توڕه‌کردنی تاکی کـورد بۆ؟

*جه‌زای شێخ ڕه‌زا
باسکردن و هه‌ڵوه‌سته‌کردن له‌سه‌ر توڕه‌یی خه‌ڵکانی وڵاتانی جیهانی سێهه‌م به کوردستانیشه‌وه، تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه یان به که‌مزانینی به‌هاکانی ئه‌و که‌سایه‌تییه نییه، به‌ڵکو وه‌ده‌رخستنی یه‌کێکه له دیارده هه‌ر دیاره‌کانی ئه‌و که‌سایه‌تییه و هه‌وڵێکه که به سوودی گشتی کۆتایی دێت، به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر زانیمان که شڵه‌زان و توڕه‌یی هه‌میشه‌یی، مرۆڤ ده‌خاته ناهاوسه‌نگییه‌کی واوه که ببێته پرۆژه‌یه‌کی ئاماده بۆ بازرگان و کۆنته‌راتچی (مقاول)ـان که بتوانن وه‌ك هه‌ر کاڵایه‌كی دی مامه‌ڵه و سه‌ودای پێوه بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر له جیهانی سێیه‌مدا ژیانی نادامه‌زراوه‌یی و ناسیسته‌ماتیك ئاڵۆزی و توڕه‌یی به‌رهه‌م هێنابێت، دیاره پێچه‌وانه‌که‌شی ئارامی به تاکه‌کان ده‌دات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه و ده‌بێت باش بزانرێت ئه‌وه‌یه، که ئه‌و ژیانه ئارامه به ئامۆژگاریی ناپێویست و، بوونی داموده‌ستگا و ڕێکخراوی سیڤیلی جۆراوجۆری بێ گیان ناهێته دی، به‌ڵکو بوونی خواز (ئیراده)ـێکی خاوێنه، که گیانی ئه‌فراندن و بزواندن به‌و دامه‌زراوانه ده‌دات.
خۆ ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م خوازه خاوێنه‌شدا تێڕوانینێکی ورد و ئاسۆیه‌کی فراوانی بیرکردنه‌وه هه‌بێت بۆ تێگه‌ییشتن له‌و هه‌موو خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندێتییه ماددی و ناماددییانه‌ی مرۆڤ، ئه‌و کات زۆر به باشی ڕۆڵ و کاریگه‌رێتیی مرۆڤ وه‌کو تاکه هۆکاری ئه‌رێنی له ڕه‌وڕه‌وه‌ی گۆڕانکارییه‌کانی مێژوودا وه‌دیار ده‌که‌وێت. ئیدی بواری کاری گونجاو هێنده ده‌بێت بتوانێت ڕێگرییه‌کی گه‌وره بکات له هه‌وڵی ئه‌هریمه‌نانی توڕه‌ییهێن.
ژیانی شارستانی پڕ له ڕاکه‌ڕاك، ئه‌گه‌ر به ده‌یان پێداویستی بۆ فه‌راهه‌م نه‌کرێت، له‌گه‌ڵ خۆیدا جه‌نجاڵی و ئاڵۆزاوییه‌کی زۆر بۆ ده‌روون و میشکان دێنێت. شانۆ، سینه‌ما، ئۆپێرا، کۆنسێرت، مه‌له‌وانگه، بازاڕی هێمن، جاده و باخچه‌ی خنجیلانه، دارستان، سه‌یرانگا و شوێنی پشووی گونجاو و دێهاتی جوان، له پێداویستییه هه‌ره پێویستییه‌کانی ئارامی به‌خشی تاکه‌کانن.
پاشان سازدانی دانیشتنی کۆمه‌ڵایه‌تی، گێڕانی کۆڕ و سیمیناری هزری و هونه‌ری بۆ هه‌ستیار، هۆشمه‌ند و بیرمه‌ندان، ئاستی شارستانی تاك وا لێ ده‌کات به لایه‌وه شه‌رم بێت له خۆڕا تووڕه بێت.
