حکوومەت لە خزمەت داهاتوویەکی گەشدا

سهروتاری رۆژنامهی "هەولیر"
دوێنێ بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)، له ههولێر دوو گرێبهست بۆ دروستكردنى دوو وێستگهى كارهبایى له ههرێمى كوردستان له نێوان حكوومهتى ههرێمى كوردستان و دوو كۆمپانیاى كۆریاى باشووردا ئیمزا كران.
وەک لە هەواڵەکاندا هاتووە گرێبهستهكان بڕى (700) ملیۆن دۆلاریان تێ دهچێت و بە هەردووکیان کێشەی کارەبا بە نەبوون دەسپێرن.
ئەو دوو گرێبەستە هەنگاوێکی زۆر جیدی و کردەیین لە پێناو دابینکردنی پێداویستییەکی گرنگی ژیانی سەردەمیانە بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و بونیادنانی داهاتوویەکی گەش بۆ وڵاتەکەمان.
هەموو خوێندنەوەیەک پێمان دەڵێ ئەو جۆرە کارانەی حکوومەتی هەرێم لە کەڵکوەرگرتن لە سامانە سرووشتییەکان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان و داهاتووی وڵات، پێناسەیەکی ڕوونن بۆ داهاتووی کوردستان و ڕوون کردنەوەی ئاواتەکانی ئەم حکوومەتە، کە زۆر جیاوازە لەو حکوومەتانەی لە دەوروبەریدا هەن.
ئەوەی ڕۆژانە لە هەواڵەکاندا دەیبینین خەونی حکوومەتدارانی ناوچەکەیە بۆ دەستەبەر کردنی نوێترین چەک کە دواجار لە کاولکاریی زیاتر هیچی تر بەدوای خۆیدا ناهێنێت، لە وڵاتێکی وەک عێراقدا کە دەبوایە زۆرترین هەوڵ بۆ بووژاندنەوە و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتە وێرانەکە بووایە، کەچی کار بۆ دەستەبەرکردنی فڕۆکەی ئێف ١٦ دەکرێت و ئەو نائارامی و ناڕەحەتییانە نابیندرێن کە هاووڵاتیان بەهۆی نەبوونی سەرەتاییترین خزمەتگوزارییەکانەوە بەدەستیانەوە دەناڵێنن.
بەڵێ ئەمە سیاسەتی هەولێرە و ئەویش حکوومەتی بەغدا.




