٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

حیكایەتی هەولێر

سەرچاوە: KDP.info

كەنعان بەهادین

سەردەمانێك هەولێر تەمی لێ نیشت و لە مەغریبەوە ئەو شارە دەبووە تاریكستان و شاری بێ حاكم. تەنها دوور بە دووری لە پەنجەرەكانەوە چرای بێ نەوتی ماڵانت دەبینی، گرمەی هاوەن و تەق و تۆقی چەتەو رێگرەكان دەیتاساندی. خەڵك لە ترسی خامۆشیی شار لە ماڵی یەكتر كۆ دەبوونەوە، چونكە ئەوكات تەنانەت لەق لەقی هەولێریش شەهید بوو.

بیرمە هەولێر تاقەتی چووبوو، هەولێر بیری بۆ رووناكی دەچوو، خەوی بە خۆشگوزەرانی دەبینی، حەزی بە كەسابەت و ئاوەدانی بازاڕەكان بوو، ڕقی لەو كۆتی و زەلیلییە دەبووە.

زەمەنێك خاوەن ماڵ گەڕایەوە، دەستی كرد بە لابردنی خۆڵ و خاشاكی شار، تۆڕی جاڵجاڵۆكەكانی هەڵدڕاند و فووی لە خۆڵە نیشتووەكان كرد، بیرمە بە ئاو هەموو شاری تەڕ كرد و دەستی كرد بە نەمام چاندن و سەوزایی ڕواندن.

قەپەنگە سیلاك و هیلاكەكانی دوكاندارەكانی هەولێر جیڕەی دەهات و دەكرانەوە، خاوەن ماڵ بە زەردەخەنەوە لەسەری لوتكەی قەڵاوە سەیری هاموشۆی پڕ لە جۆشی شار دەكرد، ئیدی تۆ ببە خاوەن قەڵا و ئێمە قەرزی خەوەكانمان دەبەخشینەوە، چونكە هەولێر سەردەمانێك بوو نەخەوتبوو .

 موتەسەڕیف و والیەكانی هەولێر لە سەردەمانی فرەنسۆ حەریری و ئەكرەم مەنتك و مەهدی خۆشناو و نەوزاد هادی، بوونە مایەی خێر و خۆشی بۆ ئەو شارە، هەولێریان كرد بە رێقافڵە و چوارڕیانی دونیا، هەولێریان كرد بەو شارەی كە هەولێرییەكان وایان دەویست، والیەكانی پارتی لە هەولێر، عێراق و ناوچەكەیان فێری ئەوە كرد كە چۆن شارێكی كۆنی وەك هەولێر سەرلەبەری دروست بكەنەوە و بیكەن بە هەولێرێك شەو رۆژی ڕوناك بێت.

فرەنسۆ حەریری مەعەسكەر ڕەشكینی كردە گەورەترین پاركی مۆدرین لەسەرتاسەری كوردستان و عێراق، دواجار نەوزاد هادی گەورەترین بیابانی مەحەتەی هەولێری كردە فراوانترین ناوچەی سەوزایی ئەم هەولێرە.

پارتی گەورەترین ئەمن و ئەمانی پێشكەش بە هەولێر كرد، عێراق هەمووی چاوی لەم ئەمن و ئەمانەیە كە چۆن پارچەیەكی بچووك لەو ناوچە پڕ لە گێژاوەیەی تیرۆر وا ئەمین و پارێزراوە.

نهێنیی ئەم ئەمن و ئەمانەش و بەردەوامبوونی دەنگدانە بە لیستی 76 و 2013-ی پارتیمان، تاوەكو ئەم پێشكەوتنەی هەولێر بەردەوام بێت و شارەكانی تری هەرێمی كوردستانیش چاو لە پێشكەوتنی هەولێر بكەنەوەو بزانن كێ لەپشتی ئەم گۆڕانكارییە گەورەیە بووە.

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار