پارتی و هەولێر لە یەكتر جیا ناكرێنەوە

كەنعان بەهادین
ئەم گوتەی سەرەوە شتێك نییە تەنها بە زار گوترابێت، یان قسەیەك بێت تەنها خرابێتە سەر پۆستەرو لافیتەكانەوە، بەڵكو ئەم ناونیشانە كار و رێكکەوتنی نێوانی هەولێرییەكان و پارتییە، بەجۆرێك پارتی خزمەتی هەولێر بكات و ئەمنیەتی بپارێزی و هەموو هەولێرییەكانیش پاڵپشت و پشتگیریی پارتی و بارزانی بن.
ئەم نەهجەی ئیشكردن لە هەولێر سەری گرت، هەولێرییەكان تەنها لەژێر حوكمڕانییەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئارامی ژیان گوزەر دەكەن، لەگەڵ كەسی تر ناتوانن هەڵبكەن.
پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك پارتێكی سیاسی و كۆمەڵایەتی بە شێوازێك لەگەڵ هەولێر هەڵی كردووە كە رێز لە عادات و كولتووری ئەوان دەگرێت و رێز لە مزگەوت و مەولوود دەگرێت.
پارتی رێز لە پرسەی هەولێرییەكان دەگرێت و پرسە و خۆشیی هەمووان بە هیی خۆی دەزانێت.
پارتی ئەوەی زانیوە كە هەولێرییەكان حەزیان لە بازاڕ و كار و كەسابەتە، بۆیە هەموو بازاڕەكانی لەنگە و باتا و ئیسكان و كوران و تەیراوە و تەعجیل و قەیسەری و بازاڕی نیشتیمانی بۆ ئەوان نوێ كردەوە.
پارتی رێزی لە ئاسەواری هەولێر گرت و مۆزەخانە و قەڵا و مینارەی بۆ نۆژەن كردنەوە و پەرەی بە ڕابوردووی ئەم هەولێرە دا.
پارتی رێزی لە كەسایەتییە ئابووری و دەوڵەمەندەكانی ئەم هەولێرە گرت و ژووری بازرگانی و پیشانگا نێو دەوڵەتییەكانی بۆ رێك خستن تاوەكو بازاڕەكانی ببوژێتەوە و فرۆكەخانەی بۆ دروستكردن تاوەكو ئاڵوگۆرە ئابوورییەكانیان زێتر بەرەو پیش ببەن.
پارتی لە ڕێگەی والیە سەركەوتووەكەی كە داوودئۆغڵۆی وەزیری دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، لە وڵات و شارستانییەتی ئێمە باس باسی والییەكەی پارتی و هەولێرە، كە بە هێز و گڕوتین و پاڵپشتیی پارتی، هەنگاوە گەورەكانی بۆ هەولێر ناوە، وا كرا كە پارتی و هەولێر تا هەتایێ لە یەكتر جیا نەبنەوە.
ئامارە خێراكان وا دەدوێن كە پارتی و پارێزگارەكەی لە هەولێر 13720 پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی 10 تریلیۆن 200 ملیار دیناری جێبەجێ كردووە، 1420 قوتابخانە لە هەولێر دروست كراون، 69 ملیۆن و پێنجسەدهەزار مەتر دووجا لە شەقامەكانی هەولێر قیرتاو كراون، 3ملیۆن و نیو مەتر دووجا كۆڵان و شوێنە پێویستەكانی هەولێر كۆنكرێت كراون، 3ملیۆن و 200 هەزار عەموود لەهەولێر بۆ كارەبا چەقێنراون، 22ملیارو پێنج سەد ملیۆن دۆلار داهاتی ساڵانەی وەبەرهێنانە لە هەولێر، 300 هۆتێل لە پایتەخت بوونی هەیە، 15 هۆتێلی پڕاندی جیهانی بوونیان هەیە و جمەیان دێت لە گەشتیار، سەبارەت بە پیشانگا پێشكەوتووەكانی ماشێن لە هەولێر تەنها لە پار ساڵ بایی 4ملیار و 500 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێل فرۆشراوە و ڕێژەی %60ی لە هەولێرەوە ماشێن بۆ شارەكانی عێراق هاوردە دەكرێت. ڕێژەی بێكاری لە هەولێر %6-ە و هەژارییش %4 -ە، ئەم داتا و ژمارانە لە پارێزگای هەولێر وەرگیراوە.
بۆیە ئەگەر لە ماوەیەكی كورت ئەمە بۆ هەولێر بكرێت، ئەگەر 4 ساڵی تر پارتی حاكمی ئەم هەولێرە بێت چیی تری لێ دروست دەبێت؟
كەوایە دەنگ بدەن بە مەسعوود بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان، دەنگ بدەن بە نێچیرڤان بارزانی ئەندازیاری ئاوەدانی، دەنگ بدەن بە ئاسایش و ئارامی هەولێر كە مەسروور بارزانی كوڕی جەنابی سەرۆكە.
كەوایە ئیتر هەولێر و پارتی و بارزانی هەر بەیەكەوە دەبن، تا لە پایتەخت رۆژێك لە ڕۆژان وڵاتی كوردان ڕابگەیەنرێ، هەموو شارە كوردییەكانیش بە كوردستانی گەورەوە چاو لە هەنگاوەكانی پێشكەوتنی هەولێر بكەنەوە.




