٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

نەوشیروان بۆ خاتری‮ ‬كێ شەڕ‮ ‬بە بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دەفرۆشێ؟

سەرچاوە: Xebat

دژوار قادر


لە دەسپێكدا دەمەوێ بەوە دەست پێبكەم،‮ ‬كە لە كۆتاییدا دەمەوێ پێتانی‮ ‬بڵێم‮: ‬نەوشیروان خۆی‮ ‬لە ململانێیەك ئاڵاندووە،‮ ‬كە ئەنجامە‮ ‬یەكلابووەكەی‮ ‬نەك هیچ كاریگەرییەكی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەسەر ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬پارتی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بارزانییەوە نابێت‮ ‬،‮ ‬بەڵكو بە كۆتایی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بزووتنەوەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬تەواو دەبێت‮.‬

لە شەڕدا ترسنۆكەكان هەمیشە خۆیان دەدەنە پشتەوە،‮ ‬لە سیاسەتیشدا بەهەمان شێوە فاشیل و نا نیشتمانییەكان بە هێنانەوەی‮ ‬پاساوی‮ ‬نا واقیعی‮ ‬خۆیان لە هەر كۆدەنگییەك دەدزنەوە،‮ ‬كە بۆ بابەت‮ ‬یا كێشەگەلێكی‮ ‬دیاریكراو‮ ‬یا جێگیر دێتە دروست بوون‮. ‬لە دنیای‮ ‬سیاسەت،‮ ‬ئەم حالەتە دوو خوێندنەوەی‮ ‬بۆ دەكرێ‮: ‬یا ئەوەتە ئەو هێزە وابەستەی‮ ‬ئەجێندایەكە خۆی‮ ‬دەستی‮ ‬لە داڕشتنیدا نییە،‮ ‬بەلكو بۆی‮ ‬ئامادەكراوە و تەنها جێبەجێی‮ ‬دەكات،‮ ‬یا هێزێكی‮ ‬رووخاوە و دژی‮ ‬بەشداری‮ ‬كردن و داڕشتنی‮ ‬هەر بەرنامەیێكە،‮ ‬كە بەهۆیەوە سەركەوتن بەدی‮ ‬دێت‮.‬

لەبەر‮ ‬یەك هۆی‮ ‬سادە و ساكار بە هیچ شێوەیەك وەڵامی‮ ‬ئەو قسە دوور لە راستی‮ ‬و كات نەگونجاوانەی‮ ‬نەوشیروان مستەفا رێكخەری‮ ‬گشتی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬گۆڕان نادەمەوە،‮ ‬كە لە دوا دیمانەیدا لە تەلەفزیۆنی‮ ‬كەی‮ ‬ئێن ئێنی‮ ‬زمانحاڵی‮ ‬بزووتنەوەكەیدا كردنی،‮ ‬چونكە پێموایە ئامانجی‮ ‬دیدارەكەی‮ ‬بۆ هەموو لایەك ئاشكرایە‮: ‬ئەویش رق و كینەی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬ئەو‮ "‬پیاوەیە‮" ‬كە بەرامبەر خەباتی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬هەیەتی،‮ ‬دەنا سەرلەبەری‮ ‬قسەكانی‮ ‬لەم بارودۆخە قەیراناویەی‮ ‬ئێراق و ناوچەكە پێدا تێدەپەڕێ بەتاڵن و هیچ ناخەنە سەر خەرمانی‮ ‬خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بۆ گەیشتن بە مافە رەواكانی‮.

‬نەوشیروان بۆ گەوجاندنی‮ ‬خەڵك و ئاوەژووكردنەوەی‮ ‬واقیعەكە ئەو رق و كینەی‮ ‬خۆی‮ ‬بەرامبەر ئەو خەباتە بە رەخنە گرتن لە هەندێ بابەت‮ (‬ناكۆكی‮ ‬نێوان هەولێر و بەغدا،‮ ‬دەرهێنان و ناردنە دەرەوەی‮ ‬نەوت،‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایشی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەگژداچوونەوەی‮ ‬پیلانی‮ ‬ئەم و ئەو دەوڵەت‮) ‬ئاوێتە كردبوو،‮ ‬كە خۆی‮ ‬بەر لە هەر كەسێكی‮ ‬دیكە دەزانێ ئەوانە بەشێكن لەو خەباتەی،‮ ‬كە شێخ عەبدولسەلام بارزانی‮ ‬لەسەرەتای‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو دەستی‮ ‬پێكردووە و تا بە ئەمڕۆ دەگات بەردەوامە و ئێستاش بەهۆی‮ ‬ئەو گۆڕانكارییانەی‮ ‬لە ناوچەكە روویان داوە و روودەن لە ئامانجە گەورەكە نزیك بۆتەوە‮.‬

