دواى 66 ساڵ ... پارتى حیزبى پاشه‌رۆژه
ساسان عه‌ونى
نووسینه‌وه‌ى مێژووى سه‌دساڵى رِابردوى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى كوردایه‌تى ، چه‌ندین كتێب و به‌شه گرنگه‌كانى ده‌بێ ته‌رخان بكرێت بۆ باس كردن له رِۆڵى پارتى و كاریگه‌ریه‌كانى دروست بوون و خه‌باتى پارتى له‌سه‌ر كۆى رِه‌وتى بزوتنه‌وه‌ى رِزگاریخواز و گه‌شه‌ى كۆمه‌لآیه‌تى و هه‌ست و نه‌ستى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و هه‌نگاونان به‌ره‌و دیموكراسى و باوه‌ر به خۆبوونى نه‌وه له‌دواى نه‌وه , نه‌وه‌ك ته‌نها له ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان به‌ڵكو له ده‌ره‌وه‌شیدا، كاریگه‌ریه‌كانى ته‌وژمى پارتى و رِێبازى بارزانى نه‌مر سنووره‌كانى تێپه‌رِاند و بووه سه‌رمه‌شقى داهێنان و په‌ره‌سه‌ندنى بیرى كوردایه‌تى و ئازادیخوازى له پارچه‌كانى تر‌ى كوردستانیش.
وا باوه كه باس له ساڵیادى دامه‌زراندن ده‌كرێت، لاپه‌ره گه‌شه‌كانى مێژوو ، سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وته‌كان ، قوربانى و كاره‌ساته‌كان ، گیان له‌سه‌رده‌ست و خۆبه‌ختكاره‌كان ، ئافره‌ت و پیاو و گه‌نجه خۆنه‌ویسته‌كان ، پێشمه‌رگه و قاره‌مانه ناو ونه‌كان ، هه‌موو تێكۆشه‌ران، قافڵه‌ى شه‌هیدان و بنه‌ماڵه‌كانیان ، فرمێسكى له ده‌ست دانى ئازیز و خۆشه‌ویستانمان دێته‌وه یاد، له دڵمانه‌وه ، له رۆحمانه‌وه ، به بێده‌نگى قوڵ ده‌بینه‌وه به ناخى خۆمان و رِێز له‌و سه‌روه‌ر و سه‌روه‌ریانه ده‌گرین و خۆمان به بچووك ده‌زانین به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یى ئه‌م مرۆڤانه، بۆیه سلآوى له دڵه‌وه هه‌ڵقولآو ده‌نێرین و ده‌ست له‌سه‌ر سنگ یادى شكۆ و مێرخاسیه‌كانیان ده‌كه‌ینه‌وه .
یادى ئه‌م سه‌روه‌ر و جوامێرانه ده‌بێته توێشوو ، ده‌بێته كه‌ره‌سته‌ى ئیلهام وه‌رگرتن بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده‌ش بۆ درێژه‌دان به تێكۆشان و گه‌یشتن به هیواو ئامانجه ته‌واو نه‌كراوه‌كان .
نه‌مده‌ویست له‌م یاده باس له رِابردوو بكه‌م ، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر رِوو له ئاینده چه‌ند ووشه‌یه‌ك بنوسم ، به‌لآم كارێكى ئه‌سته‌مه له (16) ئابدا بۆ ساته‌وه‌ختێكیش بیر و هۆش به‌ره‌و دوا نه‌گه‌رێته‌وه و قه‌ڵه‌م خۆى له‌م سه‌روه‌ریانه لابدات .
بۆیه زۆر به برِواوه ده‌ڵێم دواى (66) ساڵ هێشتا پارتى حیزبى داهاتووه ، ئه‌و حیزبه‌یه كه گه‌نج و لاو و نه‌وه‌كانى داهاتوو به حیزبى خۆیان و به ئامرازى جێ به جێ كردنى ویست و داخوازیه مرۆڤایه‌تى و كۆمه‌لآیه‌تى و دیموكراسى و نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یی یه‌كانى خۆیانى بزانن ، پارتى حیزبێكى نیشتمانى كراوه‌یه ، چه‌ق به‌ستوو نی یه ، حیزبێكه سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ى درِندانه ترین هێرشى چه‌واشه و ناشرین كردن و گومان له‌سه‌ر دروست كردنى له‌سه‌ره و ماكینه‌یه‌كى گه‌وره‌ى رِاگه‌یاندنى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى به هه‌موو ئامرازه‌كانى شه‌رِى ده‌روونى و كۆمه‌لآیه‌تى كارى له‌سه‌ر ده‌كات , به‌لآم هێشتا رِۆژ له‌دواى رِۆژ پێگه و سه‌نگى وه‌ك چه‌قى قورسایى به ئامانج گه‌یشتنى كوردایه‌تى پته‌و و پته‌وتر ده‌بێت. مه‌رجه‌عیه‌ت و هێزى نه‌رمى رِۆژ به رِۆژ په‌ره ده‌سێنێت ، چه‌ندى ده‌ویسترێت له مه‌یدان لاته‌ریك و ته‌نیا بهێڵرێته‌وه ، به‌لآم هه‌ر ده‌بێته‌وه مه‌كۆى كۆكردنه‌وه و جۆشدانه‌وه وگردبوونه‌وه.
دادپه‌روه‌رى ، پێكه‌وه‌ژیان و مافى نه‌ته‌وه‌كان، گه‌شه‌پێدان ، دیموكراسى و نوێبونه‌وه ، ئابورى و داهاتى تاك ، كه‌سایه‌تى نه‌ته‌وه‌یى و برِوا به‌خۆبوون ، فه‌رهه‌نگ و كه‌لتور و زمان ، سامانى مرۆیى، په‌ره‌پێدانى كۆمه‌لآیه‌تى، سه‌رچاوه سروشتیه‌كان ، رِاگرتن و رِێزگرتنى به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شى ناوخۆیى و ده‌ره‌كى ،مافى چاره‌نووس , ئه‌و چه‌مكانه‌ن كه ئێستا‌و بۆ داهاتوویه‌كى دوور مه‌وداش ده‌كرێ برِگه‌كانى سیاسه‌تى هه‌ر حیزبێكى هاوچه‌رخى رِوو له ئاینده بێت، كه به دڵنیاییه‌وه هه‌موو ئه‌م چه‌مكانه به‌رنامه‌ى سیاسه‌تى فراوانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه .
بۆیه هه‌روه‌ك چۆن نه‌وه‌ى ئێستامان برِوایان به‌خشیوه و ده‌نگیان داوه به سیاسه‌ته‌كانى پارتى و سه‌رۆك بارزانى، له داهاتووش دا ده‌روازه‌كانى پارتى كراوه ده‌بێت بۆ نه‌وه‌كانى ئاینده بۆ رِۆڵ بینین و جێ به جێ كردنى هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ى كه له پرۆسه‌ى سیاسى، لاوان بروایان پێ ى هه‌یه ، بۆیه گه‌نجان و نه‌وه‌كانى داهاتوو ده‌توانن له‌ناو پارتى به ئاسانى سیاسه‌ت بكه‌ن .
بۆیه گرنگیشه پارتى نه‌وه‌ك ته‌نها چه‌مك و سیاسه‌ته‌كانى، به‌ڵكو ئامرازه‌كانى استیعابكردنى لاو و نه‌وه‌كانى ئاینده‌ى باشتر بخاته كار .




