لە عێراق كورد لە هەرێمیش پارتی
__2014_04_19_h18m19s44__BA.jpg)
دڵشاد مستەفا وەسانی
لە پرۆسەی هەڵبژاردن، بەتایبەتیش قۆناغی چوون بەرەو بانگەشە و لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردندا، زۆر شت دەگوترێت، بەڵام ئەوەی نائاساییە، دەركەوتنی نیەتی خراپی هێزە سیاسییەكانە، بەرامبەر بە یەكتری و هەڵهاتن لە بەرپرسیارێتی و، دەستی چەور بە یەكتری سڕینەوە، دواتر دنەدانی مەیلی ڕق و كینە، كە بەهیچ شێوەیەك، ناچنە خانەی بانگەشە و دروستكردنی كەشی ئارام.
لە عێراقی نوێ، زۆر جار بۆ پەیداكردنی دەنگ، پەلاماری كورد دەدرێ، ئەم جۆرە پەلاماردانە، بە هیچ شێوەیەك ئاسایی نییە، ڕەنگە هەبن بڵێن ئەوە تەنیا بۆ پەیداكرنی دەنگە، بەڵام مەترسییەكە لێرەدایە، كە لە عێراقی دوای 2003 (عێراقی نوێ) كار بۆ خوێندنەوەی پێكهاتە نەتەوەییەكان ناكرێ، جا هێزێك بیەوێ بە دژایەتی كردنی كورد، دەنگ پەیدا بكات، چۆن دەتوانێ پشت لەو دەنگدەرانەی بكات و كار بۆ داننان بە مافەكانی كورد بكات.
ئەو دیمەنە لە هەرێمی كوردستانیشدا دەبیندرێ، ئەوەتا بۆ پەیداكردنی دەنگ پەلاماری پارتی دەدرێ، ئەمەش تێڕوانینێكی كورتمەودایە، چونكە ئەو هێزە سیاسییەی هەوڵ دەدات ئەندام و لایەنگرانی لەسەر دژایەتیكردنی پارتی ڕابێنێ و، لەولایشەوە لافی ئەوە لێ بدات كە بڕوای بە دیموكراسییە و دەیەوێ وا پیشان بدات، كە ئەوە پارتییە كۆسپی ڕێگەیە، پشت لە واقیع دەكات، دەبێ ئاگای لەوەبێ، كە ڕاهێنانی ئەندامانی حزب لەسەر دژایەتیكردنی پارتی، ئەوە ناگەیەنێت كە هەموو خەڵكی كوردستان لەسەر ئەو دژایەتیكردنەی پارتی راهێندراوە. ئەو هەردوو جۆرەی بانگەشە لە عێراق و هەرێمی كوردستان، بەرپرسیاریەتییەكی گەورەی مێژووییان دەكەوێتە ئەستۆ، چونكە ئەو ئاراستەیە، كار بۆ شڵەژانی كۆمەڵگە دەكات، چونكە كەسێك بەرهەم دێنێ، كە باز بەسەر واقیعدا بدات و ڕێزی جیاوازییەكان نەگرێت، بەداخەوە زۆر جار هەردوو میتۆدی (دژایەتیی كورد لە عێراق) و (دژایەتیكردنی پارتی لە هەرێم) سوود لە یەكتر وەردەگرن و بەرژەوەندییەكانیان لە یەكتری دەچن، كە دەگوترێ خەتای پارتییە بەغدا لە هەرێم توڕەیە، بەغدا زیاتر دژایەتیی هەرێم دەكات و، لەو كارەشیدا ڕوو لە پارتی دەكات، پێی وایە لە ڕێی دژایەتیی پارتییەوە ڕێ لە پێشكەوتنی هەرێم دەگرێ، لەولایشەوە (میتۆدی دژایەتیكردنی پارتی لە هەرێم) دێتەوە سەر خەت و، كەی بەغدا گێچەڵ بە هەرێم دەكات، ئەویش لە پارتی قیت دەبێتەوە، هەموو ئەمەش لەوەدا چڕ دەكەنەوە، كە ئەگەر نیگەرانی و دڵتەنگییەك بخرێتە ناو خەڵك، ئەوا پارتی لێی بەرپرسیارە، لێ كە پێچەوانە دەبێتەوە دەڵێن هەر پارتی ڕۆڵی لە نەهێشتنی نیگەرانی نییە و ئێمەش بەشدارین، كێشەكە ئەوەیە ئەو دوو میتۆدە، دژایەتیكردنەكەیان كردووةتە ئەركی ڕۆژانە و كارنامەی سیاسییان لەسەر ئەو دژایەتیكردنە بینا دەكەن، لێ لە سەروەختی بانگەشەی هەڵبژاردندا زیاتر سەر دێننە دەر و ئاشكراتر ئەو دژایەتییە دەردەبڕن، بەڵام هەردوو میتۆدی دژەكورد و پارتی، چەند پێیان وابێ لەو ڕێگەیەدا دەستكەوتیان دەبێت، دە هێندەش شانازییەكانی پارتی كەڵەكە دەبن، چونكە ئاگایان لێی نییە، ڕەوتی دژایەتیكردنەكەیان، كورد و پارتیی خستووةتە سەبەتەیەكەوە، چەند ئەستەمە لەو ژینگەیەدا، كە پارتی شانازی دەچنێتەوە، هەوڵی فراوانكردنی بەرەی دژەپارتی بدرێ؟




