په‌ڕینه‌وه له ئاراس په‌ڕینه‌وه بۆ كۆبانی

ئاریـــان فــــه‌ره‌ج
ئه‌و ده‌مه‌ی ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی و هه‌ڤاڵه‌كانی، دوای به‌هاناوه‌چوونی كۆماری كوردستان له مه‌هاباد، كشانه‌وه و له چۆمی ئاراس په‌ڕینه‌وه، سوپای سێ ده‌وڵه‌تی داگیرکه‌ری سێ پارچه‌ی كوردستان سنووره‌كانیان لێ ته‌نین. ژه‌نه‌راڵ و هه‌ڤاڵه‌كانی به ده‌م شه‌ڕی سێ سوپای داگیركه‌ره‌وه په‌ڕینه‌وه. ئاخر ئه‌وان سنووره (پیرۆز)ـه‌كانیان به‌زاندبوو، له وڵاتێكه‌وه بۆ شه‌ڕ به نایاسایی ته‌ڤلی وڵاتێكی دیكه ببوون. ئه‌وان (شكۆ) و ( سه‌روه‌ری) و یاساغه مه‌زنه‌كانیان له‌كه‌دار كردبوو. بۆیه كه‌وتبوونه به‌رده‌م گه‌له‌كۆمه‌ی هه‌موو لایه‌ك .
ژه‌نه‌ڕاڵ و هه‌ڤاڵه‌كانی ده‌یانزانی به‌و كاره ناتوانن سنووره‌كان بسڕنه‌وه، به‌ڵام ویستیان به‌و كاره به هه‌موو دونیا بڵێن: ئێمه نه ئه‌و سنوورانه‌مان قبووڵه كه نه‌ته‌وه‌كه‌مانی كه‌رت و په‌رت كردووه و نه ره‌عیه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ملهوڕانه‌ین كه ده‌یانه‌وێت ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان بسڕنه‌وه و له جێی ئه‌وه شوناسێكی ناڕه‌سه‌نمان به‌به‌ردا ببڕن. ده‌نگی زوڵاڵی ژه‌نه‌ڕاڵ بارزانی له‌و سه‌رده‌مه تاریكه‌دا به كزی گه‌ییشته گوێی جیهانیان و نه‌گه‌ییشت. به‌ڵام ئه‌و باوه‌ڕه‌ی له ناخی هه‌ر كوردێكدا چه‌سپاند كه ده‌بێ رۆژێك ئه‌و سنوورانه بشكێن كه چوارمێخه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كیان داكوتاوه.
به ئیلهامی هاوپشتییه‌كه‌ی مه‌هاباد و ئاراسه‌وه و دوای حه‌فتا ساڵ خه‌بات و نه‌سره‌وتن، ئه‌مڕۆ نه‌وه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ جارێكی تر په‌ڕینه‌وه، به‌ڵام په‌ڕینه‌وه‌یه‌كی جیاواز، په‌ڕینه‌وه‌ی دوای حه‌فتا ساڵ پێداگیریی و نه‌پسانه‌وه و كۆڵنه‌دان و ململانێ له دژی ئه‌و سنووره نه‌فره‌تییانه..
له په‌ڕینه‌وه‌دا به‌ره‌و كۆبانی سنووره‌كان و سه‌روه‌رییه‌كان و یاساغه‌كان و پیرۆزییه ساخته‌كان كه‌وتنه بن كه‌وشی پێشمه‌رگه. پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه دابه‌ش و داگیركراو و مه‌غدوره‌ی كه ده‌ركه‌وت تاكه هێزی پارێزه‌ری مرۆڤایه‌تی و به‌ها به‌رزه‌كانی به‌شه‌رییه‌ته له دژی وه‌حشیگه‌ری و به‌ربه‌رییه‌ت و تیرۆر. سنووره پییرۆزه‌كان له‌به‌رده‌م شه‌هامه‌تی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌دا داچه‌مینه‌وه كه ده‌چن روومه‌ت و كه‌رامه‌تی ژێرپێنراوی مرۆڤایه‌تی له كۆبانی بكڕنه‌وه. ئه‌و سوپایانه‌ی به‌ر له حه‌فتا ساڵ به‌رده‌بوونه گیانی ژه‌نه‌راڵ بارزانی و هه‌ڤاڵه‌كانی، دوێنێ سنووره‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه ئاوه‌ڵا ده‌كرد و پێش قه‌ره‌ووڵی و چاوساغییان بۆ ده‌كردن تا ده‌گه‌نه كۆبانی. كه‌س نه‌یوێرا قه‌وانه كۆنی (سه‌روه‌ریی وه‌ته‌نی و سنوور و یاسای نێوده‌وڵه‌تی) بجوێته‌وه. كه‌س نه‌یتوانی ده‌ست بخاته رێی پێشمه‌رگه. كه‌س نه‌یتوانی چیتر مل نه‌دات بۆ یه‌كپارچه‌یی و یه‌ك چاره‌نووسی و یه‌كێتیی نه‌ته‌وه‌ی كورد، ئه‌و حه‌قیقه‌ته مه‌زنه‌ی سنووره ده‌سكرده‌كان نه‌ك هه‌ر نه‌یانتوانی بیسڕنه‌وه به‌ڵكو پته‌وتریان كرد.
كاروانه‌كه‌ی ژه‌نه‌راڵ بارزانی له‌و سه‌رده‌مه تاریكه‌دا له سێ لاوه ئاگرباران ده‌كران و كاروانی نه‌وه‌كانی ژه‌نه‌ڕاڵ به‌ره‌و كۆبانی له هه‌ر سێ دیوی سنووره‌وه گوڵباران كران و داگیركه‌رانیش له ته‌ماشاكردن زیاتریان له‌ده‌ست نه‌هات .
جیاوازیی نێوان ئه‌و دوو زه‌مه‌نه جیاوازیی نێوان ده‌ستپێكی خه‌بات و وه‌رزی دروێنه‌ی به‌ری ره‌نج و خه‌باته. ئیتر زه‌مه‌ن زه‌مه‌نی كورده. ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی تێیدا كورد له ده‌روازه گه‌وره‌كانه‌وه داخڵی مێژوو ده‌بێت. ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی تێیدا كورد له گه‌لێكی بنده‌سته‌وه ده‌بێته گه‌لێكی باڵاده‌ستی ئه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوینه.
لە ڕۆژنامەی هەولێرەوە




