شەوكەت شێخ یەزدین و فرەنسۆ حەریری و نەوزاد هادی ئەو پارتیانەی چرایان بۆ هەولێر هێنا

كەنعان بەهاددین
هەولێر جاران گوندێكی گەورە بوو، لە دووی 60 مەترییەوە هەمووی گوند و لادێ بوو، گوندی دارەتوو، بنەسڵاوە، قوشتەپە، حەسارۆك، تورەق، مامزاوە، نازماوە، زورگەزراو، كەسنەزان و شاوەیس و پیرزین، زۆرێك لەم گوندانەی كە ناوم هێنان ئێستا گەڕەكێكی ئاسایی هەولێرن.
بەر لە كارەساتەكەی یەكی شوبات، قاچی شەوكەت لەكوێ بەر زەوی كەوتبا ئەوێ ئاوەدانی تێ دەكەوت و ئاو و كارەباو قیرتاو و بەرزەپرد و ژیان و هەناسەی بۆ دەچوو. شەهید شەوكەت، كەوتە پاككردنەوەی هەولێر وهەوڵدان بۆ فراوانكردنی هەولێر.
لە زەمەنی شەوكەتیش ئەو پارە و بودجەیە بوونی نەبوو كە ئێستا لە بەردەستن، ئەوكات پرۆسەی نەوت بەرامبەر خۆراك بوونی هەبوو، بریاری 986 UN بڕەپارەیەكی بۆ ئاو و زێراب و ئاوەدانی دانابوو، ئەوكات شەهید شەوكەت، جێپەنجەی خۆی لەو شارە هێشتەوە و هەرچی بەپێش بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت تێبپەڕێ دەزانی ڕۆحی ئەو پیاوە هێشتا لەو شارە دەرنەچووە و ئەو بەرەو نەمری ئۆغری كرد.
لە نەوەدەكانیش شەهید فرەنسۆ حەریری، ئەو پیاوە پڕ لە جوڵە و كاركردەیەی هەولێر بوو، ئامرازی جووڵانەوەی ڕەوتی هونەری و وەرزشی و ڕۆژنامەگەریی هەولێر بوو، پاڵپشتی هەژاران و گەڕەكە میلییەكان بوو، دەرگای واڵا بوو بۆ هەولێرییەكان. ئەوەی بە بەردەم یاریگای نێودەوڵەتیی هەولێردا بڕوات، دەزانێ شەهید فرەنسۆ هێشتا لەو شارە دەژی.
دوای 2004 پیاوێكی تر لە گەڕەكی سەلاَحەددین دەركەوت، ئەوان لە شەقامەكانی تەیراوە و شەست مەتری و 30 مەتری گەورە بوون، ئەم پیاوە نەوزاد هادی بوو، ئەو بەوە لە حكوومەت ناسرا كە یەكەم پیاو بوو بەدالەی دیجیتاڵی تەلەفۆنی بۆ هەولێر و كوردستان هێنا، كە هەولێرو كوردستانی بە دونیادا لكاند .
دواتر وەك پارێزگار لە هەولێر دەستنیشان كرا، كەوتە بەر پاكردنەوەی گەڕەكە میلیەكانی هەولێر، ئەوەی زێرابی نەبوو بۆی دروست كرد، ئەوەی ئاوی خواردنەوەی نەبوو بۆڕی ئیفرازی بۆ ڕادەكێشا تا بەردەرگای ماڵەكەی.
نەوزاد لە شار دەنگی دایەوە، ئەو پیاوە پارتییەی كە دڵسۆزی شارو خەڵكەكەی بوو.
كەوتە ڕێێ، بەدوای شوێنپێیەكانی شەوكەت و فرەنسۆ حەریری هەنگاوی نا.
چونكە ئەوان دڵسۆزی پارتی بوون، دڵسۆزی رێبازی بارزانی بوون، كە ئەمرمان پێ دەكات خزمەتكاری گەل و وڵاتمان بین.
نەهجی پارتی وایە، كە دایم خەڵك ڕازی بێت و ژیان بۆ هاووڵاتی دروست بكەین.
هەولێر گوندێكی گەورە بوو، پارتی كردی بە شارێكی گەورە كە كورد هەمووی شانازیی پێوە بكات.




