پیاوێک لە کۆتایی ڕێگەدا

جەواد قادر
به‌شێکی زۆر له ئێمه پێمان وا بوو که به‌لانی که‌مه‌وه ئه‌مجاره و به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕانکارییه‌کانی سووریا، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا شتێکی دیکه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، به‌ڵام نه هیچی نوێی له باره‌ی هه‌رێمه‌وه پێ گوتین و نه بۆشی درکاندین بزووتنه‌وه ''جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی'' چۆن سه‌یری ڕووداوه‌کانی کوردستانی سووریا ده‌کات.
ئێمه له‌وه تێگه‌یشتووین که هه‌ڵوێست نواندن له به‌رانبه‌ر ڕووداوه‌کانی سووریا شه‌هامه‌تی ده‌وێت، به‌ڵام به لانی که‌مه‌وه چاوه‌ڕێ بووین سه‌رۆکی گۆڕان به دێڕێکیش بێت تێڕوانینی خۆی له‌سه‌ر پرسێکی گرینگی وه‌ک ڕووداوه‌کانی کوردستانی ڕۆژاوا ده‌رببڕێت.
دواڕۆژی کوردستانی سووریا ته‌نیا بۆ کورده‌کانی سووریا گرینگ نییه، به‌ڵکوو ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته به سه‌ربه‌خۆیی زیاتری هه‌رێمی کوردستانی عێراقه‌وه. هه‌ر بۆیه‌شه، ڕای گشتیی هه‌رێمی کوردستان ده‌بێ بکه‌وێته پاڵپشتیی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان. ئه‌مه ڕاستییه‌که که سه‌رۆکی گۆڕان لێی ئاگاداره.
پێرێ ئێواره‌ش بانگهێشت کرا بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر ئاگادار کرێته‌وه، نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی، خۆی گوته‌نی، ''ئه‌شهه‌دوبیللا'' بڵێته‌وه. ئه‌وه‌یان خۆ به بچووکگرتنه.
به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا دوێنێ شه‌و زۆر ساویلکانه گوتی ده‌سته‌ڵاتی کوردی بۆ تێپه‌ڕاندنی ته‌نگژه‌ی ناوخۆ په‌نا ده‌باته به‌ر شه‌ڕی ده‌ره‌کی، و به واته‌یه‌کی دیکه ڕووداوه‌کانی کوردستانی سووریای به ''شه‌ڕی ده‌ره‌کی'' وه‌سف کرد. له ڕاستیدا، ئه‌م تێڕوانینه دژه‌نه‌ته‌وه‌ییه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا، که وه‌ک شێرپه‌نجه جه‌سته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی گرتووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و شتێکی غه‌ریب نییه. هه‌ر ئه‌و تێڕوانینه جه‌هه‌نه‌مییه‌یه وای کردووه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان قه‌ت نه‌توانێت جلێکی نه‌ته‌وه‌یی بکاته به‌ری و دوای 3 ساڵ، هێشتا به ده‌وری گردی زه‌رگه‌ته‌دا ده‌خولێته‌وه.
سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ڕاست ناکات. ڕووداوه‌کانی کوردستانی سووریا ''شه‌ڕی ده‌ره‌کی'' نییه، پرسی نه‌وت ''به فیڕۆدانی سامانی گشتی'' نییه و ''جه‌وهه‌ری ئێستای کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا'' هیچی له هیی ڕابردوو ناچێت.
یه‌که‌م: سه‌یر که‌ن، ڕه‌وتی ڕووداوه‌کانی کوردستانی سووریا ئه‌ونده به‌لای هه‌رێمی کوردستانه‌وه گرینگه که سه‌رکردایه‌تیی کوردستان ئاماده‌یه له پێناویدا موجازه‌فه به‌و پێوه‌ندییه ستراتیژییه وزه‌ییانه‌وه بکات که له‌گه‌ڵ تورکیادا به‌ستوویه‌تی و به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا به ''ناشه‌فاف'' ناویان ده‌هێنێت. کوردستانی سووریا سه‌نگی مه‌حه‌کی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستانی عێراقه، سه‌ربه‌خۆییه‌ک که کاتێک ڕوو ده‌دات، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له پێشه‌نگی دژایه‌تیکردنیدا بووه.
