دونیای ڕووناکیی بارزانی هۆکاره
__2014_04_16_h18m25s55__BA.jpg)
جه‌زای شێخ ڕه‌زا
ناپلیۆن پۆناپارت هه‌رگیز ئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه که ئه‌و خۆشییه‌ی له به‌ره‌کانی جه‌نگدا ده‌یبینێت، له ژیانی ئاسایی پاریس وه‌چنگی ناکه‌وێت. بۆیه له‌شکرکاری و جه‌نگ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری ژیانی ئه‌و پیاوه‌یان داگیرکردبوو، به شێوه‌یه‌کی وا که له ئه‌ورپادا ده‌وترا، ناپلیۆن له هه‌ر شوێنێك بووبێت، جه‌نگ له‌وێ بووه. شانۆی زۆربه‌ی ئه‌و جه‌نگانه‌ش که له‌گه‌ڵ قه‌یسه‌ر، شا و میره‌کانی ئه‌ورووپادا کردوویه‌تی خاکی ئاڵمان بووه، ئه‌مه‌ش واته پشکی زیانلێکه‌وتنیان له‌و جه‌نگانه‌دا له هه‌موان زۆرتر بوو. به‌ڵام هه‌رگیز کۆده‌نگییه‌کی گشتی وه‌لادان (ڕه‌فزکردنه‌وه)ـی ئه‌م که‌سایه‌تییه له ناو ئه‌ڵمانه‌کاندا نه‌بووه، ئه‌وه‌تا که‌سێکی وه‌کو گۆته که له لوتکه‌ی هزر و ئه‌ده‌بی ئه‌و کاتی ئه‌ڵمان و ئه‌ورووپاییه‌کاندا بوو، ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکی ڕه‌خنه‌گرانه‌شی بۆ ئه‌و که‌سایه‌تییه هه‌بووبێت، هه‌میشه سه‌ر‌سامی خۆی بۆ ده‌ربڕیوه. که‌سێکیش ناتوانێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گۆته و زۆر له که‌سایه‌تییه کو‌لتووری و سیاسییه‌کان، به‌وه لێک بداته‌و‌ه که ئه‌وان له‌گه‌ڵ داگیرکاری وڵات و ناوچه‌کانیان بوون له‌لایه‌ن ناپلیۆنه‌وه، خوێندنه‌وه‌ی وردی مێژووی ئه‌و کات پێمان ده‌ڵێت که هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وه، ئه‌وه‌بوو که دونیای ناپلیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و داگیرکارییه‌دا پڕ بوو له ئه‌ته‌کێتی مرۆڤانه‌ی وا که نرخ و ڕێزی بۆ ئه‌ده‌ب و کو‌لتووری خه‌ڵکی دی داده‌نا، به کورتی دونیایه‌کی ته‌واو تاریکستان نه‌بوو.
به‌ڵام باره‌که له‌م ده‌ڤه‌ره‌ی ئێمه‌دا ته‌واو پێچه‌وانه‌یه. به درێژایی مێژوووی پڕ داگیرکارییان، بۆ ته‌نها جارێکیش ئه‌ته‌کێتێکی مرۆڤانه، هه‌ڵوێست یان ئارگومێنتێکی ئه‌رێنیمان له داگیرکارانی کوردستان نه‌بینییوه، تا ئێمه‌ش بۆمان هه‌بێت دانێکی خێریان پێدا بنێێن. جار جاره‌ش که بانگه‌وازێکی دۆستانه‌یان لێ بیستراوه و ده‌بیسترێت، هۆش و ئاوه‌زێکی وای نه‌گه‌ره‌که که له ڕاستیی و ناڕاستیی ئه‌وه تێ بگه‌ین. ئه‌وان که تا ئێستا له نێو کێڵگه‌ی پڕ له قینی تۆڵه‌کاریی لەمێژینەدا کینگڵ ده‌خۆن و، نه‌یانتوانیوه خۆیان له‌و زه‌لکاوه قوتار بکه‌ن، چاوه ڕوانیی په‌یامی مرۆڤدۆستی لێیانه‌وه، بێهوده‌ییه‌کی ته‌واوه و له باشترین باردا ده‌چێته خانه‌ی نه‌زانییه‌وه.