پێشتر باسمان كردووە و خەڵكی‮ ‬دیكەش،‮ ‬كە بایەخ بە خەباتی‮ ‬كورد لە پێناو مافە رەواكانی‮ ‬دەدەن باسیان لەو راستییە كردووە،‮ ‬كە ئەوە خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬نییە‮ ‬بە زۆر خۆی‮ ‬بەسەر بارودۆخەكە سەپاندووە،‮ ‬بەڵكو بەرنامە و پەرۆشی‮ ‬و خەباتە نە پساوەكەیەتی‮ ‬بۆ رزگاری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬وایكردووە میللەت بە فریادرەس لێیان بڕوانی،‮ ‬بە بەڵگەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هیچ كاتێك و لە ژێر هیچ بارودۆخێكدا سازشیان لەسەر مافەكان نەكردووە و ناكات،‮ ‬هاوكات میللەت لە سایەی‮ ‬حكومڕانیاندا ئاسودە و خۆشگوزەران بووە‮.

‬كەواتە پەیمانێك لە نێوان میللەت و ئەو دووانە‮ (‬خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬و پارتی‮) ‬دا هەیە،‮ ‬كە لە پێناو مافەكاندا‮ ‬یەك بارستەی‮ ‬پتەوە و بە فڕنی‮ ‬خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬جۆشدراوە،‮ ‬بۆیە هەوڵدان بۆ شكاندنی‮ ‬یا سڕینەوەی‮ ‬كارێكە زیاتر لە مەحاڵ دەچێت،‮ ‬مێژووش ئەوەی‮ ‬سەلماندووە‮. ‬چونكە دوژمنان بە هەموو فۆرم و عەقڵیەتەكانەوە لە مێژە بۆ سڕینەوەی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬بەختی‮ ‬خۆیان تاقیكردۆتەوە،‮ ‬شكستیان خواردووە‮. ‬بۆ بە بیرهێنانەوە گرنگ و جێی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬ئاماژە بە هەندێكیان بدەین،‮ ‬وەك‮: ‬هەوڵی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬عوسمانیەكان،‮ ‬كە بە پیلان شێخ عەبدولسەلام بارزانیان شەهید كرد،‮ ‬دواتر بە تەمەنی‮ ‬سێ ساڵیەوە بارزانی‮ ‬نەمریان لەگەڵ دایكیدا زیندان كرد،‮ ‬هەوڵی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئینگلیز و حكوومەتی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬ئێراق لە سییەكان و چلەكانی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بە هێرش كردن و بەكارهێنانی‮ ‬هەموو جۆرە چەكێك بۆ سەر دەڤەری‮ ‬بارزان،‮ ‬هەروەها راگواستن و نەفیكردنیان بۆ ناوچەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئێراق بە تایبەتی‮ ‬بۆ باشووری‮ ‬عەرەبنشین،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پاشایەتی‮ ‬ئێران بە بەكارهێنانی‮ ‬هێزی‮ ‬سەرباز و بۆردومان كردنی‮ ‬ماڵ و منداڵ و دروستكردنی‮ ‬تۆڕی‮ ‬سیخوڕی‮ ‬لە ناو شۆڕشی‮ ‬ئەیلوول،‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬ئێراق هەر لە قاسمەوە تا دەگاتە سەدام و حكوومەتە شڕەكەی‮ ‬مالیكی‮ (‬كە تاوانەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬شۆڤینی‮ ‬سەدام لە هەموویان دڕندانەتر و قێزەونتر بوون و لە‮ ‬یادومانی‮ ‬زۆرێكمان هەر زیندوون‮)‬،‮ ‬هەر‮ ‬یەكەیان بە جۆر و شێوازێك بۆ لە ناوبردن و درز خستنە ریزی‮ ‬گەلەكەمان بەختی‮ ‬خۆیان لە بەرامبەر ئەو خەباتە تاقیكردۆتەوە و تێیدا سەرنەكەوتوون،‮ ‬تازە بە تازە ناسنامە و بەرنامە ئاشكرایەكی‮ (‬لە لای‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮) ‬وەك نەوشیروان دێت بەختی‮ ‬خۆی‮ ‬تاقی‮ ‬دەكاتەوە،‮ ‬بە راستی‮ ‬مایەی‮ ‬پێكەنینە‮.‬

