"کورد سه‌پانی بابی که‌س نییه"

جەزای شێخ ڕەزا
به لای هه‌ندێك کاڵفامه‌وه وه‌کو چه‌ندان ساڵه به‌رده‌وام ده‌یڵێن و ده‌یڵێنه‌وه سه‌رکردایه‌تیی کورد و حوکومه‌تی کوردستان تا ئێستا نه هیچیان کردوووه نه له بیری ئه‌وه‌شدایه هیچ بکه‌ن، وه‌کو بڵێی ئه‌م بار و گوزه‌رانه‌ی کوردستان به بای خودا ده‌گه‌ڕێت.
له ڕاستیشدا باسکردنی که‌موکورتییه‌کان ئه‌گه‌ر بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بێت ئه‌رکێکی مۆڕاڵیی دڵسۆزانه و هیچ کێشه‌یه‌كی تێدا نییه، کێشه‌ی گه‌وره له‌وه‌دایه که ئه‌وانه هه‌رگیز باسی ئه‌و که‌موکورتییانه ناکه‌ن که دبوایه باسی بکرێت.
ئه‌وان له بری په‌روه‌رده‌ی تاکه‌کان به شێوه‌یه‌ك که گه‌شه به هۆشی بدات و باوه‌ڕی به خۆی پته‌و بکات و هاوبه‌شی پێ بکات له په‌ره‌پێدانی هه‌ستی گشتیدا، که دوایی به خێری خۆی و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌شکێته‌وه، له‌بری ئه‌وه و بۆئه‌وه‌ی به ئاسانی بتوانن به لاڕێیاندا ببه‌ن، دێن و به شاردنه‌وه و گۆڕینی ڕاستییه‌کان و کنه‌دان له ده‌روونیاندا، تاکه‌کان گومڕا و هۆشکول ده‌که‌ن.
یه‌کێك له‌و ڕێگایانه‌ش که ئه‌و مه‌رامه‌یان بۆ ئاسان ده‌کات به ڕووکه‌ش (سه‌تح)ـیکردنی ڕۆناکبیری و زانینه لای تاکه‌کان، دیاریشه له هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا که تاکه‌کانی به ته‌واوی ڕووکه‌شپه‌رست کران، ئیدی ده‌بێت بای بای له ڕای گشتی بکه‌ین.
به‌لای تۆ و منیشه‌وه سه‌یر نییه که ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خه‌ڵکی به لاڕێدا به‌رن، به‌رده‌وام هێنده گوێگریان وه‌چنگ ده‌که‌وێت که به ئاوازه‌کانیان سه‌رسام بن، چونکه ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌نده به‌وه‌ی که نه‌وه‌ی نوێ شاره‌زایی و تاقیکردنه‌وه‌ی ژیانی هێنده نییه، ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی به ڕاستیی و درووستی گوتار و ڕه‌فتاری ئه‌وانه‌وه نییه. بۆیه له‌گه‌ڵ یه‌که‌م تاقیکردنه‌وه‌دا ئه‌و خه‌ڵکه تێده‌گه‌ن که بازرگانییه‌کی گه‌له‌ك نادرووست به هه‌ست و ئاوه‌ز و توانا و ته‌نانه‌ت گیانیشیانه‌وه کراوه و ده‌کرێت، ئیدی جگه له هۆشکولان و کاسه‌لێسان که که‌مینه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵکی له‌و زمانلووسانه وه‌دوور ده‌که‌ون.
ئه‌وه‌ی من لێره‌دا گوتوومه، شتێکی نوێ نییه و خوێنه‌ری به‌ڕێز ڕۆژانه ده‌یبینێت، به‌ڵام هێنانه‌وه‌ی نموونه‌یه‌ك له‌وانه‌یه به‌رچاوڕوونییه‌کی باشتر بدات و سوودی هه‌بێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئێراق له ساڵی 2010ـه‌دا (خۆ ماشه‌ڵا له‌و ئێراقه پڕ له شارستانیی و مافی مرۆڤ و ئازادیپه‌روه‌ره‌دا هێنده هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت، خه‌ریکه بۆڕی سوێسرا ده‌داته‌وه)، ئه‌و ئێراقه که‌وته قه‌یرانێکی گه‌وره‌وه، که ورده ورده ئاگره‌که‌ی خه‌ریکبوو کوردستانیش بگرێته‌وه، ئه‌وه‌بوو سه‌رۆك بارزانی به چه‌ند مه‌رجێك و به پڕۆتۆکۆلێکی واژووکراو و به گه‌واهیی ئه‌مه‌ریکا پێشنیازی دووباره دانانه‌وه‌ی مالیکی کرد به سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئێراق.
به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك مالیکی ته‌نها یه‌کێکیش له‌و به‌ڵێنانه‌ی که به هۆیه‌وه ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌ی پێدرا جێبه‌جێ نه‌کرد و ڕێزی له واژوووه‌که‌ی خۆی نه‌گرت، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه که‌وته پلاندان و حوکمی تاكپه‌رستی و، به‌هێزکردنی ئایینزای خۆیان و داتاشینی یاساکانی سه‌رده‌می جه‌هاله‌ت بۆ کاروباری خێزان و.......چه‌ندان کاری دژه ئازادی له ئێراقدا، وه‌کو ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته هه‌مووی به میرات له باوکییه‌وه بۆی مابێته‌وه و، خه‌ڵکه‌که‌شی تێکڕا خزمه‌تکار و گه‌دا بن له کن وی.
ئیتر که باری خۆی له‌ناو ئێراقدا هه‌ندێك چه‌سپاند، نۆره هاته سه‌ر کورد، له‌مه‌شدا کۆمه‌ڵێ کاری هێنده خۆ به زلزانانه‌ی نواند، که ڕووی زۆر له دیکتاتۆره‌کانی پێش خۆی سپی کرد.
دیاره که هێزی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و، ئه‌و ڕقوکینه قووڵه ئایینزاێتییه‌یه که مێژوویه‌کی زۆر قووڵی هه‌یه و به‌رده‌وام له مێشك و دڵی هه‌ندێکیاندا کینگڵ ده‌دات، ناوه ناوه‌ش به ڕشتنی خوێنی هه‌زاران که‌س، که‌مێك هێمنی به ده‌روونی نه‌خۆشیاندا دێنن.
ئێمه زۆر کارمان به‌وه نییه، هه‌رچه‌نده ده‌شزانین که به‌شێك له هۆکاری دوژمنایه‌تیکردنی کوردیش ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وه بێت، به‌ڵام به‌لامانه‌وه به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی هۆکاری ئه‌و دژایه‌تیکردنه، ئه‌و تێڕوانینه شۆڤێنییه خۆ به هه‌مووشتزان و کورد به هیچ نه‌زانه‌یانه.
کاتێکیش بارزانی بۆ گێڕانه‌وه‌ی شکۆمه‌ندیی کورد، وه‌كو پیشه‌ی هه‌میشه‌یی به ڕووی ناماقووڵیدا وه‌ستایه‌وه و له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2012ـه‌دا داوای لابردنی هێمنانه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی کرد و هه‌وڵێکی زۆر و چریدا به شێوه‌یه‌کی دێپلۆماتییانه ڕێگا چاره‌ی کێشه‌که دابنێت، به داخه‌وه لایه‌نێکی کوردی به هه‌ر هۆکارێك بوو، ڕێگری له‌وه کرد و ئه‌و داوایه نه‌چووه سه‌ر.
مالیکی له‌سه‌ر حوکم مایه‌وه و ڕۆژ دوای ڕۆژ ئێراقی هێنده‌ی تر به ناخی قوڕوچڵپاوی تایه‌فه‌گه‌ری و کێشه‌ی دی‌دا برد و، به کاره دژه مرۆییه‌کانی ڕۆژانه ئه‌و بۆچوونه‌ی بارزانی ده‌چه‌سپاند که ئه‌و پیاوه، پیاوی فه‌رمانڕه‌واییکردن نییه، به تایبه‌تی له وڵاتێکی به چه‌کوپینه درووستکراوی وه‌کو ئێراقدا.
پێی ناوێت پانۆرامای ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی ئێراق بگێڕینه‌وه، ته‌نها به کورتی ده‌ڵێین:
"له نێوان دانانه‌وه‌ی مالیکی له ساڵی 2010ـه‌دا و ئه‌م ئاژاوه‌یه‌ی که ئێستا ئێراقی تێدایه، ئه‌و پیاوه به به‌هانه‌ی دروستکراوی درۆ و به مه‌به‌ستی کڕنووشبردن به کورد، ده‌یان گێچه‌ڵ و به‌زمی ناوه‌ته‌وه که دواهه‌مینیان بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی کوردستان بوو. به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌و پلانانه به هه‌ماهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی و هزری وردی بارزانی نوشوستی پێهێنراوه."