کوردستان به‌شێکه له‌و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته که ماوه‌یه‌کی زۆر زۆره به ئاڵۆزترین شوێنی سه‌ر گۆی زه‌وی دێته هه‌ژمارکردن و جێگای گرنگی پێدانی سه‌جه‌م ته‌وه‌ره‌کانی سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تـ ییه، سیاسه‌تیش بریتییه له زانستێکی وابه‌سته به تاقیکردنه‌وه و هێز و ... و .... هتد، بۆیه ده‌شێ و زۆر ئاساییه له‌م بگره‌وبه‌رده‌یه‌دا و به هۆکاری زۆری نێوخۆیی و ده‌ره‌کی، سه‌رکردایه‌تی کوردیش هه‌ندێکجار بڕیاری هه‌ڵه‌ی دابێت و مه‌به‌ستی نه‌پێکابێت، که بێگومان دوایی خۆشی و کوردیش زیانیان پێگه‌یشتووه.
بێگومان نه نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وان، نه هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دی به کوردیشه‌وه خێر و شه‌ڕی بێپایان (موتڵه‌ق)ـن، به‌ڵام هه‌موو فاکته‌کانی مێژووی کۆن و نوێ، ده‌یسه‌لمێنن که له‌و هاوکێشه ناهاوکێشه‌ی ئێراقدا، تۆمه‌ت خستنه پاڵ کورد، ده‌سکاریی یان تێنه‌گه‌یشتنی ڕه‌وتی رووداوه‌کان و نه‌زانینی مێژووه، که ئه‌وه‌ش کارێکی ته‌واو نادروسته. جا لێره‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌وی غه‌یره کورد هه‌ر له خۆوه و به پاڵنه‌ری نه‌ژادی، ئایینی و ئایینزایی و چی و چی جۆره پاساوێك بۆ ئه‌وه بهێننه‌وه، چۆن ده‌بێت منی کورد بکه‌ومه ناو ئه‌و داوه ئه‌هریمه‌نییانه‌وه و به ئاوازی ناسازی ئه‌وان بخوێنم و به‌راوردکاری له نێوان تاوانی داگیرکاری و هه‌ڵه‌ی به‌رگریکاردا بکه‌م؟!
ئه‌م ئاڵۆزییه‌ی ئێستا شتێکی نوێ نییه، به‌ڵکو زنجیره‌یه‌کی نه‌پساوه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاڵۆزێنراوه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه که له‌و هه‌ستی خۆ به خاوه‌ن نامه‌ی مرۆڤانه‌تر، ڕاستترزانین و گه‌وره‌ترزانینه‌ی ئه‌وانه‌وه په‌یدابووه، که زۆر به قووڵی ویستی داگیرکاریی تێدا چاندوون. سه‌ر‌چاوه‌ی ئه‌و دژایه‌تییه‌ی ئێستاشیان هه‌ر هه‌مان ویستی داگیرکارییانه، بۆیه بوونی دونیای ڕوناکیی بارزانی که ناوه‌رۆکێکی پیرۆزی مرۆڤانه‌ی هه‌یه به ڕکابه‌رێکی سه‌رسه‌ختی په‌یامی دونیای دژه مرۆڤیی خۆیان ده‌زانن.
با ئه‌وان و ئه‌وانه‌ی وه‌کو ئه‌وانیش بیر ده‌که‌نه‌وه، بزانن که ئه‌و جیهانه‌ی کورد له‌و دونیا ڕووناکییه‌ی بارزانیدا ده‌یبینێت و چاوه‌ڕوانی پێکهاتنی ده‌کات، هزر و ویستێکی مرۆڤانه‌ی وای ده‌داتێ که له کۆتی داگیرکاری و شه‌وه‌زه‌نگی جاهلێتی رزگاری ده‌کات، بۆیه هه‌رگیز لای شیاو نییه جوانیی خه‌م و هه‌وڵی شاگردانی ئازادی و ڕێبوارانی به‌ره‌و خۆر، به کاره ناپه‌سه‌نده‌کانی جه‌رده و لایه‌نگرانی جیهانی تاریکستانی پڕ له شه‌ڕخوازی به‌راورد بکات.