دووه‌م: پرسی نه‌وتی کوردستان هیچی که‌متر نییه له‌و هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرانی خۆشه‌ویستی ئێرانی محه‌ممه‌د موسه‌ددیق له په‌نجاکاندا بۆ سه‌ربه‌خۆیی پیشه‌سازیی نه‌وتی ئێران دای. دیسانیش سه‌ربه‌خۆییه‌ک که به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا له پێشه‌نگی دژایه‌تیکردنیدا بووه.
سێیه‌م: جه‌وهه‌ری ئێستای کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا، خاک و ده‌سته‌ڵات نییه، وه‌ک ئه‌وه‌ی سه‌رۆکی گۆڕان دوێنێ شه‌و په‌یتا په‌یتا ده‌یگوته‌وه. جه‌وهه‌ری ئێستای کێشه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا، دابڕانی یه‌کجاره‌کی کوردستانه له عێراق.
ڕاستییه‌که‌ی، لە دیمانەکەی دوێنێیدا، بەڕێز نەوشیروان مستەفا شتێکی نوێی نەخستە سەر وتار و قسە دوور و درێژەکانی ساڵانی ڕابردووی. کرۆکی قسەکانی سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان هەر لە کۆنەوە ئەوە بووه: دەستەڵاتی کوردی و ئه‌وه‌ی دروستی کردووە دەبێ بڕووخێت. له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان له پێناوی ئه‌م دروشمه دزێوه‌دا، به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا یه‌کێک له گه‌وره‌ترین ڕیسواییه سیاسییه‌کانی تۆمار کرد که تا سه‌رده‌می ئێمه‌یش وه‌ک مۆته‌که له‌گه‌ڵیدایه. بێگومان، سه‌ره‌کیترین هۆکار که وای کردووه به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی بێئه‌نجام له ناو بزووتنه‌وه‌ی کوردی‌دا بمێنێته‌وه، ئه‌و هه‌نگاوه دژه‌نه‌ته‌وه‌ییانه بوون که له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان و به سرووشوه‌رگرتن له فیکری چه‌پ، هه‌ڵیگرتن. قسه‌کانی دوێنێ شه‌وی، ئیمتیدادێکی ئاسایی ئه‌م بۆچوونه گه‌نیوه‌ی حه‌فتاکانی پیاوێکه که گه‌یشتووه‌ته کۆتایی ڕێگه. ئه‌م قسه‌یه به ڕه‌هاییه‌وه ده‌که‌م: ئەوانەی ته‌نانه‌ت له دووریشه‌وه ئاشنای سەرۆکی گۆڕانن هه‌ست به‌وه ده‌که‌ن کە پرۆژەکانی بەڕێز نەوشیروان مستەفا له 4 ده‌یه‌ی ڕابردوودا له ڕقه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، نه‌ک چاکخوازی و چاکسازی.
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان که ئێستا تووشی هه‌ره‌سی ماددی و مه‌عنه‌وی و ئێتیکی بووه، دوایین پرۆژه‌ی به‌ڕێز نه‌وشیروان مسته‌فا بوو بۆ ڕووخاندنی هه‌یبه‌تی ده‌سته‌ڵاتی کوردی نه‌ک بیناکردنی ''دامه‌زراوه و مه‌ده‌نییه‌ت'' و ئه‌و قسه بێناوه‌رۆک و پڕوپووچانه‌ی ڕۆژانه له ته‌له‌ڤزیۆنی که‌ی ئێن ئێن ه‌وه ده‌یبیستین. دواجار گۆڕان، وه‌ک حیزب، لمووزی له زه‌وی خشا، چونکه نه‌یتوانی جڵه‌و له ده‌ستی پیاوێكی عه‌به‌سی و ڕقهه‌ڵگرتوو و بێباوه‌ڕ ده‌ربهێنێت.




