٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە مووسڵیش پارتی دیموکراتی کوردستان بێ ڕکابەرە

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info- لقی چواردەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مووسڵ، بۆkdp.info گوتی، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، لە دەنگدانی تایبەتدا پارتی دیموکراتی کوردستان 4ھەزارو732دەنگ و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان 3ھەزار650 دەنگ و پارتەکانی دیکەی کوردی ھیچ دەنگی وەھایان نەھێناوە کە قابیلی باسکردن بێت.

سەبارەت بە دەنگدانی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای دھۆک، سەعید مەموزینی روونی کردەوە، 3 لە سنووری پارێزگای مووسڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ھەزارو716 دەنگ و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ھەزارو516 دەنگ ویەکگرتووی ئیسلامی 144دەنگ وبزووتنەوەی گۆران 247دەنگی بە دەست ھێناوە.

سەبارەت بە دەنگدانی گشتییش مەموزینی گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان 180ھەزار دەنگ و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش 66ھەزار دەنگی بە دەست ھێناوە.

مەموزینی ئاماژەی بەوەش کرد، تائێستا بەپێی ئەنجامە بەراییەکان بێت پارتی دیموکراتی کوردستان حەوت کورسیی مسۆگەر کردووە و چاوەرێی کورسیی ھەشتەمیش دەکەین و رەنگە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانیش کورسییەک تا دوو کورسی بە دەست بێنێت، ئەمەش جگە لەوەی پارتی دوو کورسی کۆتاشی بەدەست ھێناوە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار