خۆ وه‌دوورگرتن له شه‌ڕ

ده‌بێت هه‌مموو کورد ئه‌و ڕاستییه بزانێت که ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان (خوارووی کوردستان)، به پلانێکی ئیمپریالیزمی به‌ریتانی و له ئه‌نجامی ڕێککه‌وتن له‌ته‌ك فه‌ره‌نسادا له دوای جه‌نگی یه‌که‌می جیهانی، به‌و ئێراقه‌وه لکێنراوه که مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێت چه‌ند کارێکی ناماقووڵ و نه‌گونجاو بوو، ته‌نها هۆکاریش له‌وه‌دا پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووری و سیاسی به‌ریتانیا بوو و هیچی دی.
پێکه‌وه‌لکاندنی کورد به ئێراقه‌وه هێنده نائاسایی بوو که هه‌ر له ڕۆژه‌کانی یه‌که‌مینییه‌وه بووه هۆی به‌رپابوونی پشێوی و نائارامی و به ڕۆیشتنی کات زیاتر بووه جه‌نگی نێوان کورد و هه‌موو ڕژێمه یه‌ك له دوای یه‌که‌کانی ئێراق، که ئه‌گه‌ر مرۆڤدۆستی کورد و
دواییش دونیای ڕووناکی بارزانی نه‌بوایه، له‌مێژ بوو ببووه جه‌نگێکی نه‌ته‌وه‌یی نێوان عاره‌ب و کورد، جه‌نگێکی وا که سه‌د به‌ردی ده‌نا به‌وه‌ی یۆگۆسلافیاوه.
جێی خۆیه‌تی تاکی کورد پێش خه‌ڵکی دی ئه‌وه بزانێت، که به درێژایی مێژوو کورد هه‌رگیز و بۆ ته‌نها جارێکیش هۆکاری پشێوی و نائارامی نه‌بوووه، ئه‌وه‌ی که بوووه ته‌نها به‌رگری بوووه له بوون، ئیدی داگیرکه‌رانی کوردستان یان پارێزه‌رانی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای زلهێزه‌کان هه‌رچیی ده‌ڵێن له‌و باره‌یه‌وه پێچه‌وانه‌ی لۆژیكه و درووست کراوه.
ئێستاش که جارێکی دی شه‌پۆلێکی مه‌رگدۆستی ڕوووه و ئێراق بووەته‌وه، ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ی کورد به گشتی و کاربه‌ده‌ستان به تایبه‌تی، هه‌ر له‌سه‌ر ڕێبازی ئارییانه‌ی کوردانه‌ی جاران به‌رده‌وام بن و نه‌که‌ونه داوی پلانی ئه‌هریمه‌نانی شه‌ڕه‌وه و تا ئه‌وپه‌ڕی شیان خۆیان و کوردستان له‌و جه‌نگه بپارێزن که ته‌نها گرامێك سوودی بۆ کورد تێدا نییه و به دڵنیانی دوایی ده‌بێت باجێکی قورسی بۆ بده‌ین.
له‌وانه‌یه پێویستیی پۆله‌تیکی و ڕاگه‌یاندن ڕاوبۆچوونێك له‌م به‌رپرس یان ئه‌و کاربه‌ده‌ست بخوازێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێت بکرێته هه‌ڵوێستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریی کورد.
ئه‌گه‌ر نه‌ته‌وه‌کانی دی به چه‌ند ئه‌زموونێك فێری خۆ درووستکردن و هه‌موو شت بوون، ئه‌وا ده‌بێت ئێمه‌ی کوردیش ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران ئه‌زموونه تاڵه‌ی له‌ته‌کیاندا هه‌مانه، فێری ئه‌وه‌مان بکات که چۆن ڕه‌فتار ده‌که‌ین.
جار جاره لێره و له‌وێ که‌سانێکی خۆ به به‌رپرسیارزان، ڕا و بۆچوونی گوماناویی ده‌رده‌بڕن و داوای زۆر نه‌زانانه (که گومانی پلانی داگیرکه‌رانی لێ ده‌کرێت) ده‌رده‌بڕن، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن با پێشمه‌رگه شه‌ڕی داعش بکات..........
جارێ ئه‌و که‌سانه و دواییش تێکڕای خه‌ڵکی ده‌بێت بزانن، ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات شتێکی نائاسیی نییه و پێویست ناکات سه‌رمان لێی بسوڕمێت، ئه‌وه مشتێکیش نییه له خه‌رمانی ئه‌و هه‌زاران شه‌ڕه‌ی له نێوان ئه‌و دوو ئایینزایه‌دا ڕووی داوه و له داهاتوویشدا ڕوو ده‌دات، بۆیه تێوه‌گلانی کورد له‌و شه‌ڕه‌وه له‌ژێر هه‌ر ناوێک‌دا بێت هه‌ڵه‌یه.
کورد پێویست ناکات بۆ هیچ که‌س و لایه‌نێك شه‌ڕی که‌س بکات، خۆ ئه‌گه‌ر لایه‌نێکیش ویستی په‌لاماری کوردستان بدات، ئه‌و کات نه‌ك شه‌ڕیان ده‌که‌ین، به‌ڵکو ده‌کرێت وانه‌یه‌کی وایان بده‌ینێ که بۆ خۆیان و ئه‌وانه‌ش عاقڵیان بکه‌ین که بیر له دوژمنایه‌تیی کورد ده‌که‌نه‌وه، که بێگومان ئه‌وه‌ش ته‌نها به بڕوابوون به کوردبوون و دواییش به یه‌کڕیزیی خێرخواهانی نه‌ته‌وه ده‌کرێت.
هه‌ڵوێسته‌کانی سه‌رکردایه‌تیی کورد و به تایبه‌تیش سه‌رۆك بارزانی، به ڕیتمێکی هێمن و ورد خزمه‌تێکی گه‌وره به دۆزی کورد ده‌کات، بۆیه ئه‌رکی هه‌موومانه به پشتگیری‌کردن و پێدانی تێبینی سوودبه‌خش، به‌هێزی بکه‌ین.




