پارتی و خزمەت كردن بە بواری وەرزشی

كارزان كانەبی
لای هەمووان ئاشكرایە كە پارتی دیموكراتی كوردستان وەكو لایەنێكی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان لە ماوەی حكومڕانی لەسەر دەستی ئەو حزبە جەماوەرییە خزمەتێكی زۆری بە كایەكانی ژیانی هاوڵاتیان كردوە لە خزمەت گوزاری و دابین كردنی ئەمن و ئاسایش ..هتد، لایەنی وەرزشیش لایەكی گرنگی بەرپرسانی پارتی بووە بۆ خزمەت كردن بە ئەندام و دۆست و لاینگرانی كە رۆلێكی كاریگەری بینییوە لە پێش خستنی ئاست و توانای وەرزشی لە شارەكانی كوردستان و گرنگی دان بە لاوان و گەنجانی وڵات لە پێشەوەی كارەكانی ئەم پارتە جەماوەرییە بووە، رێكخراوی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان كە سەر بەم پارتەیە لە زۆربەی بۆنەكان رۆڵ و پێگەی خۆی هەبووە كە بەردەوام خزمەت بە بواری وەرزشی دەكات لە هانی وەرزشكاران دەدات بۆ وەرزش كردن و ڕاكێشانیان بۆ وەرزش كردن، دروست كردنی ئەم هەموو یاریگایەیە دەستكردانە هەمووی بەڵگەی ڕاستی قسەكانمە كە دەلێم پارتی هەمیشە پێشەنگ بووە لە خزمەت كردن بە بواری وەرزشی و لاوان هەر بۆنمونە لە زۆربەی هەر زۆری گەركەكانی پایتەخت یاریگای دەستكردی دروست كردوە تەنیا لە سەنتەی قەزای ناوەندی هەولێر 24 یاریگای بچووك كراوە لەگەڵ دوو یاریگای 11یاریزانی دروست كردوە، مانگانە نزیكەی نیو ملیۆن وەرزشكار سوود لەم یاریگایانە دەبینی كە رێكخراوێكی سەر بە پاریتمان دروست كردوە بۆ خزمەت كردن بە خەڵكی هەولێری بەشەرەف كە هەموو كات ئەم شارە قوربانی داوە و پێشەنگ بووە لە قوربانیدان، لە هەمان كاتدا زۆربەی گوندو ناحیە و قەزاكانی سەر بە هەردوو پارێزگای دهۆك و هەولێر یاریگای بۆ لاوان دروست كردوە بگرە لە گوندە دوورە دەستەكانیش ئەوەش بەڵگەی خزمەت كردنی پارتیە بە وەرزش لە كوردستان، لە هەمان كاتدا (950)تیپی میللی لە پایتەخت سوود لە یاریگاكان وكەڵ و پەلی وەرزشی بەسەر دابەشدەكرێت ئەوەش لایەكی تری خزمەت كردن بە چینی وەرزشكاران، لە هەمان كاتیشدا پارێزگاری هەولێر وەكو سەرۆكی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بەردەوام لە ناو چینەكانی خەڵكەو هەردەم پشتگیری وەرزشكاران دەكات و لە بۆنەكانی وەرزشی ئامادەیە بەردەوام هاوكاری وەرزشكاران دەكات لە ماوەی دەست بەركاربوونی (203)یاریگاو هۆڵی وەرزشی لە قەزاو ناحیەكان دروست و نۆژەن كراوەتەوە ئەوەش هەر بەشێكە لەم خزمەت بەرفراوانە كە وەرزشكاران سوودیان لێ دەبینین.لەلایەكی دیكەوە نۆژەن كردنەوەی بەردەوامی یاریگەكان ئەوەش لایەكی دیكەیە كە گرنگی بە وەرزش دراوە دروست كردنی یاریگەی نێودەوڵەتی شەهید فەرنسۆ لەسەر دەستی شەهید فرەنسۆ ئەوەش دەسكەوتێكی تری وەرزشی بوو بۆ هەرێمی كوردستان و نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێریش بەردەوام بوونی خۆی هەبووە لە یاریگاكان و بەردەوام هاوكاری تیپەكانی شاری هەولێری كردوە و خزمەت بە درێژەدانی كارەكانی فەرەنسۆهەریری كە لە ئێستادا یاریگای هەولێر قۆناغێكی باشی بریوە و چۆتە قۆناغی شایستەیی و باوەر پێكردنی لەلایەن فیفاوە بۆنموونەش ئەنجامدانی چەندین یاری نێو دەوڵەتی لەسەر ئەم یاریگایە هەمووی خزمەت كردن بوونە بە ناساندنی نەتەوەیەك ئەمانەش هەمووی لەسەر دەستی حكومڕانی پارتی دیموكراتی كوردستان كراوە، جگە لەمەش پارتی بەردەوام هاوكارو پاڵپشتی یانەكان و لاوانی سەرجەم شارەكانی كوردستان بووە هەمیشە سەركردایەتی پارتی لە نێو یاریگاكان بوونیان هەبووە و خزمەتیان بە وەرزشكاران كردوە هیچ كات پشتیان لە ورەزشكاران نەكردوە بۆ بەرێوەبردنی یانەكان دەرگایان لەسەر پشت بووە، دروست كردنی هۆڵی وەرزشی و كردنەوەی خولی بەردەوام ئەمانە هەمووی بەرنامەی پارتی بووە،رێزلێنان لە وەرزشكاران و پێشوازی كردن و پاڵپشتی كردن لە وەرزشكاران بە هەموو رەگەزەكانیەوە ئەمانە بۆ پارتی بۆتە جێگای بایەخ لە ماوەی حكومڕانی پارتی چەندین پرۆژەی ورەزشی بۆ شارو شارۆچكەكانی كرودستان ئەنجامدرا وە لە هەمان كاتیشدا پارتی پتشگیری چەندین تیپی كردوە كە ئیستا لە ئاسمانی وڵاتانی ئاسیا دەدروشینەوە و چەندین یاریزانی پیشەگەری بیانی هاتونەتە كوردستان بۆ درێژە دان بە وەرزش و بە پیشەگەركردنی خولەكانی كوردستان و ناسنادنیان بە جیهان بۆیە پارتی پێشەنگە لە خزمەت كردن بە بواری وەرزشی و وەرزشكاران لە داهاتوو بەرنامەی باشتریشی دەبێت بۆ پێشەخستنی ئاستی وەرزشی، پارتی لە ئێستاو بۆ داهاتووش بەرنامەی باشتری دەبێت بۆ خزمەت كردنی وەرزشكاران وبینات نانی ژێرخانێكی باشتر وەرزش، بۆیە دەنگدانی لاوان و وەرزشكاران بۆ هەردوو لیستی 213ی پەرلەمانی عێراقی و76ی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان زامنی پاڕاستنی مافەكانتان دەبێت وەرزش بە توندروستر بەرێوەدەچێت .بە دەنگی ئێوەش سەركەوتنی گرنگ بەدەست دەهێنرێت چونكە وەرزشكاران چینێكی گرنگی كۆمەڵگان.




