٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

هەڵوێستی بارزانی دروستە

سەرچاوە: KDP.info

جەزای شێخ ڕەزا

لەبەر ئەوەی لەلایەکەوە پێداویستیی بەڕێوەبردنی دەزگا هەستیارەکانی وڵاتان، هەندێک جار شاردنەوە و داپۆشین یاخود تەنانەت کپکردن (خەفەکردن)ـی ڕاستییەکانی گەرەکە و لەلایەکی دییەوە زانست و تاقیکردنەوە بەرفراوانەکانی سەرلەبەری مێژوو سەلماندوویانە کە تێکڕای مرۆڤەکان بە کەسایەتییە نێودار و ئاساییەکانەوە لە هەر پلەیەکی ژیاری و بەرپرسیاریدا بن، هێشتا شیمانەی هەڵەکردنیان تێدا دەمێنێت، کەوا بێت هەڵەکردنی کەسێك نەنگی نییە بۆی، ڕاستیش گوتراوە کە دەگوترێت: "ئەو کەسە هەڵە ناکات کە نابزوێت."
مەسعوود بارزانییش کە هەم مرۆڤە و هەمیش سەرۆك و بەرپرسیارێتیی کێشەی کوردی لە ئەستۆ ناوە، کە ئاڵۆزترین کێشەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی سێیەمە، بەدەر نییە لەم یاسا گشتییە. بەڵام با ئەوانەی بە مایکرۆسکۆبە هەستیارەکانیان لە دووی هەڵە گچکەکانی ژیانی دەگەڕێن و، بە تەلیسکۆبە دووربینەکانیان لە ئاسمانی بەرفراوانی دیدی ئەودا بە دوای چاڵە ڕەشەکان (ئەلسوقوب ئەلسەودا)ـکاندا وێڵن، دڵنیا بن کە جگە لەو هەڵانەی لە ڕەفتاری هەر کەسێکدا بە دەیان جار بینراون، هیچیان وەچنگ ناکەون و ناگەن بە هیچ دۆزینەوەیەك، کە شایانی ڕەخنەیەکی وا بێت، مەگەر بۆ خۆیان و لە فەنتازیای دەروونی نەخۆشی خۆیاندا دایبڕێژن.