بە مانەیەكی‮ ‬دیكە ئەگەر ئەم‮ (‬ئەركە‮!!) ‬بەلای‮ ‬نەوشیروان نوێیە‮ ‬،‮ ‬بەلای‮ ‬پارتی‮ ‬زۆر كۆنە و ئەزموونێكی‮ ‬دەوڵەمەندیشی‮ ‬لەگەڵیدا هەیە،‮ ‬هەمیشەش‮ ‬ئەو شەڕانە بە بەرژەوەندی‮ ‬پارتی‮ ‬تەواو بوونە،‮ ‬چونكە میللەت پارتی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەناسێ،‮ ‬كە بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬ئەم میللەتە چ قوربانییەكی‮ ‬گەورەیان داوە و چ بەرنامەیەكی‮ ‬پتەویشیان هەیە‮. ‬كەواتە لەبەر ئەو وەبیرهێناوەی‮ ‬لە سەرەوە ئاماژەم پێدان و لەبەر ئەو پەیمانەی‮ ‬لە نێوان میللەت و پارتیدا هەیە مەحاڵە ئەو بارستە جۆشكراوە بەكوردایەتی‮ ‬بە كەسێكی‮ ‬وەك نەوشیروان‮ ‬یا چەند فرچكدراوێك بهەژێ‮.‬
‬نەوشیروان،‮ ‬چونكە ئاراستە و قورمیش كراوە و ئەجێندای‮ ‬خەڵكی‮ ‬دیكە جێبەجێ دەكات،‮ ‬تەنانەت نازانێ تەوقیتی‮ ‬هاتنە قسەشی‮ ‬بە سەركەوتوویی‮ ‬هەڵبژێرێ‮. ‬واتە خۆی‮ ‬لە ململانێیەك ئاڵاندووە،‮ ‬كە ئەنجامە‮ ‬یەكلابووەكەی‮ ‬نەك هیچ كاریگەریەكی‮ ‬نەرێنی‮ ‬بەسەر پارتی‮ ‬و خانەوادەی‮ ‬بارزانییەوە نابێت‮ ‬،‮ ‬بەڵكو بە كۆتایی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬بزووتنەوەكەشی‮ ‬تەواو دەبێت،‮ ‬چونكە ئەو رۆژەی‮ ‬ئەو باسی‮ ‬لە شكستی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەكرد و تۆمەتی‮ ‬دەدەنە پاڵیان،‮ ‬هەولێری‮ ‬پایتەختی‮ ‬كوردستان بزاوێكی‮ ‬تایبەت بە رەوشی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬لەخۆ گرتبوو،‮ ‬بەیەكەوە كۆمەڵە هێزیك لێرەبوون،‮ ‬كە لە مێژوودا‮ ‬یەكەمجارە كوردستان بەو قوڕساییە لە هەڵسەنگاندنی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬تایبەت بە ناوچەكە نەك هەر بەشداری‮ ‬بكات،‮ ‬بەڵكو بە پێچەوانەی‮ ‬كۆبوونەوەكانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬جەنگی‮ ‬یەكەمی‮ ‬جیهان،‮ ‬بۆچوون و بەرنامەكەشی‮ ‬بۆ تەناهی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬ناوچەكە حسابی‮ ‬بۆ دەكرێت‮.‬

‮‬ئەمڕۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان زۆر لەو هەشیارترن،‮ ‬بە لێكدانەوەیەكی‮ ‬نا واقیعی‮ ‬نەوشیروان چەواشە بكرێن،‮ ‬لەبەرئەوەی‮ ‬دەزانن لە سەر بنەمای‮ ‬دژایەتی‮ ‬كردنی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬سەرچاوەیان گرتووە‮.‬

هەواڵی پەیوەندیدار