فرۆشتنی نەوتی کوردستان دەستکەوتێکی گشتییە

نەزهەت حالی
نه‌وت تاكو ئێستاش جگه له‌وه‌ی گرنگترین سه‌رچاوه‌ی وزه‌یه له جیهان، مادده‌ی سه‌ره‌كییه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی تریش له بواری پترۆکیمیاویدا. ئه‌و مادده هه‌ره گرنگه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هۆكاری گۆڕان و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری و پیشه‌سازی بووه له جیهان، له دیوێكی دی‌دا، هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ی سرووشتی بووه و سەرەڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی وڵاته‌به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت داهاتی وڵاتی زیاد كردووه، لە هەمان کاتدا هۆكاری پیسبوونی ژینگه‌ی ئابووری و سیاسیش بووه، كه هه‌ندێک له جیاتی ئه‌وه‌ی به‌نیعمه‌تی بزانن به‌نه‌فره‌تی ده‌زانن.
بۆ گه‌لی كوردستان نه‌وت له رابردوودا سه‌رچاوه‌ی خێر نه‌بووه و سه‌رچاوه‌ی ناخۆشی و نه‌فره‌ت بووه‌له‌ده‌ستی داگیركه‌ران، ئێستاش كه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ توركیا هێڵی نه‌وتیان راكێشاوه و نه‌وتی هه‌رێم كه موڵكی گه‌لی كوردستانه و له خاكی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت، به‌داخه‌وه تێبینیی هەندێک هەڵوێستی نەرێنی دەکرێت. بە نموونەیش وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له جیاتی پشتیوانی له‌و هه‌نگاوه، هه‌ڵوێستی نه‌رێنییان هه‌یه.
گه‌لی كوردستان چاوه‌ڕوانی زۆر زیاتری له ده‌وڵه‌تی ئه‌مەریكا هه‌یه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن له بواری ئازادی و مافی مرۆڤ تێکڕای له به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی زوڵملێكراوی كوردستانه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌وان ته‌نیا لە روانگەی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و به‌و پێوه‌رەی كه دۆستی هه‌میشه‌یی و دوژمنی هه‌میشه‌ییان نییه و ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌میشه‌ییان هه‌یه، گه‌لی كوردستان هه‌میشه وه‌كو رابردوو زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كەم ده‌بێت، چونكه له دۆخی ئاوادا هه‌میشه وڵاتانی نه‌یاری گه‌لی كوردستان، هه‌م ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا بن و هه‌میش ده‌توانن سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه بن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مەریكا،
كه به‌داخه‌وه له‌و جۆره دۆخانه‌دا به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌بێته قوربانی، ره‌وا نییه ئه‌مەریكا به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی و پێویسته ڕه‌چاو‌ی دۆخی تایبه‌تی گه‌لی كوردستان بكات و په‌یام و به‌هاكانی خۆی فه‌رامۆش نه‌كات و گه‌لی كوردستانیش له دۆستایه‌تیی خۆی به گومان نه‌كات. بێگومان كوردستان له داهاتوودا ، به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی ده‌بێت له‌گه‌ڵ زۆر لە وڵاتانی ناوچه‌کە و جیهان.
لە ئاستی نێوخۆییشدا، ئه‌وه‌ی له لابه‌لا له میدیای هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی به ناراسته‌وخۆ ده‌بیندرێتـ به‌داخه‌وه وا هه‌ست ده‌كرێت له‌به‌ر ركابه‌ریی سیاسی ره‌نگه حه‌ز بكه‌ن ئه‌و پرۆسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه گرینگه تووشی گرفت ببێت، هه‌ر هه‌نگاوێك بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی و ئابووری و ته‌نانه‌ت یاساییش بێگومان له نێو خودی عێراق و له ده‌روەوەیشی رووبه‌ڕووی گرفت ده‌بێته‌وه و ته‌نیا هاوبیری و هاوهەڵوێستیی گه‌لی كوردستان و لایه‌نه سیاسییه سه‌ره‌كییه‌كانه كه هه‌رێمی كوردستان سه‌ر ده‌خات. ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌ستكه‌وتی گشتین نه‌ك كه‌سی، داهاتی نه‌وتیش ده‌بێت به روونی و شه‌فافانه و بۆ بونیادنانی ژێرخانی ئابووری و ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتنی كه‌رتی زانستی و خوێندن و ته‌ندروستی و ره‌خساندنی هه‌لی كار به‌كار بهێندرێت، بێگومان ئه‌وكات نه‌وت ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی خۆشگوزه‌رانی.