جەواهەر لال نەهرۆ کەسایەتیی هەرە ناسراو و، یەکەم سەرۆکوەزیرانی هیندستان دوای سەربەخۆیی، کە لە نێوان ساڵانی 1947 بۆ 1964ـدا فەرمانڕەوای ئەو وڵاتە بوو، جارێکیان لە کۆنگرەیەکی فراواندا کە بۆ باسکردنی کێشەی ئەورووپا لە 14ـی تەمموزی 1956ـدا لە کۆشکی پێتەرسبێرگ لەسەر یەکێك لە شاخەکانی بۆن لە ئەڵمانیا ساز درابوو و  کۆمەڵێكی زۆر لە سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتان تێیدا بەشدار بوون، لە وتارێکی گەلێك گرینگدا گوتی: "ئێمەی سیاسەتمەدار پەیامبەر (پێغەمبەر) نین، پەیامبەر ئەوەی ڕاستە دەیڵێت و زۆرجار لەسەر ئەوە بەردباران دەکرێت،......................... بەڵام سەرکردە ئەوە دەکات کە مەترسی بۆ وڵاتەکەی دروست ناکات، لەبەر ئەوە زۆرجار هەڵەش دەکات....................." تا دەگاتە ئەوەی دەڵێت: "شتێك بۆ وڵاتەکەم ناکەم کە ئەوپەڕی ڕاستی (هەقیقەت)ـیش بێت، ئەگەر بزانم زیانی بۆ وڵاتەکەم تێدایە."
ئا ئەمەیە خودی ڕاستێتی(عەینی هەقیقەت)، کە نەەرۆی مەزن ڕوونی دەکاتەوە، ئەو پیاوەی لەبەر پایەبەرزیی بە پیاوی زانست و پەندیار  (پاندید نەهرۆ) ناسراوە. ئەوەی کە مەسعوود بارزانییش دەیکات و ەەندێك کەس بە هەڵە و چی و چی وێنای دەکەن، هەر ئەوەیە کە کەسایەتیی هەرەبەرزی هیندستان کردوویەتی و باسی لێوە کردووە.
کاك مەسعوود کە لە دونیای ڕووناکیی بارزانیدا دەژی، توانیویەتی وەکو قوتابییەکی بە توانا لەو قوتابخانەیەدا جێپەنجەی هێندە دیار بێت، کە گومانی شیمانەی بوونی تاریکی لە بۆچوونەکانی نەکرێت. ئەو پیاوە کاتێك دەخەبتێ بۆ ئەوەی تاکی کورد لە کارتێکراوەوە بکات بە کارتێکەر، پێویستی بەوە دەبێت بڕیار و یاسا و ڕێسای جێبەجێکردنی ئەوە بۆ تاکەکان فەراەەم بکرێت، ئەوکاتیش بە دڵنیایی گریمانی دروستی و نادروستیی بڕیارەکان و شێوەی جێبەجێکردنیان دێتە ئاراوە و لەوەشەوە مەودای هەڵوەستە و ڕەخنەگرتن پەیدا دەبێت. جا مەرجی سەرەکیی کە دەبێت لەکن بابای ڕەخنەگر ەەبێت جگە لەنیازپاکی و ڕاستێتی ویستن، وەکو لە سەرەتاوە گوتم، ئەوەیە کە دەبێت سرووشتی مرۆڤ و پێداویستیی کردنی کارەکانی بزانێت.
یەکێك لەو بوارانەی هەستانەوەی تاکی کورد کە بارزانی کاری بۆ کردووە، هەوڵی بەسەربەخۆکردنی ئابوورییەکەیەتی، کارەکانی کە لەو بوارەشدا کراوەهێندە دەبن کە گوتارێکی کورتی ئاوا نەتوانێت خۆی لە قەرەی بدات. بەڵام خۆ هیچ نەبێت دەتوانین ەێندەی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانیایی، ڕاینەر هێرمان ببینین، کە لە گوتارێکیدا لە ژمارە162ـی ڕۆژنامەی بەنێووبانگی فرانکفۆرتەر ئەلگیماین لە ڕۆژی 16.07.2013ـدا بە نێوی "داهاتەکانی نەوتی کوردی لە باکووری ئێراق بۆ خەڵکی لە شوێنەکانی دیکەی وڵات(ئێراق) باشترە" نووسیویەتی و ئاماژە بە سەرکەوتوویی ئەو سیاسەتی نەوتییە دەکات کە لە هەرێمی کوردستاندا پێڕۆ دەکرێت. هێرمان لە گوتارەکەیدا کە دەڵێت پیشەسازیی نەوت لە ئێراقدا تەمەنی سەد ساڵە و ەیی کوردستان لە ساڵی 2006ـەوە دەستی پێ کردووە و ..........................یاساکانی کوردستان کۆمپانیاکان باشتر ڕادەکێشێت و ........................بەراوردی ئەو بارە جیاوازەی ئێراق و کوردستان دەکات، دەگاتە ئەو ڕاستییەی کە بەرپرسانی کورد لە سیاسەتی نەوتدا سەرکوتووترن لەوانەی ئێراق.
خوێندەوارانی کورد کە لە بەڕێز ەێرمان باشتر دەزانن کە ئەوە خواز (ئیرادە)ـی دامەزراو و سیاسەتی کوردانەی بارزانی و هاوکارەکانێتی، کوردستانی خستۆتەسەر نەخشەی وزەی جیەان، خەون و ئاواتی گەورەش هەیە کە ئەم گرێدانی بەرژەوەندییە بە بازاڕی جیەان و کۆمپانیا زەبەلاحەکان، مایەی خۆشگوزەرانی و ئاسوودەیی هەمیشەیی بێت بۆ کورد و ڕێگا خۆشکەری بونیادنانی قەوارە و دەوڵەتی سەربەخۆ بێت.
هەندێك کەس کە بە باشی لە نالەباریی باری جیۆپۆلەتیکی کوردستان و ئەو کۆمەڵە هۆکارە ناوخۆیی و ەەرێمی و نێودەوڵەتییەی کە دۆخەکەیان ئاڵۆزاندووەتێ ناگات و، لەو پێویستیی نادیاری (ناشەفافی) و شێوەی جێبەجێکردنە نازانێت و لێی دیار نییە، هەندێك بۆچوون و تێبینی لەسەر چۆنێتیی بەڕێوەبردنی ئەو سیاسەتە لا پەیدا دەبێت. ئەمەیان شتێکی ئاساییە و پەیڕەوکردنی مافی هاووڵاتیبوونی خۆیەتی بەو شێوەیەی دەیەوێت. بەڵام کە ئەم ڕەخنانە دەگەنە ئەوەی گومان بخەنە تێکڕای پرۆسەکە و ئاوەزی پشتی بیرۆکەکە لەکەدار بکەن، ئیدی لە باشترین باردا تەنەا وەك تێرکردنی خواستێکی کەسێکی تینوو بە ڕەخنە و تانە و تەشەر دێتە بەرچاو و ناچنە خانەی هەڵسەنگاندنی ئەرێنییەوە و، هەرچی سوود هەبێت نایگەیەنێت و لە بری تەماشاکردنی وەکو ەەوڵێك بۆ مسۆگەرکردنی دادپەروەی و بەجێەێنانی ڕاستێتی، دەبن بە لەمپەرێکی دی لەو لەمپەرە زۆرانەی ژیانی کوردەوارییان ئاڵۆز کردووە.

  [email protected]

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار