مالیکی دەڵێ دەستبەرداری پۆستەکەی نابێ

بەغدا-تایبەت KDP.INFO- ئەمڕۆ چوارشەممە و لە وتاری هەفتانەیدا، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق(نووری مالیکی) گوتی، بێ بریاری دادگای فیدڕاڵ دەستبەرداری پۆستەکەی نابێت.
(مالیکی) هاوکات ڕایگەیاند، " جەخت دەکەمەوە حکوومەت لە کارەکانی بەردەوام دەبێت و بێ بڕیاری دادگای فیدڕاڵ بریتی نابێت." زیاتر گوتی، "لەسەر هەموان پێویستە ئەوەی دادگای فیدراڵ دەیڵێ قبووڵی بکات."
دوێنێ سێشەممە، ئەمەریکا هۆشداری دا لە یاریکردن بە دەستاودەستکردنی دەستەڵاتەوە، کە سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر ئەو ڕۆڵە دەبینێ.
(مالیکی) بە دۆڕاندنی هەریەک لە هاوپەیمانەکانی ئەەمریکا و بە تایبەت ئێران، متمانەی جارێکی بەدەستهێنانەوەی پۆستی سەرۆکوەزیرانی لەدەست دا.
سەرکەوت حەسەن




