٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

فەرماندەیی پرۆسەکانی ئەنبار، کوشتنی 50 داعش و بریندارکردنی دەیانی دیکەی ڕاگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرKDP.info--  فەرماندەیی پرۆسەکانی ئەنبار، ئەمڕۆ شەممەکوشتنی 50 چەکداری بەناو دەوڵەتی شام لە عێراق و شام (داعش) و بریندارکردنی دەیانی دیکەی لە شارۆچکەی فەلوجە.

لە بەیاننامەیەکیدا کە دانەیەکی دەست kdp.infoکەوتووە، فەرماندەیی پرۆسەکانی ئەنباری سوپای عێراق ڕایگەیاند، هێزەکانیان توانیویانە لە نزیک پردی فەرمانبەران و سەقڵاوییە لە فەلوجە، 10 تیرۆریستی داعش بکوژن و خانوویێک خاپوور بکەن کە تیرۆریستان کردبوویانە مۆڵگەی خۆیان.

 

بەیاننامەکە زیاتر دەڵیت، "هاوکات هێزەکانی  فیرقەی هەشت توانیویەتی لە قۆڵی سەبیحات و فەلاحات 35 تیرۆریسی دیکەی داعش بکوژن، هەروەها 3 قەنناسبەدەستیشیان کوشتووە و 3 ئۆتۆمێلیان سوتاندووە و 3 بۆمبی چێندراویشیان پووچەڵ کردووەتەوە."

 
لە قۆڵی دووەم لە ناوچەی عامریەی فەلوجە، هەمان هێز توانیویانە 5 مۆڵگەی تیرۆریستان وێران بکەن و 7 تیرۆریست بکوژن و چەند چەک و تەقەمەنییەک  و ئۆتۆمێلێکیش تێک بشکێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار