چیتر كورد زه‌ڕنه‌قوته نییه

عارف قوربانی
زۆر جار ره‌خنه‌ی ئه‌وه رووبه‌ڕووی سه‌ركردایه‌تی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌كرێته‌وه كه له سه‌روبه‌ندی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 دا سه‌ركردایه‌تی ئه‌وكاتی بزوتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی ده‌كرد، بۆچی ده‌وڵه‌تی كوردی رانه‌گه‌یاند.؟ له‌كاتێكدا به‌شی زۆری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان تا زنجیره چیای حه‌مرین رزگار كرابوون و كه‌وتنه ده‌ستی جه‌ماوه‌ری راپه‌ڕیووی كوردستان. هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی له‌بار بوو، هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان له ده‌وری شۆڕشه‌كه‌ی كۆبووبونه‌وه، سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی له لێواری مه‌رگدا بوون.
هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تیش له‌بار بوو، به‌هۆی كۆڕه‌وی گه‌لی كورده‌وه رای گشتی جیهان بۆ پشتیوانی له كورد دروست بوو. له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێووده‌وڵه‌تی بڕیاری 688 تایبه‌ت بۆ پاراستنی كورد له زوڵم و سته‌م ده‌رچوو، ناوچه‌ی دژه‌فڕین دیاریكرا و ده‌رگاكانی دونیا به رووی گه‌لی كوردستاندا واڵا بوون، ئیتر بۆچی ده‌وڵه‌تی كوردی‌یان رانه‌گه‌یاند.؟
دوای له‌ده‌ستچوونی ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوییه كه جارێكی‌تر چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا هه‌لی زێڕینی له‌و جۆره بۆ كورد دروست بێته‌وه، شێوازی رووخانی رژێمه‌كه‌ی سه‌دام و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عیراق، مێژوویی دوباره‌كرده‌وه و جارێكی تر ئه‌م هه‌له‌ی خسته‌وه به‌رده‌ستی كورد، كه‌وتنی سه‌دام ده‌رفه‌تێك بوو زۆربه‌ی جیهان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كورد سه‌ربه‌خۆیی خۆی رابگه‌یه‌نێت و ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بكات. بینیمان هه‌موو ئاراسته‌كانی كورد روو له بیناكردنه‌وه‌ی عیراق بوو و سه‌رله‌نوێ دروستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تێك كه ره‌نگه دواجار ببێته‌وه به ئه‌ژدیها به‌رانبه‌ر به گه‌لی كورد.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌میشه وه‌ك ره‌خنه‌یه‌ك به روویاندا ده‌درێته‌وه كه دوای كه‌وتنی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق، له بری سود وه‌رگرتن له نه‌مانی حكومه‌ت له به‌غداو كاركردن بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و توانایه‌كیان خسته‌كار بۆ دروستكردنه‌وه‌ی به‌غدا.
بێگومان ره‌خنه‌كان ره‌وا و به‌جێن و پێویسته هه‌میشه هانی رابه‌رانی گه‌له‌كه‌مان بده‌ین سود له بچوكترین هه‌ل و ده‌رفه‌ت وه‌رگرن بۆ له‌سه‌رپێ راوه‌ستانی كورد. به‌ڵام ده‌بێ چه‌ند راستیه‌ك هه‌یه له‌به‌رچاویان بگرین له هه‌ڵسه‌نگاندن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخانه‌ی ئێستا وه‌ك ره‌خنه رووبه‌ڕویان ده‌كه‌ینه‌وه، له لایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی راستیه‌كان وه‌ك خۆیان ببینین و له‌لایه‌كیش بۆ ئه‌وه‌ی سود له‌و هه‌ڵه وكه‌موكورتیانه وه‌رگرین تا له ئه‌گه‌ری هاتنه پێشی ده‌رفه‌تی تردا، نه‌بنه رێگر له‌به‌رده‌م خه‌ونی نه‌ته‌وه‌ییمان.
