ نییە بەو بەرەوپێشەوەچوونەی‮ ‬هەرێم لە هەموو بوارەكاندا و بە مەترسی‮ ‬بۆ سەر خۆی‮ ‬راڤە دەكات‮.
لەگەڵ ئەو خۆڕاگرییەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانیشدا حكوومەتی‮ ‬هەرێم بە بەردەوامی‮ ‬دەگەڕێ بۆ سەرچاوەیەك بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت بەبێ حكوومەتی‮ ‬بەغدا مووچەی‮ ‬فەرمانبەرانی‮ ‬هەرێم دابین بكات،‮ ‬هەوڵدان بۆ هەناردەكردنی‮ ‬نەوت لە رێگەی‮ ‬توركیاوە‮ ‬یەكێكە لەو هەوڵانەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم،‮ ‬هەرچەند بەغدا تا ئێستا بە هەموو شێوەیەك دژایەتی‮ ‬ئەو پڕۆسەیە دەكات كە دەستوورییە و دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لێ دەكات‮.‬

حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەر بەوەشەوە نەوەستاوە و ئێستا لە هەوڵی‮ ‬ئەوەدایە كە لە بانكەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵات قەرز دابین بكات بۆ ئەو مەبەستە،‮ ‬كەچی‮ ‬سەیر ئەوەیە هەندێك لە ئەندام پەرلەمانی‮ ‬سەر بە حزبە ئیسلامییەكان هەر لە ئێستاوە،‮ ‬دژایەتیی‮ ‬خۆیان بۆ ئەو هەوڵە راگەیاندووە و دەڵێن گوایە لە پەرلەمان دەنگ بەو بڕیارە نادەن،‮ ‬ئەویش بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬گوایە ئەمە‮ (‬ڕیبایە‮)! ‬و حەرامە،‮ ‬وەك ئەوەی‮ ‬ئەوان هاتبنە نێو پەرلەمانی‮ ‬كوردستانەوە بۆ دامەزراندنی‮ ‬جمهوریەتێكی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬لەم هەرێمەدا‮.‬

جا پاساوێكی‮ ‬تری‮ ‬بێ جێش دەهێننەوە، وەك ئەوەی‮ ‬پەرلەمانتارێكی‮ ‬یەكگرتوو دەڵێ‮: ‬ئەم قەرزە زیانی‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە دەبێتە بارگرانی‮ ‬بەسەر خەڵكی‮ ‬كوردستانەوە‮. ‬ئەم قەرزە بە پلەی‮ ‬یەكەم بۆ دابینكردنی‮ ‬بژێوی و مووچەی‮ ‬خەڵك،‮ ‬ئینجا پڕۆژەی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬پێ بنیاد دەنرێت، كە دەبێتە مایەی‮ ‬گەشەسەندنی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە وڵات،‮ ‬ئیدی‮ ‬بۆ دەبێ ئەم قەرزە ببێتە مایەی‮ ‬زیانی‮ ‬خەڵكی‮.‬
پەرلەمانتارێكی‮ ‬كۆمەڵی‮ ‬ئیسلامیش وەك خەڵكی‮ ‬ئەم وڵاتە نەبێت و لە كوردستان نەژی‮ ‬دەڵێ‮: ‬حكوومەت پێویستی‮ ‬بە قەرز نییە؟‮!!‬

سەیر ئەوەیە، ئەم قسانە پەرلەمانتاری‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان دەیكەن،‮ ‬ئەمانە لە چ دنیایەكدا دەژین كە ئاگایان لە وەزعی‮ ‬وڵاتەكەیان نەبێ‮.
‬لە كۆتاییدا دەڵێم‮: ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم بەنیازە لە وڵاتانی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬5‮ ‬ملیار دۆلار قەرز بكات،‮ ‬بۆ ئەم پەرلەمانتارە ئیسلامییانە،‮ ‬ئەو خێرە ناكەن لە وڵاتە موسڵمانەكان ئەو‮ ‬(5،000،000،000)ـەمان بەبێ‮ (‬ڕیبا‮) بۆ پەیدا بكەن.‬

هەواڵی پەیوەندیدار