گێچەڵ

سەلام عەبدوڵا *
لە سەرەتای ڕزگار كردنی عێراقەوە، ئەو سنورەی سوریاو عێراق بۆتە بواری پەڕینەوەی تیرۆریستان بۆ عێراق و بەو پێێەش بوونەتە هۆی سەدان قوربانی گەر نەڵێین هەزاران .كەچی بۆ یەك ڕۆژیش حكومەتی عێراقی ئەو سنورەی نەپاراست و نە دایخست، كە ئەمڕۆ بە بیانووی پاراستنی سنوری عێراقی فیدڕاڵ كە لە ڕاستیدا تەنها مەبەستیان داگیركردنەوەی خاكی كوردستانە كە پێشمەرگە بە قوربانیدان ڕزگاری كردووە.
بەڵێ بەو بیانووە دەیانەوێ سوپای ئێراقی لەو ناوچانە جێگیر بكەن كە هەموو كەس لەو مەبەستە ناشاراوەیە تێدەگات.
سەفیری سوریا لە عێراق زۆر بە ئاشكرا پەردەی لەسەر ئەو ڕاستیانە هەڵماڵی كە ئەوان واتە ڕژێمی دكتاتۆری ئەسەد بە بەرنامەو بۆ دژایەتیكردنی بە حیساب ئەمەریكایە كە لەگەوهەردا بۆ دژایەتی پڕۆسەی دیموكراتییەت بوو لە ئێراق، ڕۆژانە سەدان تیرۆریستی مەشقپێكراو لە سوریا و وڵاتانی عەرەبییەوە بە تایبەتیش بۆ ناوچە عەرەبنشینەكان ئەودیو دەكرد، كەچی سیاسەتمەدارێكی عێراقی بە تایبەتی ئەوانەی لە لوتكەی دەسەڵاتی عێراقدان نە سووننە و نەشیعە فززەیان لێوە نەهات
ئەمڕۆ ئەوانەی دێنە عێراقەوە لە سوریاوە تیرۆریست نین، بەڵكو خەڵكی لێقەوماوی سوریان، حكومەتی مالیكی دەبوو مانگی سووری ناردبایە، بە خۆراك و پێداویستی فریاگوزارییەوە نەك تۆپ و تانك، با حكومەتی بەڕێز مالیكی ئەو ڕاستییە بزانێ و گێچەڵ بە هەرێمی كوردستان نەكات
* سهرنووسهی ڕۆژنامهی خهبات