له هه‌ردوو ئه‌و حاڵه‌ته‌ی رابردوودا ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیش تا راده‌یه‌ك له‌بار بووبن، گرفتی بنه‌ڕه‌تی وڵاته‌كه‌مان داته‌پیویی ئابوریه‌كه‌ی بووه، واتا رێگری گه‌وره له‌به‌رده‌م سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌و دوو قوناغه‌دا، خراپی باری ئابوری كوردستان بوو. ئه‌گه‌ر له داهاتوشدا چه‌ندین ده‌رفه‌تی تر بێنه‌پێش و هاوكێشه‌ی ناوچه‌كه بگۆڕێت، تا له رووی ئابوریه‌وه نه‌توانین پشت به‌خۆمان ببه‌ستین ناتوانین سه‌ربه‌خۆ بین، واتا سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ستراوه به سه‌ربه‌خۆیی ئابوری كوردستانه‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌شه هه‌میشه داگیركه‌رانی كوردستان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی كوردستان هه‌وڵیانداوه بنه‌مای ئابوری كوردستان تێك بشكێنن. به درێژایی ئه‌و ده‌یان ساڵه‌ی حوكمی كوردستانیان كردووه، سه‌رباری بوونی سه‌روه‌ت و سامانێكی ئێجگار زۆری سه‌ر زه‌ویی و ژێر زه‌مینی كوردستان، كه‌چی هیچ كارگه و كارخانه‌یه‌كی گه‌وره‌یان له كوردستان دروست نه‌كردووه. بگره هه‌موو ئه‌و سه‌رچاوه ئابوریانه‌شیان هه‌ڵته‌كاندووه كه پێشتر هه‌بوون. ویستویانه گه‌لی كورد وه‌ك چۆن زه‌ڕه‌قوته چاوی له‌وه‌یه خواردن بكه‌یته ده‌مێوه و ئه‌گه‌ر رۆژێك خۆراكی نه‌ده‌یتێ له‌برسا ده‌مرێت، كوردیش به‌و جۆره بمێنێته‌وه و نه‌توانێ پشت به‌خۆی ببه‌ستێ.
له راپه‌ڕنی ساڵی 1991 دوو ساڵ به‌سه‌ر وێرانكردنی سه‌رجه‌م گونده‌كانی كوردستان و ده‌یان ناحیه و قه‌زا و شارۆچكه‌دا تێپه‌ڕی بوو، له راپه‌ڕیندا وڵاتێكی وێرانی داته‌پیوومان كه‌وته ده‌ست.
ته‌نانه‌ت تا پرۆرسه‌ی رزگاری عیراقیش كوردستان له رووی ئابوریه‌وه گیرۆده‌ی ئابڵۆقه‌ی ئابوری و دۆخێكی مه‌ترسیدار بوو. خه‌ڵكی كوردستان له بیریانه كه وڵات به گومرگی كاڵا‌و كه‌لوپه‌لی خواردن و باجی سه‌ر ژیانی خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌چوو. ئه‌گه‌ر كه‌سێكی گه‌رمیانی له زاخۆ ده‌سته‌یه‌ك كراسی بكڕیایا تا ده‌گه‌یشته دێگه‌ڵه پارتی چوارجار گومرگی لێده‌سه‌ند و تا ده‌گه‌یشته‌وه كه‌لار یه‌كێتیی چوارجاری تر گومرگی ده‌كرد، وڵات به‌و جۆره به‌ڕێوه ده‌چوو. موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌مه پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی وه‌ك ئاو و كاره‌باو رێگا‌و بانیش به‌وه ده‌كرا.