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ڕه‌گی مه‌به‌سته‌که‌مان که په‌روه‌رده‌ی تاکه و بپرسین داخوا ئه‌وانه‌ی کن خۆمان که ڕۆژێك تا ئه‌وپه‌ڕی مارکسی-لینینی و ڕۆژێک هێندێك شلی ده‌که‌نه‌وه و ده‌بنه سۆسیال-دیموکرات و تاوه تاوه‌ش پارێزگاریکه‌ری سیاسه‌تمه‌دارانی عه‌رشی شیعه‌گه‌راییه‌کانن، له کاتێکدا دڵنیان مالیکی و هاوشێوه‌کانی بوونی فه‌رمانڕانیی کورد به‌سه‌ر کوردستاندا به بیدعه و کوفر و.......داده‌نێن و شه‌ڕپێفرۆشتنیشمان به ئه‌رکێکی ئایینی ده‌زانن، ئه‌وانه له بری ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو وزه‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی ڕاستییه‌کان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن، نه ده‌بوایه تاکی کوردیان فێر بکردایه که ئه‌گه‌ر بۆ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك پاراستنی خاك و قه‌واره شانازییه‌کی میللی بێت، ئه‌وا بۆ کورد زۆر له‌وه‌ی تێده‌په‌ڕێنێت و ده‌بێت به مانای پاراستن له بوونی؟ ئه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌موو ڕاستییه ده‌زانن و که‌چی ده‌یشارنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ ده‌که‌ن و هه‌ندێکجار به تێزی فه‌لسه‌فێندراو پێچه‌وانه‌که‌ی باس ده‌که‌ن، چ هێزێکیان داوه‌ته تاكی کورد؟!
ئایا باشتر وا نه‌بوو له‌م بارودۆخه ناسازه‌دا له بری چه‌کوپینه‌ی هه‌ڵه‌کانی مالیکی، به هزر و پێشنیازی گونجاو ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان باشتر و له‌بارتر بکه‌ن؟
لێره‌دا ڕاستییه‌ك هه‌یه که ده‌بێت ئه‌وه‌یان لێیان شاردراوه‌ته‌وه و به هه‌ڵه‌دا براون، ئه‌وانه‌ش که خۆیانیان له‌لا ئوستاد و فه‌یله‌سوف و فریادڕه‌سه و خه‌ڵکی به هه‌ڵه‌دا ده‌به‌ن بزانن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که کورد ده‌یه‌وه‌ێ بڵێت مر‌ۆڤم، مالیکی و هاوشێوه‌کانیشی به‌مه‌رجێ مرۆڤبوونه‌که‌ی وه‌رده‌گرن که نۆکه‌ر و پارێزه‌ری پیرۆزییه‌کانیان بێت، ته‌نها ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌که‌یه و هیچی دی. جا ئه‌گه‌ر ڕێگاچاره‌ی جیاواز به په‌سه‌ند ده‌زانرێت بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌وه، ئه‌وه ئاساییه و ده‌وڵه‌مه‌ندێتیی نه‌ته‌وه نیشان ده‌دات، به‌ڵام ته‌مومژاویکردنی ئه‌و ڕاستییه ئاشکردنه ئاوی ناحه‌زانی کورده‌وه‌یه.
ئه‌وه‌ی که مه‌سعوود بارزانی له‌سه‌ری ده‌ڕوا و کردوویه‌تی، درێژه‌پێده‌ری ڕێبازێکه که له بارزانیی نه‌مردا به‌رجه‌سته ببوو و ده‌یگوت: "کورد سه‌پانی بابی که‌س نییه"، سه‌رچاوه‌که‌شی ئه‌و فه‌لسه‌فه مرۆڤدۆستییه ئاریاییه‌ی کوردانه که هه‌زاران ساڵه له‌م وڵاتی میدیایه‌دا و له سه‌ر ئه‌م چیایانه‌ی زاگرۆسه‌وه تیشکی زێڕین به مرۆڤایه‌تی ده‌دات. بۆیه به هه‌وڵێکی ڕاسته‌قینه داده‌نرێت بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ی باری ناهاوسه‌نگی هۆشی تاکی کورد، که سه‌دان ساڵه به پلانی ئه‌هریمه‌نانه کاری نه‌رێنی له‌سه‌ر که‌سایه‌تیی ده‌کرێت و، پاڵنه‌رێکی پته‌ویشه بۆ ئه‌و تاکه که شانازی به کوردبوونی خۆی لا گه‌شه بکات.




