چاودێرێک: جهمیل بایک بۆ تێکۆشهرهکانی پهکهکه مایهی شهرمه.. قاچاخچیی موخهدهرات و ئینسان، چۆن زاتی ئهوه دهکهن ناوی پێشمهرگه بهێنن

ههولێر-KDP.INFO- "وەڵامێك بۆ جەمیل بایك و هاوكارانی" ناوونیشانی ئهو وتارهیه که چاودێرێک نووسیویهتی و تێیدا دهڵێت، "تۆ، بۆ پەكەكە و خەڵكە تێكۆشەرەكانی پەكەكەش مایەی شەرمی." وتارنووس به تێخوێندنهوهی مامهڵه و سیاسهتکردنی (بایک) که تهنانهت بێئامانج ناوی دهبات، گهییشتووهته ئهو باوهڕهی که بڵێت، "هەتا تۆ(جەمیل بایك) لە نێو پەكەكە بیت، ئەم حزبە ناتوانێ پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ لایەنەكانی نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبێ."
ئهو چاودێره لهو پهیامهیدا که تایبهته به KDP.INFO، ههر بهوهنده ناوهستێ و ئاشکرای دهکات که (جەمیل بایك) و هاوشێوەكانیشی نموونهی (ساڵح موسلیم)-ی هاوڕێی، چەكیان لە داعشیش كڕیوە؟ ئهو دهپرسێت، ئەگەر هاوپەیمان نەبن چۆن داعش چەكتان پێ دەدات؟ وهک ئهو چاودێره دهڵێ، کاتێک یهکێک هاوکاری مهترسیدارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی بێ و، قاچاخچێیی به موخهدهرات و ئینسانهوه بکات، چۆن زاتی ئهوه دهکات ناوی پێشمهرگه بهێنێت.
دهقی، "وهڵامێک بۆ جەمیل بایك و هاوكارانی
چاودێرێك
هەر موناسەبەیەك یان ڕووداوێك و كارەساتێك دێتە پێش زیاتر جەوهەری (جەمیل بایك) سەرۆكی باڵی توندڕۆ و گوماناویی نێو پەكەكە و هەندێ لە هاوكارەكانی دەردەكەوێت كە لە ڕاستیدا نە ئاماجێكیان هەیە نە بە دوای كوردایەتین، بەڵكو تەنیا بە دوای تێكدان و دروستكردنی كۆسپ و گرفتن بۆ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كورد.
هەوڵی سووكایەتیكردن و ناوزڕاندنی پێشمەرگە لە لایەن بایك لە ڕۆژنامەیەكی بیانی دوور لە چاوەڕوانی نەبوو. سەركەوتنەكانی پێشمەرگە لە بەرەكانی شەڕ تەنیا دوژمنی هەراسان نەكردووە، (جەمیل بایك) و هاوشێوەكانیشی كوێر كردووە. دەركردنی ناوی پێشمەرگە وەك هێمای ئازادیخوازی و چاونەترسی لە سەرانسەری جیهان هەموو پیلانی (بایك)-ەكان و دوژمنانی گەلی كوردی تێك داوە. لە دوای ئەو بێئەدەبیەی (جەمیل بایك) بەرانبەر پێشمەرگەی نواندووە بە باشی دەزانم ئەم وەڵامەی بدەمەوە كە ماوەی سەدەیەكە ناوی پێشمەرگە لەنێو خوێن و خاك و وێژدانی گەلی كوردستانە لە هەر چوارپارچە و كاتێك پێشمەرگە بەرخودانی دەكرد و بەگژ داگیركاردا دەچووەوە كەس ناوی تۆ و خەڵكی وەك تۆی نەدەزانی. پێشمەرگە ئێستا بەها و ڕۆح و كولتوورێكی پیرۆزە و نابێ گڵاوێكی وەك تۆ ناوی بهێنێت.
لە قسەكانتدا ئەڵێی، پێشمەرگە خەریكی پارە و ڤێلایە، من دەڵێم باشترە لەوەی وەك تۆ بچن خەریكی قاچاخی موخەدەرات و ئینسان بن. باسی شەڕكردن و ئازادكردن دەكەی، خۆ هەموو كەس دەزانێ تا ئێستا گوندێكی كوردستانیشتان ئازاد نەكردووە. ڕەنگە باسی پەیەدە و كەجەكە بكەی لە ڕۆژئاوای كوردستان. خەڵك باش دەزانن چۆن ڕۆژئاواتان داگیر كرد. ڕۆژئاوا لەسەر تەبەقێكی زێڕین بە بێ ڕشتنی یەك دڵۆپە خوێن لە لایەن موخابەراتی سووریاوه پێشكەشتان كرا بۆ ئەوەی هێزە ڕەسەنە كوردپەروەرەكانی ڕۆژئاوا دەر بكەن و بە چەكی ڕژێم بیانتۆقێنن و تیرۆریان بكەن. ئەوەیشت گوتووە كە با جیهان چەك بە پێشمەرگە نەدات، چونكە دەیداتە داعش... ڕەنگە باسی شەڕی داعش بكەی، باشە پێم ناڵێی چۆن شەڕی داعشتان كردووە، ئەی (ساڵح موسلیم)-ی هاوڕێت نەیگوت چەكمان لە داعشیش كڕیوە؟ ئەگەر هاوپەیمان نەبن چۆن داعش چەكتان پێ دەدات؟ ئەوە ئێوەن چەك لەگەڵ داعش دەگۆڕنەوە نەك پێشمەرگە.
ئەوەتا ئەوە پێشمەرگەیە بە ڕووی دڕندە و شەمشەمەكوێرەكانی داعشدا هاتووە و پشتی شكاندون و فیداكارانە بەرگری لە كەرامەتی گەلەكەی دەكات، بەڵام تۆ و هاوشێوەكانت تەنیا حەسوودی و فیتنەگێڕیتان بۆ ماوەتەوە كە نیشانەی ئیفلاس و بێدەسەڵاتیتانە. لەوەیش دڵنیا بە، تۆ لە ئاییندەی گەلی كورددا هیچ شوێنت نییە. ئێستا ڕۆژی یەكگرتنی گەلی كوردە ئەو یەكگرتنەی تۆ لێی دەترسیت و چاوت پێی هەڵنایەت، بۆیەشە گەل قەت باوەشت بۆ ناكاتەوە. هیوادارم فەزیحە و پەیوەندییە گوماناوییەكانت كە بە هەماهەنگی هەندێ خەڵكی حەسوودی دیكە لەگەڵ نەیارانی كوردستان بەستووتانە، بۆ گەلی كوردستان بەدیار بخرێت. لەوە دڵنیا بە، ئاگاداری هەموو هەڵسوكەوت و پیلانگێڕیی تۆ و هاوكارەكانتانین و بەسەرتاندا تێناپەڕێت و پیلانی خۆت و ئەوانەی وەك خۆتن دەچنە گۆڕ.
جێگەی بەزەییت، چونكە سرووشتت لە سرووشتی كەمتیارە هەلپەرستەكان ئەچێ، كاتێك شێرەكان ڕاو دەكەن، خێرا بە دوای پاشماوە و مردووخۆریدا دەچن. تۆ بۆ پەكەكە و خەڵكە تێكۆشەرەكانی پەكەكەش مایەی شەرمی. هەتا تۆ لە نێو پەكەكە بیت، ئەم حزبە ناتوانێ پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ لایەنەكانی نێو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا هەبێ."