بۆیه ته‌نها رووخاندنی سه‌دام و رژێمه‌كه‌ی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی عیراق، زامنی ئه‌وه نه‌بوون كورد بتوانێ ده‌وڵه‌ت دروست بكات. ئێستاش ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری په‌ره پێنه‌دات، هه‌ر ده‌رفه‌تێكی تر بێته پێش ناتوانین بیقۆزینه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
ئه‌وه‌ی له ئێستادا وه‌ك پێشهاتێكی چاوه‌ڕوانكراو خۆی وێنا ده‌كات، ئه‌گه‌ری گۆڕانێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه و تێكچوونی هاوسه‌نگی هێز و هاوكێشه هه‌رێمایه‌تیه‌كه‌یه. كورد له دۆخێكی له‌م جۆره‌دا ده‌كه‌وێته به‌رده‌م شانسی چه‌ند ده‌رفه‌تێك كه ده‌توانێ به‌هۆیانه‌وه هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كورد بنێت. به‌ڵام سه‌نگی مه‌حه‌ك و زامنی سه‌ركه‌وتنی كورد له قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه، پێویستی بوونی گیرفانێكی پڕه بۆ كورد. واتا كورد ده‌بێ خاوه‌ن ئابوریه‌كی به‌هێزی سه‌ربه‌خۆی خۆی بێت. ئه‌گه‌رنا ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه هه‌ر ده‌رفه‌تێكی تریش دروستبێت ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌وه كۆتایی دێت كه ده‌بێ ره‌خنه له‌سه‌ركرده‌كانی كورد بگرین، ئه‌م هه‌له‌شتان له‌ده‌ستدا.
ئه‌و سیاسه‌ته ئابورییه‌ی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت، جورئه‌تكردن له مامه‌ڵه‌ی نه‌وت و غاز په‌لكێشكردنی كۆمپانیای وڵاته گه‌وره‌كان، هه‌نگاوی گرنگن به ئاراسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی ئابوری كوردستان و ده‌مانگه‌یه‌نن به دۆخێك كه چیتر كورد زه‌ڕنه‌قوته نه‌بێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی چیتر چاومان له‌وه نه‌بێت له مه‌ركه‌زه‌وه پشكمان بۆ دیاریبكرێت و بیكه‌ن به ده‌می خه‌ڵكی كوردستانه‌وه، تا له هه‌ر كاتێكیشدا ویستیان بیكه‌ن به‌كارتی فشار و بۆ لاواز كردن و قبوڵكردنی پاشكۆیه‌تی له دژمان به‌كاری بهێنن.
به‌بێ هۆكار نییه له به‌غداوه موزایه‌ده له‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن و پێمان ده‌ڵێن ئێمه ئاماده‌ین له داهاتی نه‌وتی به‌سره 17%ی بوودجه‌ی عیراق بده‌ین به هه‌رێمی كوردستان و نابێت گرێبه‌ستی نه‌وتی بكه‌ن. كه به‌داخه‌وه جۆرێك كاردانه‌وه و كاریگه‌ری لای به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستانیش دروستكردووه‌و كه‌وتونه‌ته دووای ئه‌و دهۆڵه‌ی بۆچی كورد نه‌وت ده‌فرۆشێت له كاتێكدا به‌غدا ئاماده‌یه ساڵانه له داهاتی نه‌وتی جنوب به‌شی هه‌رێم دابین بكات. حه‌قیقه‌تی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵمان ده‌یكات كه هه‌میشه ئێمه وه‌ك زه‌ڕنه‌قووته ده‌م داچه‌قێنین و چاوه‌ڕێی ئه‌و به‌شه‌بین كه به‌غدا ده‌مانداتێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌نگاوی دڵخۆشكه‌ره‌یه به‌رانبه‌ر به جۆری مامه‌ڵه‌ی سیاسه‌تی ئابوری به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌رێم، ئه‌و سیاسه‌ته راست و دروست و ئازایانه‌یه كه هه‌رێم بۆ په‌لكێشكردنی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كان گرتویه‌تیه‌به‌ر، هه‌ر له كۆمپانیای ئیكسۆن موبێل و شیفرۆنی ئه‌مریكی و تۆتاڵی فه‌ڕه‌نسی و گازپرۆمی رووسی كه هه‌ر یه‌كه‌یان له سه‌ر ئاستی وڵاته‌كانی خۆیان و دونیا له ریزبه‌ندی گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی جیهاندان. ئه‌مه له‌لایه‌ك مایه‌ی دڵخۆشیه بۆ گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی ئابوری، له‌لایه‌كش گرنگه به‌وه‌ی تا كۆمپانیای خاوه‌ن ناو و ناوبانگ و پێگه‌ی به‌هێز بێنه كوردستانه‌وه، بواری گه‌نده‌ڵی و فه‌ساد له‌و بواره به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه.