بۆ ئه‌وه‌ش که ئه‌م چالاکییانه، بێ گیان و بێ کاریگه‌ری نه‌بن و، مه‌به‌سته گه‌وهه‌رییه‌که‌یان وه‌دی بهێنێت که فراژووکردنی ئاستی ژیاری خه‌ڵکی و، سوود و خۆشی گه‌یاندنه پێیان، نابێت به هیچ بیانگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، کو‌لتووری و چی و چییه‌وه سنوور بۆ ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی بیرمه‌ندان دابنرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ش که که‌سانی هه‌مه‌چه‌شنه له لایه‌نگری ئایدایی و جیاواز له پله‌ی خوێنده‌واری و تێگه‌ییشتندا له‌و شوێنانه‌دا ده‌بن، بۆیه ڕاگۆڕینه‌وه، مشت‌ومڕ، گفتوگۆیه‌کی زۆر و هه‌ندێکجار توندیشی لێ په‌یدا ده‌بێت. جا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه له سنووری خۆیاندا بمێننه‌وه و نه‌گه‌نه سه‌رجاده و ناو کۆمه‌ڵگا و نان و پیازی پێوه نه‌خورێت، نابێت هۆکانی ڕاگه‌یاندنی گشتی و تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌دا هه‌بن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئامێره‌کان له تێکڕای به‌شداربووان وه‌ربگیرێت، نه‌بادا که‌سێك بتوانێت به بڵاوکردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌ك که خزمه‌تی مه‌به‌ستێکی دیاریکراوی ده‌کات، ئارمانجی خاوه‌ن گوتار و بیروڕا جیاوازه‌که بشێوێنێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی زۆرجار له کوردستان ڕوو ده‌ات.
کوردستان به ڕێگاو ڕێچکانی جیاواز که هه‌ندێکیان پلان بۆ داڕێژراوه، کراوه به هۆڵێکی داخراوی پڕ له توڕه‌بوون و هاتوهاوار و قیژه‌قیژی وا که دانیشتوانه‌که‌ی زۆر به سه‌ختی له‌یه‌ك ده‌گه‌ن. جا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بتوانن جیاوازی له نێوان گوتار و هاوار و بانگه‌وازه ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کاندا بکەن و، هه‌ردووکیانی به یه‌ك ئاواز نه‌هێنه به‌رگوێ و دڵان، ده‌بێت ئه‌و ئاڵۆزییانه‌ی له به‌ریه‌ککه‌و‌تنه زۆره‌کانه‌وه په‌یدا ده‌بن تا ئه‌وپه‌ڕی شیان که‌م بکرێنه‌وه و، گوتار و بیروڕا جیاوازه‌کانی هۆڵه داخراوه‌کان که بۆ که‌سانێکی دیاریکراو ده‌کرێن، به تێکڕای کۆمه‌ڵگادا په‌خش نه‌کرێت، به تایبه‌تی که خۆمان باش ده‌زانین کۆمه‌ڵگاکه‌مان له چ بارێکی ژیارییدایه.
بیرکردنه‌وه وزه‌ی گه‌ره‌که، کاتێك که توانرا بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی په‌رشوبڵاو بکرێته‌وه و به ئاڕاسته‌یه‌کیدا ببرێت که سوودی گشتی تێدا نه‌بێت، مانای وایه ئه‌و وزه‌یه به خۆڕایی ڕۆیشتوووه. یاخود که توانرا تاکه‌کان بخرێنه باری شپرزه‌یی و هه‌ڵچوون و توڕه‌بوونی هه‌میشه‌ییه‌وه و هاوسه‌نگییه‌کانیان تێک چوو، ئیدی ده‌بێت ده‌ست بشۆین له‌وه‌ی که ئه‌و تاکه وزه و پێز و فه‌ڕی ژیانی پێوه بمێنێت.
ئه‌مڕۆ که کوردستان به ڕابه‌رایه‌تیی بارزانی و هاوکارانی، به سیاسه‌تێکی هێمن و به هه‌نگاوی کورت کورت (ئه‌گه‌رچی به زۆر هۆکار خاو کراوه‌ته‌وه)، به‌ره‌و چوونه سه‌ر شاڕێی ژیان و شارستانێتی هه‌نگاو ده‌نێت، هێز و وزه‌ی هزر و گوتار و کرداری هه‌مووانی پێویسته. ته‌نها به‌وه‌ش شه‌وه‌زه‌نگی پڕ له تاریکایی و تووڕه‌یی له ده‌روون و مێشکاندا ده‌ڕه‌وێته‌وه و لافاوی ویستێکی کوردانه‌ی وا هه‌ڵده‌ستێ، که هه‌وڵه نه‌زۆکه‌کانی حیزب حیزبێنه و ئایدیا گشتگیره‌کان، ناتوانن خۆیان له به‌رده‌میدا بگرن.
* ئه‌ڵمانیا - بۆن




