چالاکییەکانی هەردوو لیستی (213 و 76) لە سۆران بەردەوامی هەیە

سۆران- / KDP.infoبە ئامادەبوونی کاندیدەکانی لیستی (213 و 76) پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆران، ناوەندی لاوانی سۆران جلوبەرگی وەرزشی دەبەخشێتە وەرزشوانان و جەخت لەسەر خزمەتکردنی زیاتری شارەکە دەکەنەوە.
لە مەراسیمێکی شایستەدا لە یاریگای سەنتەری قەزای سۆران، بە ئامادەبوونی سەرجەم کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سۆرانی هەردوو لیستی (213)ی ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق و (76)ی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، لە درێژەی کاروچالاکی ناوەندی باڵای سۆران (ی.ل.د.ک) و ژمارەیەک لە تیپی میلیلی دەڤەری سۆران جل و بەرگی وەرزشی دابەشی سەر یانە وەرزشییەکان کرا.
یادگار کەمال، بەرپرسی ناوەندی باڵای سۆران بەkdp.info ی راگەیاند: "بەمەبەستی زیاتر هاندانی لاوان بۆ رەوشی وەرزشی و کۆمەک کردنیان بەبۆنەی یادەکانی ئادار و نەورۆز لەلایەن کاندیدە دیاریکراوانی سۆران لەسەر هەردوو لیستی (213 – 76)ی پارتی دیموکراتی کوردستان جل و بەرگی تایبەت بە وەرزشی تۆپی پێ بەخشرایە چەندین تیپی میللی ئەو ناوچەیە."
جێی باسە یاریزانانی سۆران بە چەپڵەرێزان پشتیوانیی خۆیان بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان ژمارە (213) و(76) نیشان دا.
ئیسماعیل گوندەژۆری




