٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

دەنگدان بە لیستی 213 ـی پارتی، پێگەی كورد لە عێراق و ناوچەكە بەهێزتر دەكات

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

ئەنجامدانی هەڵبژادن لە هەر وڵاتێك نیشانەی پێشكەوتنی دیموكراسییە و بەدەستهێنانی مافە یاساییەكانە لەو رێگەیەوە، لەهە موو هەڵبژاردنێك بوونی رٍكابەری هەر هەڵبژاردنێك كارێكی زۆر ئاساییە، بۆیە پێوستە پارت و لایەنە سیاسییە بەشداربووەكانی هەڵبژادنی بە شێوەیەكی بەرپرسانە پرۆپاگەندەی هەڵبژادنەكان بكەن و بەرژەوەندیی گەلی كوردستان پێش هەموو بەرژەوەندییەكی تر لە بەرچاو بگرێت.

30ـی نیسانی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچێت و هەریەكێك لەم هەڵبژاردنانەیش كاریگەریی لەسەر بەهێزبوونی پێگەی هەرێمی كوردستان لە ناو خۆی هەرێمی كوردستان و لە بەغدا و ناوچەكەش هەیە.

سەركردایەتیی سیاسیی كورستان رۆڵێكی ڕۆڵیان لە بونیاتنانی عێراقی نوێی و نووسینەوەی دەستووری عێراق هەبوو، بەڵام دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ناوەند لە ماوەیەكی كەمدا ئاراستەی دیموكراسی بۆ جارێكی تر بەرەوە تاكرٍەویی و دیكتاتۆری گەرٍاندنەوە، هەر وەكو سەرۆكیهەرێمیكوردستان هێژامەسعوود بارزانی،   هۆشداریلە سەرهەڵدانیتاكڕەویلە عێراقڕاگەیاند و، داكۆكیكردنی لە مافە نەتەوەییو نیشتمانییەكانینەتەوەیكوردكرد بە ئەولەویەت.

ئەركێكی نیشتیمانییە بەرەو  پیریهەڵبژادنی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاكان بچین و لە30ینیسانی2013لیستی213یپارتیدیموكراتیكوردستان و لیستی 76ـی پارێزگان ولە بەهێزترین پالێوراوەكانیلەخۆ گرتووە كە داكۆكیكارێكی راستەقینەی مافە نەتەوەییەكانیكوردە دەبێت،دەنگدان بەو هێزە  وەكڕابردوو چاو و دڵیخەڵكیبووە. ئەو هێزیدوور لە چەواشەكاریو بە پێیواقیعە مێژووییەكان كاریلەسەر مافە نەتەوەییو نیشتمانییەكانیكورد كردووە. پارتی دیموكراتی كوردستان دوای68ساڵ تەمەن هەر زیندووە و بەهێزە و بەردەوامە لە تێكۆشان و بەرخودان و بەردەوامیش دەبێت.دەنگدان و متمانە بەخشین بە لیستی213ی پارتی، داكۆكیكردنە لە مافە نەتەوەییەكان و، هەروەها سەركەوتنێكی دیپلۆماسیی گەورەی بۆ ناساندنی دۆزی رەوای گەلەكەمان چ لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بە دەست هێناوە.

هەر بۆیە بەرێوەچوونی ئەمجارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگاكان گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، وەڵامێكی باش دەبێت بۆ دوژمنان و ناحەزانی ئەزموونی ئێستای كوردستان. هەر بۆیە دەنگدان بە لیستی 213ی پارتی و بەشداریكردنی خەڵكی كوردستان لەو پرۆسەیە گرنگە و دەبێتە هۆی ئەوەی گوشارێكی زۆرتر لە سەر دەسەڵاتدارانی حكوومەتی ناوەند تا دان بە مافە رٍەواكانی خەڵكی كوردستان دابنێن.

 تاكڕەوی نووریمالیكیلە دووەمین خولیسەرۆكایەتیدا،مێژووییەكیجیاوازیلە عێراقیدوای روخانی رژێمیبەعس دروست كرد،كە جیاوازییەكیوەهایلەگەڵڕژێمەكەیپێشوودا نەبوو،بۆ ئەوەی پێداگری لە سەر جێبەجێكردنی ماددەی 140 و بەشە بوودجە پێشمەرگە و مافە دەستوورییەكان بكەینەوە، پێوستە لە رێگە بەشداریكردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پارێزگان و دەنگدان بە لیستی 213 و 76 بەگژ پیلانی ناحەزانی كوردستان بچێنەوە.

ئاشكرایە، نەناردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكوومەتەكەی مالیكییەوە كێشەی بۆ گوزەرانی هاووڵاتییان درووست كردووە و مەبەستی مالیكی و بەرپرسانی حكوومەتی ناوەند ئەوەیە، كە دەنگدەری كورد سار دبكاتەوە و متمانەیان بە پارتی دیموكراتی كوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەكانی تر كەم بكەنەوە و خەڵكی كورستان بەشداری لە هەڵبژاردن نەكەن تا بگەنە خەون وخەیاڵە خاوەكانیان.

قەیرانی ئێستای نێوان هەولێر و بەغدا و پێداگریی مالیكی لەسەر دژایەتیكردنی مافەكانی هەرێمی كوردستان وای كردووە كە هەڵبژاردنی ئەمجارەی ئەنجوومەنی نوێنەران تایبەتمەندیی گرنگی خۆی هەبێت. بۆیە پێوستە خەڵكی كوردستان بە گروتینێكی زیاتر لە جاران بەشداری لە هەڵبژاردنەكان و بە تایبەت هەلبَژاردنی پەرلەمانی عێراق بكەن چونكە كاریگەرییەكی زۆری لە سەر پێگەی سیاسی و بریاردانی كورد دەبێت.

بەشداریكردنی خەڵكی كوردستان لە هەڵبژاردنەكانی 30 نیسان، رێگەگرتنە لە بەدیهاتنی خەونی دوژمنانی كوردستان و رێزلێنانە خوێنی شەهیدان و ماندوبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەنفال و كیمیابارانە، بۆیە بە بەشداریكردنمان لە هەڵبژاردن و دەنگدان بە لیستی 213 پارتی و 76 پارێزگان گەیشتنە ماف و ئاواتی چەندین ساڵانە و سەركەوتن بۆ لووتكە.

هەواڵی پەیوەندیدار